ئەو خۆراکانەی کە دەتوانن ببنە هۆی خنکانی منداڵ

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-09-06-14:22:00 - کۆدی بابەت: 6517
ئەو خۆراکانەی کە دەتوانن ببنە هۆی خنکانی منداڵ

ناوه‌ڕۆك

خنکانی منداڵ

گیرانی گەرووی منداڵ و پاروو مانەوە لە قوڕگیدا زۆر جار ڕوودەدات و هەندێک جار خواردنەکە بۆری هەناسە دەگرێت و دەبێتە هۆی خنکانی منداڵەکە، گرنگە بزانرێت کە منداڵ بە پێی تەمەنەکانی خۆراکی پێبدرێت و بزانرێت چی پێدەدرێت تاکوو نەبێتە هۆی خنکانی.

ئەو خۆراکانەی کە دەتوانن ببنە هۆی خنکانی منداڵ

چەرەسات

چەرەسات بە گشتی بچووک و هەروەها ڕەقن کە منداڵ ناتوانێت بیجوێت و لە دەمیدا ناتوێتەوە، بۆیە زۆرینەی منداڵ بە چەرەسات خنکاوە و لە قوڕگیدا ماوەتەوە، بۆیە ئەگەریش پێی دەدەیت ڕەچاوی تەمەنەکەی بکە و لەژێر چاودێری خۆتدا پێی بدە.

چوکلێت

جگە لەوەی کە شیرینی زیانی هەیە بۆ منداڵ و زیان بە ددانەکان دەگەیەنێت، خواردنی چوکلێت و نوقڵ و شیرینی دەبێتە هۆی خنکانی منداڵ.

ترێ

لەبەر ئەو شێوە خڕ و بچووکەی کە هەیەتی ئەگەری گیرانی ترێ لە قوڕگدا زۆرە و منداڵی خوار تەمەن چوار ساڵ نابێت بە بێ چاودێری دایک ترێ بخوات.

گۆشت و پەنیر

گۆشت و پەنیر هەردووکیان جیڕن و جوینی بۆ منداڵ کارێکی قورسە، بۆیە دەبێت بە جوانی و بە ئەندازەی تەمەنی منداڵەکە ورد بکرێت و پاروەکە بچووک بێت.

هەویر

خواردنی هەویر دەلکێت بە دەمدا و بە سەقفی دەمی منداڵەکەوە جێ دەمێنێت و بەمەش دەکرێت منداڵەکە بییەوێت پاڵی پێوە بنێت، کە ئەمە ڕوویدا دەلکێت بە قوڕگیدا و دەیخنکێنێت.

بنێشت

زۆرینەی منداڵ بنێشت ناجوێت تەنها قووتی دەدات بۆیە مەترسیدارە

سەوزە و میوەکان

سەوزەکان زۆر جار زبر و درێژن و ئەگەر ورد نەکرێن و بەجوانی پاک نەکرابن مەترسیدارن، هەروەها ئەو میوانەی کە ناوکیان تێدایە.

ماسی

ماسی بە هۆی بوونی بڕێکی زۆری ئێسک تێیدا کە زۆرینەیان وردن دەبێت زۆر بە باشی ببژرێت ئینجا بدرێت بە منداڵ

گەنمەشامی

بە هیچ شێوەیەک نابێت منداڵی خوار تەمەن چوار شاڵ گەنمەشامی بخوات چونکە مەترسیدارە.


سەرچاوەکان



1710 بینین