قورسترین زمانەکان لە جیهاندا 

قورسترین زمانەکان لە جیهاندا 

له‌لایه‌ن: سایە موستەفا - به‌روار: 2021-08-26-11:35:00 - کۆدی بابەت: 6407
قورسترین زمانەکان لە جیهاندا 

ناوه‌ڕۆك

قورسترین زمانەکان لە جیھاندا کامانەن؟

زمانی ماندەرین

ژمارەی قسەپێکەرانی زمانی ماندەرین بە نزیکەیی بە ١.٢ ملیار کەس دەنرخێنرێت، زۆرترین قسەپێکەرانی ئەم زمانە لە وڵاتی چیندان، زمانی ماندەرین زمانێکی نەرمە، دەکرێت واتایی وشەکان بە تەواوی بگۆڕێن لەکاتی گۆڕینی ئاوازەکەیدا، وە ئەم زمانە ھەزاران پیت و ڕێکخستنی ئاڵۆزی ھەیە، ھەروەھا دەوڵەمەندە بە بڕگەی ھاوبەشی زارەکی، بۆیە بە یەکێک لە قورسترین زمانەکانی جیھان دادەنرێت بۆ فێربوون.

زمانی کۆری

ژمارەی قسەپێکەرانی زمانی کۆری بە نزیکی دەگاتە ٧٧ ملیۆن کەس، و ژمارەی قسەپێکەرانی بە شێوەیەکی سەرەکی لە کۆریای باکوور و کۆریای باشور بڵاوبوونەتەوە، ئەم زمانە بە قورس دادەنرێت بۆ فێربوون بەھۆی شێوازی دەربڕینییەوە، کە پیتە بزوێنە دووانییەکان شێوازی دەردەبڕینی جیاوازە لە پیتە بزوێنە تاکییەکان، ھەروەھا زمانی کۆری سیستەمی یاسای ئاڵۆزی ھەیە و پێویستی بە مانای فەرمی و نافەرمی ھەیە، لە کاتی ڕێکخستنی وشەکاندا لە کۆتایی ڕستەکانەوە کار ھەن.

زمانی عەرەبی

زمانی عەرەبی بە زمانێکی فەرمی و مەزن دادەنرێت، و خەڵک بۆ یەکەم جار لە چەرخی ئاسنیندا قسەیانپێکرد، پاشان ئەم زمانە پێشکەوت تاکو بوو بە زمانێکی ھاوبەش لە نێوان دانیشتوانی جیھانی عەرەبی، نزیکەی ٤٢٢ ملیۆن کەس ھەن کە بە زمانی عەرەبی قسە دەکەن لە ھەموو جیھاندا، زمانی عەرەبی بە قورس دادەنرێت چونکە زۆربەی پیتەکانی بە چوار شێوەی جیاواز دەنوسرێن بە پشت بەستن بە شوێنی لەناو یەک وشەدا، ھەروەھا نەنوسینی پیتە بزوێنەکان وای لێدەکات زیاتر ئاڵۆز ببێت، ھەروەھا چەندین شێوەزاری جیاواز ھەن بەپێی ئەو ناوچە جوگرافییەکەی قسەی پێدەکرێت.

زمانی ھیندی

زمانی ھیندی بە زمانی فەرمی دەوڵەتی ھیندستان دادەنرێت، نزیکەی ٢٦٠ ملیۆن کەس لە ھەموو ناوچەکانی جیھان قسەی پێدەکەن، زمانی ھیندی دە پیتی بزوێن و چل پیتی نەبزوێنی تێدایە، بەوە جیا دەکرێتەوە کە لە سەرەوەی پیتەکانەوە خەت ھەیە، بۆیە قورسە لەسەر کەسەکان بتوانن بە ئاسانی فێری ئەم زمانە ببن. 

زمانی یابانی

بە نزیکەیی ١٢٨ ملیۆن کەس بە زمانی یابانی لە ھەموو ناوچەکانی جیھاندا قسەدەکەن، ئەم زمانە قورسە چونکە زیاتر لە کۆمەڵەیەک ھێمای نوسراوی ھەیە، خوێنەر ناچار دەبێت ھەزاران پیت لەبەر بکات تاکو بە پاراوەی قسەی پێبکات، و زمانی یابانی بە شێوەیەکی گەورە پشت بە دەق دەبەستێت، شێوەکەی بەپێی ئاستە کۆمەڵایەتییەکان دەگۆڕێت، تەنانەت دەکرێت جێناوێکی تایبەتی وەک (تۆ) زیاتر لە دە مانای جیوازی ھەبێت پشت بەست بە کەسی دوێنراو.


سەرچاوەکان

129 بینین