هەندێک بیروباوەڕی هەڵە دەربارەی پەردەی کچێنی

له‌لایه‌ن: - بۆردی نووسەرانی ئینسایکلۆپیدیای زانیاری - به‌روار: 2021-09-06-13:31:00 - کۆدی بابەت: 6513
هەندێک بیروباوەڕی هەڵە دەربارەی پەردەی کچێنی

ناوه‌ڕۆك

ئەو بیروباوەڕە هەڵانەی کە پێویستە ڕەگەزی بەرامبەر ئاگاداریبێت لەسەر پەردەی کچێنی

پەردەی کچێنی پەردەیەکە زێی خانمەکەی داپۆشیووە

ئەم بیروباوەڕە هەڵەیە و پەردەی هیچ خانمێک  وەکوو خانمێکی تر نییە و جۆری جیاوازی هەیە، پەردەی کچێنی پەردەیەکە کە سانتیمێک بۆ دوو سانتیم لە ناوەوەی زێدایە و هەموو زێی دانەپۆشیووە، پەردەی کچێنی جۆری جیاوازی زۆرە کە لە بابەتی پەردەی کچێنی و جۆرەکانی بە باشی ڕوونکراوەتەوە، بە گشتی پەردەی کچێنی هەمووی نەبەستراوە بەڵکوو زۆرینەیان کونێکیان تێدایە تاکوو سوڕی مانگانەی لێوە بێتە دەرەوە لە هەزار خانم یەکێکیان پەردەی کچێنی بە تەواوی بەستراوە و لە جۆری داخراوە کە دەبێت لە لای پزیشک لاببرێت بە نەشتەرگەری بچووک چونکە لە کاتی جووتبووندا نادڕێت، هەروەها جۆرێکی پەردەش هەیە کە زۆر باریکە و وەک ئەوەیە کە نەبێت و هەستی پێ ناکرێت.

بوونی پەردەی کچێنی دەریدەخات کە کچێک پاکیزەیە یاخود نا

مەرج نییە کە کچێک پەردەی کچێنی نەبوو پاکیزە نەبێت، چونکە پەردەی کچێنی تەنها بە ڕێگای جووتبوون لەناو ناچێت و نادڕێت، بەڵکوو هۆکاری دیکە زۆرە، کە دەکرێت بە هۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ یان بەربوونەوەیەکەوە کچێکی منداڵ پەردەی کچێنی لە دەست دابێت، لەم حاڵەتانەدا ناتوانرێت بوترێت کە کچەکە پاکیزە نییە.

پەردەی کچێنی لە یەکەمین جووتبووندا لەناودەچێت

لە ڕاستیدا پەردەی کچێنی لەناوناچێت، خانەکانی پەردەکە لەوانەیە کێشیان بێت، یاخود بدڕێن، بەڵام لەناوناچن بە تەواوی، لە تەمەنی هەرزەکاری و دوای ئەوە ئیسترۆجین دەبێتە هۆکارێک بۆ زیادبوونی ئەستووری پەردەی کچێنی و بەمەش پەردەکە بە جووتبوون لەناوناچێت و تەنها دەدڕێت، بەڵام وردە وردە دوای جووتبوونی زۆر و منداڵبوون ئەم پەردەیە تەنها کەمێکی لێ دەمێنێتەوە و بوونی کەمترە.

مەرجە هەموو کچێک شەوی یەکەمی بووکێنی خوێنی هەبێت

ئەمە باوەڕێکی هەڵەیە، ئەگەر پیاوان زانیاری تەواویان هەبێت لەسەر پەردەی کچێنی و جۆرە جیاوازەکانی، دەزانن کە جۆری پەردەیە هەیە کە خانمەکە خوێن نابینێت، خوێن بینین بە هۆی ئەوەوە ڕودەدات لە کاتی دڕانی پەردەکەدا دەوروبەری زێ بریندار دەبێت بەمەش بڕێک خوێن دێتە دەرەوە، بەڵام ئەگەر خانمێک پەردەکەی زۆر تەنک و ناسک بوو لە کاتی جووتبووندا لەوانەیە زیانێکی وای پێنەگات و بۆیە خوێن نەبینێت، هەروەها پەردەی جۆری داخراو نادڕێت و پزیشک دەبێت لایببات بەمەش شەوی یەکەم خوێن نابیندرێت، وە مەرج نییە خوێنەکە هەمیشە ڕەنگی سوور بێت و زۆر بێت، دەکرێت ئەوەی خوێنی هەیە قاوەیی یاخود پەمەیی و یاخود دەردراوێک بە ڕەنگێکی ئاڵ، هەروەها دەکرێت بڕی خوێنەکە لە دڵۆپێکەوە دەست پێ بکات تاکوو بڕێکی زۆر، هەموو ئەمانە دەکەوێتەوە سەر جەستەی ئافرەتەکە.

پزیشک بە پشکنین بۆی دەردەکەوێت کە پەردەی کچێنی بۆچی دڕاوە

پزیشک کاتێک پشکنین دەکات بۆی دەردەکەوێت کە پەردەی خانمەکە زیانی بەرکەوتووە، بەڵام نازانێت ئایا هۆکارەکەی جووتبوون بووە یاخود کەوتنە خوارەوە و ڕووداوێک بووە.


سەرچاوەکان



2624 بینین