کەشەنگبوونی ماسولکەکان لە ماوەی دووگیانیدا

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-09-01-15:26:00 - کۆدی بابەت: 6464
کەشەنگبوونی ماسولکەکان لە ماوەی دووگیانیدا

ناوه‌ڕۆك

کەشەنگبوونی ماسولکەکان

کەشەنگبوون و ڕەقبوونی ماسولکەکان لە ماوەی دووگیانیدا باوە و زۆرینەی خانمانی دووگیان دووچاری دەبنەوە، گەر چی حاڵەتێکی باوە بەڵام بێزارکەرە و دەبێتە هۆی ئازاری جەستەی دایکەکە.

جۆرەکانی کەشەنگبوونی ماسولکەکان له ماوەی دووگیانیدا

کەشەنگبوونی ماسولکەکانی منداڵدان

کەشەنگبوونی ماسولکەکان لە مانگی دووەمی دووگیانییەوە دەست پێ دەکات و تاکوو کاتی منداڵبوون بەردەوام دەبێت، کەشەنگبوونی ماسولکەکان لە سێ مانگی یەکەمی دووگیانیدا بەهۆی گۆڕانکاری منداڵدانەوەیە لەبەر گەشەی منداڵەکەوە لە سکیدا، لە سێ مانگی دووەمی دووگیانیدا منداڵدان دەگاتە گەورەترین حاڵەتی خۆی و ئەمەش دەبێتە هۆی کەشەنگبوون و ئازار، کەشەنگبوونی ماسولکەکانی منداڵدان و سک لە سێ مانگی سێیەمی دووگیانیدا نیشانەی منداڵبوونە و هەروەها کەشەنگبوونی ماسولکەکانی قاچیش کە بە هۆی کێشی زۆری دایکەکەوە دروست دەبێت.

کەشەنگبوون و ئازاری ماسولکەکانی سک 

ئەم حاڵەتە به هۆی ئەو خواردنەوەیە کە دەیخۆیت لە ماوەی دووگیانیدا

کەشەنگبوونی ماسولکەکان و ئازاری پشت

ئازاری پشت واتە منداڵەکەت لە حاڵەتی گەشەکردندایە، ئازاری پشت لە نیوەی دووەمی دووگیانیدا روودەدات و دوو جۆری هەیه

  • ئازاری خوارەوەی پشت

ئەم ئازارە بەشی خوارەوەی پشتە واتە ڕێکی منداڵدان و بە وەستانی زۆر و دانیشتن و پاڵکەوتنی هەڵە ئازارەکە زیاتر دەکات.

  • ئازاری ناوچەی حەوز

ئازاری ناوچەی حەوز چوار هێندەی ئازاری خوارەوەی پشت زیاترە، ئەم ئازارە لە هەردوو لای جەستەدا هەستی پێ دەکرێت تاکوو سمت و ڕان دەڕوات، ئەم ئازارە بە هۆی گۆڕانکاری هۆڕمۆنەکانەوە، جیابوونەوەی ماسولکەکان و زیادبوونی کێش و هەروەها حاڵەتەکانی دانیشتن و ڕاوەستان بە پێوە دروست دەبێت.

کەشەنگبوونی ماسولکەکان و ئازاری قاچەکان

ئازاری قاچەکان لە سێ مانگی دووەمی دووگیانییەوە دەست پێ دەکات، تاکوو ماوەی دووگیانی زیاتر بکات زیاتر دەبێت، بە هۆی زیادبوونی کێشەوە و پەستانی لەسەر قاچەکان و گۆڕانکارییە هۆڕمۆنیەکانەوە ڕوودەدات.

هۆکاری کەشەنگبوونی ماسولکەکان 

  • زیادبوونی کێش لەناکاو
  • چوونەوەیەک و کشانی ماسولکەکان
  • کەمی ئاوی جەستە
  • کەمبوونەوەی کالسیۆم
  • کەمبوونەوەی پۆتاسیۆم
  • کەمبوونەوەی سۆدیۆم

نیشانەکانی کەشەنگبوونی ماسولکەکان

  • لە کاتی پێکەنین یاخود کۆکیندا تووشی کەشەنگبوونێکی لەناکاو دەبیت
  • کەشەنگبوون ڕووبدات زیاتر لە ٥ جار
  • سەرمابوون، دڵتێکچوون و ڕشانەوە
  • زیپکە
  • ئازاری ناو شانەکان
  • تای بەرز
  • هەمیشە هەستێکی ناخۆشت هەیە
  • بوونی کێشە لە کاتی میزکردندا
  • نیشانەکانی کاتی دووگیانیت ئاسایی نییە
  • خوێنبەربوون

چ خانمێک ئەگەری توشبوونی بە کەشەنگبوونی ماسولکەکان زیاترە لە ماوەی دووگیانیدا؟

زۆرینەی خانمانی دووگیان ئەم حاڵەتەیان تووش دەبێت، بەڵام ئەو خانمانەی کە نیشانەکانی دووگیانی قورسترە تێیاندا و یاخود دڵتێکچوون و ڕشانەوەی بەیانیان زۆرە زیاتر ئەگەری توشبوونیان هەیە.

ڕێگاکانی ڕێگریکردن لە کەشەنگبوونی ماسولکەکان لە ماوەی دووگیانیدا

- کاتی خەوتن قاچەکانت بە باشی کەمێک ڕابکێشە و هەروەها گۆرەوی تایبەت بە ئاوسان و کەشەنگبوونی قاچەکان لە پێ بکە.

- بەکارهێنانی تەواوکەری ماددە خۆراکیەکانی وەک مەگنیسیۆم و کالسیۆم.

- دوورکەوتنەوە لە زۆر وەستان بە پێوە یاخود زۆر دانیشتن.

- دەبێت لە کاتی کارکردنتدا ئەگەر لەسەر کورسی دانیشتوویت قاچەکانت زۆر بەو شێوەیە نەمێننەوە و بەرزیبکەرەوە.

- کاتێک کە دانیشتوویت شت دەخۆیت یان سەیری تیڤی دەکەیت، لەگەڵ ئەوەشدا زوو زوو قاچەکانت ڕاوەشێنە با بجوڵێن.

- ئەگەر پێش دووگیانیت جۆرە وەرزشێکی تایبەتت کردووە کە بووەتە هۆی کەشەنگبوونی ماسولکەکان پێویست دەکات وازی لێ بهێنیت لە ماوەی دووگیانیدا.

- کاتێک ماسولکەکانی قاچ و ڕانت کەشەنگ دەبن پیادەڕەوی بکە و پیاسە بکە تاکوو چاک ببێت.

- ئەو ماسولکانەی کە تووشی کەشەنگبوون بوون مەساجیان پێ بکە و بە جوانی بە شێوەی بازنەیی یاخود بەرەو خوارەوە مەساجی پێبکە

- لەسەر کورسییەک دابنیشە و خاولییەک دابنێ لەسەر قاچەکانت و سەهۆڵێکی بخە سەر، سەهۆڵەکە لەسەر ئەو شوێنە دابنێ کە ئازاری زیاترە و بە هیچ جۆرێک سەهۆڵ ڕاستەوخۆ مەخەرە سەر پێستەکەت تاکوو پێستت نەسوتێت.

- ڕۆژانە خواردنەوەی بڕێکی زۆری ئاو و چونکە وشکبوونەوەی جەستە هۆکارێکە تاکوو ئەو حاڵەتە زیاتر ببێت.

- خواردنی خۆراکی تەندروست و پڕ بە ماددە خۆراکییە سوودبەخشەکان، خۆراکی دەوڵەمەند بە پۆتاسیۆم و کالسیۆم و مەگنسیۆم، چونکە کەمبوونەوەی ئەمانە هۆکارێکە بۆ کەشەنگبوونی ماسولکەکان.

- لەکاتی خەوتندا خانمان سەرینێک بخەنە ژێر قاچتان و بەمەش قاچتان بەرز دەبێتەوە و ئاوی کۆبووەی قاچەکان دەگەڕێتەوە و بەمەش ئاوسان کەم دەبێتەوە.

- نابێت وەرزشێک بکەیت کە پێویست بکات بە پشتدا بکەویت.

وەرزش کردن و ڕاهێنانی تایبەت

بۆ ئەنجامدانی ئەم ڕاهێنانە ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکەن:

- گرنکە کە پێش ئەم وەرزشانە خۆت گەرم بکەیت.

- ڕاکێشانی ماسولکەکانی قاچ لە کاتی دانیشتندا .

- هێنانی دوو کورسی و خاولییەک، لەسەر کورسییەکیان دابنیشە و قاچی ڕاستت بخەرە سەر کورسییەکەی دیکەیان، خاولییەکە بەکاربهێنە بۆ داپۆشینی ژێر پێت، خاولییەکە بکە ژێر پێت و ڕایبکێشە بەرەو ڕووی خۆت، ماوەی ٣٠ چرکە بەم شێوەیە بمێنەرەوە، دواتر هەمان ئەم هەنگاوانەش جێبەجێ بکە بۆ قاچی چەپت، ئەم ڕاهێنانە ٢ بۆ ٣ جار لە ڕۆژێکدا ئەنجامی بدە

- ڕاکێشانی پوزی قاچ لە کاتی ڕاوەستاندا.

- پێڵاوێک کە خز نەبێت، لە شوێنێکی سافدا ڕابوەستە و ڕابوەستەلای دیوارێکدا و نزیکەی ٦٠ بۆ ٩٠ سانتیمەتر دووربە لێوەی، دەستت بخەرە سەر دیوارەکە، بە هێواشی بەرەو خوارەوە بجوڵێ تاکوو ماسولکەکانت خاو ببنەوە.


سەرچاوەکان



4652 بینین