چۆن ببیتە قوتابییەکی سەرکەوتوو

له‌لایه‌ن: - سایە موستەفا - به‌روار: 2021-08-30-01:04:00 - کۆدی بابەت: 6432
چۆن ببیتە قوتابییەکی سەرکەوتوو

چەند ڕێگایەک بۆ ئەوەی ببیتە قوتابییەکی سەرکەوتوو

ڕێکخستنی کات 

ڕێکخستنی کات تایبەتمەندییەکی گرنگە بۆ ئەوەی ببیتە قوتابییەکی سەرکەوتوو، قوتابی پێویستە زوو دەستبکات بە خوێندن بۆ تاقیکردنەوە، تاکو کاتی پێویستی ھەبێت بۆ پێداچوونەوە کردنی وانەکان، ھەروەھا گرنگیدان بە کاتی پێویستە بۆ پشوودان، دەبێت ئەو وانانەی نوێن ئامادە بکرێن  پێش ئەوەی لەگەڵ مامۆستادا بخوێنرێن. 

زیادکردنی کۆشش

قوتابی سەرکەوتوو کۆششی زیاتر دەکات بەراورد بە کەسانی دیکە، چونکە ھەموو ھەلێک دەقۆزێتەوە بۆ بەھێزکردنی لایەنی زانستی، و ھەمیشە داوا لە مامۆستا دەکات ئەرکی زیاتریان پێبدات، ھەروەھا کتێبی دەرەوەی پڕۆگرامی خوێندن و چەندان گۆڤاری بەسوود دەخوێنێتەوە، بەدوایی بیرۆکەدا دەگەڕێت لە ئینتەرنێتدا، وە ھەمیشە بەپەرۆشە بۆ فێربوون زیاتر.

پابەندبوون بە ڕێنماییەکانەوە 

پێویستە قوتابی پابەند بێت بە ڕێنماییەکانەوە بۆ دوور کەوتنەوە لە ھەر ھەڵەیەک لەکاتی خوێندندا، کە کاریگەری نەرێنی ھەبێت لەسەر نمرەی کۆتایی، بۆیە دەبێت بە تەرکیزەوە گوێ لە مامۆستا بگیرێت، دەکرێت دەنگی مامۆستا تۆمار بکرێت بە ئامێری تۆمارکردنی دەنگ ئەگەر ڕێگە پێدراو بوو، پێویستە قوتابی دووربکەوێتەوە لە ھەرشتێک کە سەرقاڵی دەکات لەکاتی وانە خوێندندا وەک قسەکردن لەگەڵ ھاوڕێدا، ھەروەھا گرنگیدان بە نوسینی تێبینی و شەرم نەکردن لە پرسیارکردن لەکاتی تێنەگەشتن لە ھەر بابەتێک. 

بیرکردنەوە بە شێوەیەکی ئەرێنی

قوتابی سەرکەوتوو ھەمیشە بە ئەرێنییانە بیردەکاتەوە، شێوازی بیرکردنەوە کاریگەرییەکی دیاری ھەیە لەسەر ئەنجام و بەجێھێنانی ئەرک، ئەگەر قوتابی بەردەوام بە نەرێنییانە بیریکردەوە ئەوە بە بەردەوامی نمرەی نزم بەدەستدەھێبێت، بەڵام ئەگەر قوتابی بە شێوەیەکی ئەرێنییانە بیری کردەوە ئەوە خۆی ھاندەدات تاکو زیاتر بخوێنێت پاشان نمرەی زۆر باشتر بەدەستبھێنێت.

چەند ئامۆژگارییەکی دیکە قوتابی سەرکەوتوو دەکات

چەند ئامۆژگارییەکی دیکە ھەن پێویستە پابەند بیت پێوەی  تاکو ببیتە قوتابییەکی سەرکەوتوو، گرنگترینیان:

١- گفتوگۆکردن لەگەڵ مامۆستا دەربارەی ئەو خاڵانەی پێویستە کاریان لەسەر بکرێن، ھەروەھا وەرگرتنی ئامۆژگاری لێیان.

٢- پاککردنەوەی شوێنی خوێندن.

٣- نوسینی تێبینی بە ڕێگەیەکی ڕاست لەکاتی وانە خوێندندا.

٤- گرتنی مامۆستایەکی تایبەت لەکاتی پێویست بوون پێی.

٥- قوتابی سەرکەوتوو ئامانجەکانی دیاریدەکات جا بۆ ماوەیەکی درێژخایەن بێت یاخود کورت خایەن بێت.


سەرچاوەکان



11219 بینین