داخرانی جۆگەی فرمێسک 

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-09-03-13:39:00 - کۆدی بابەت: 6482
داخرانی جۆگەی فرمێسک 

ناوه‌ڕۆك

داخرانی جۆگەی فرمێسک چییە؟

چاوەکان شلەی فرمێسکیان تێدایە کە بە تەڕی دەیانهێڵێتەوە، کە فرمێسک چاوەکان جێدەهێڵێت لە ڕێگەی کۆمەڵێ دەرچەی بچووکەوە کە دەکەونە لێوارەکانی پێڵووەوە، پاش دەرچوونی لەوێوە دەچێتە ناو لووتەوە لە ڕێگەی بۆری بچووکەوە کە ناو دەبرێت بە جۆگەی فرمێسکی لووت، کە بەر لە لەدایکبوونی منداڵەکە ئەم جۆگانە بەتەواوەتی کراوەن، لەگەڵ ئەوەی کاری ئەم جۆگانە هێشتنەوەی چاوە بە تەڕی، بەڵام کۆبوونەوەی بڕێکی زۆری فرمێسک لەم جۆگانەدا دەبێتە هۆی ڕوودانی چەندین حاڵەتی مەترسیدار، بەجۆرێک هاندەدرێت و توشی بەرکەوتن دەبێت کە ڕەنگە ببێتە هۆی داخرانی هەمیشەیی ئەم جۆگانە کە پێی دەوترێت داخرانی جۆگەی فرمێسکی لووت.

نیشانەکانی داخرانی جۆگەی فرمێسک

دەکرێت بوترێت سەرەکیترین نیشانەی داخرانی جۆگەی فرمێسک بریتییە لە فرمێسکاوی بوون، واتا زیادبوونی دەردانی فرمێسک کە دەبێتە هۆی هەڵقوڵانی فرمێسک لەسەر دەموچاو و ڕوومەتەکان، ئەگەر لە منداڵدا ڕووبدات ئەوە زیادبوونی فرمێسک لە ٢ بۆ ٣ هەفتەی یەکەمدا دەردەکەوێت لە منداڵەکەدا، لە هەندێک حاڵەتیشدا ڕەنگە فرمێسکەکە خەستتربێت، کە ئەمە هاوکارە لە پەیدابوونی کێم لە چاودا، هەروەها پێکەوە نووسانی پێڵووەکان کە پێی دەوترێت هەوکردنی لینجەپەردە، بەو هۆیەشەوە دەوترێت داخرانی جۆگەی فرمێسک زیاتر توشی یەک چاو دەبێت، لە نیشانەکانی تریشی دەرکەوتنی کێمە لە گۆشەی چاو و شەقبوونی ناوچری پێڵوو یان برژانگەکان، یان سووربوونەوەی دەوروپشتی چاو.

هۆکارەکانی داخرانی جۆگەی فرمێسک

ڕەنگە سەرەکیترین هۆکاری داخرانی جۆگەی فرمێسک توشبوون بێت بە پێکانێک یان بەرکەوتنێک کر کار لە چاوەکان بکات، یان ڕێکخستنی جۆگەکانی ڕژاندنی فرمێسک، یان رێڕەوی لووت، هەروەها ئاماژە بەوەش دەکرێت کە دەکرێت بەرکەوتنەکە سووک بێت وەکوو چوونە ژوورەوەی پیسی و تەنی نامۆ بۆ ناو چاو یان دەکرێت بە هەمان مەترسی بەرکەوتن بە لێدانێکی بەهێز بێت لە سەر کە زیان بە چاو و دەوروپشتی چاو بگەیەنێت، هەروەها ئاماژە بەوەش دەکرێت کە شکانی ئێسکی لووت ڕەنگە هۆکاری داخرانی جۆگەی فرمێسک بێت، لە هۆکارەکانی تریش:

- توشبوون بە لووی ناشێرپەنجەیی یان شێرپەنجەیی: بەتایبەت گەر ئەم لووانە لە ناو جۆگەی فرمێسک یان نزیک لەوە دروست بوون، هەروەها هەبوونی لووی ناشێرپەنجەیی لە لووتدا ڕەنگە هۆکاری ڕوودانی حاڵەتەکە بێت.
- ئەنجامدانی چارەسەری کیمیایی لە حاڵەتی توشبوون بە شێرپەنجە: کە ڕەنگە کەسەکە توشی داخرانی جۆگەی فرمێسک بێت وەکوو یەکێک لە کاریگەرییە لاوەکییەکانی چارەسەرەکە.

ئەو کارتێکەرانەی ئەگەری توشبوون بە داخرانی جۆگەی فرمێسک زیاد دەکەن

  • توشبوونی چاو یان لووت بە هەوکردنی درێژخایەن، کە ڕەنگە ئەمە ببێتە هۆی نۆرەکردنی بەردەوامی داخرانی جۆگەکانی فرمێسک، کە چارەسەرکردن و کۆنترۆڵکردنی هۆکارە سەرەکییەکە هاوکارە لە کەمکردنەوەی ئەگەری داخرانی جۆگەی فرمێسک.
  • زیادبوونی تەمەن، بەهۆی ئەوەی زیادبوونی تەمەن هاوکاتە لە تەسکبوونەوەی ئەو خاڵەی دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی فرمێسک، کە ئەمەش ئەگەری توشبوون بە داخرانی جۆگەکانی فرمێسک زیاد دەکات.
  • توشبوون بە تێکچوونگەلێکی دیاریکراو، وەکوو ئاوی ڕەشی چاو.
  • کەسانی توشبوو بە کۆنیشانەی داون.
  • لەچاوکردنی هاوێنەی لکاوی پیس، یان دەستنەشۆردن و خۆ پاک نەکردنەوە پێش دانان و لابردنی هاوێنە لکاوەکان.

چارەسەری داخرانی جۆگەی فرمێسک

چەندین چارەسەر بەردەستن کە دەکرێت پەیڕەو بکرێن بۆ چارەسەری داخرانی جۆگەکانی فرمێسک و کەمکردنەوەی نیشانەکانی، هەروەها ڕەنگە لەگەڵ لەدایکبووندا ئەم جۆگانە داخرابن بەڵام خۆکارانە بە تێپەڕبوونی تەمەن بکرێنەوە، بەڵام لە ئەگەری ئەوەی خۆیان نەکرێنەوە ئەوە پەنا دەبرێتە بەر چەندین چارەسەر، لەوانەش:

- شێلانی (مەساج کردن): دەکرێت تورەکەی فرمێسک کە ئەو ناوچەیەیە کە فرمێسکی لێوە دەردەچێت بۆ جۆگەی فرمێسک ڕۆژانە دووجار بشێلرێت، جارێک بەیانی و جارێکیش ئێوارە.

- دژە زیندەییەکان: کە ڕەنگە پزیشک بە شێوەی دڵۆپەی چاو یان حەب لە ڕێگەی دەمەوە پێشنیار بکات بۆ کۆنترۆڵکردنی هەوکردنەکان و دەردراوەکانی چاو.

- کونکردنی جۆگەی فرمێسک: پەنای بۆ دەبرێت گەر پاش ساڵێکی لە تەمەنی منداڵەکە جۆگەکان خۆیان نەکرانەوە، پاش ئەم ڕێکارەش پزیشک دژە زیندەییەکان پێشنیار دەکات بۆ ڕێگری لە هەوکردن.

- فراوانکردن بە بۆری باڵۆنی: بەکاردێت گەر خۆی چاک نەبۆوە یان کونکردن سەری نەگرت.

- تەکنیکی بۆریدانان: بەکاردێت گەر چارەسەرەکانی تر سەرکەوتوو نەبوون لە چارەسەری کێشەکە، کە بۆری بچووک دادەنرێت لە ناو چاودا بە جۆرێک کە بۆ ماوەی شەش مانگ دەمێنێتەوە بۆ کردنەوەی جۆگەکان، نزیکەی ٦٠ خولەکی پێویستە بۆ ئەنجامدانی.

- نەشتەرگەرییەکان: بە دیاریکراویش نەشتەرگەری دروستکردنی ڕێڕەو لە نێوان تورەکەی فرمێسک و لووت، کە ئەم نەشتەرگەرییە لەو پێگەیشتوانەدا ئەنجام دەدرێت کە هەموو چارەسەرەکانی تر بێسوود بوون.

لێکەوتەکانی داخرانی جۆگەی فرمێسک

لە ئەگەری چارەسەر نەکردنی داخرانی جۆگەی فرمێسک ڕەنگە بەفیڕۆدانی بەردەوامی فرمێسک ببێتە هۆی هاندانی گەشەی بەکتریا و ڤایرۆس و کەڕووەکان کە ئەمەش هاوکارە لە هەوکردنی چاو بە شێوەیەکی بەردەوام، هەروەها ڕەنگە بناڵێنێت بەدەست داخران و هەوکردنی هەر بەشێک لە بەشەکانی جۆگەی فرمێسک، بۆیە گرنگە زوو دەرکی پێ بکرێت و چارەسەر بکرێت.


سەرچاوەکان



867 بینین