پێنج کاری سوودبەخش و زیانبەخش پاش خواردنی ژەمێکی قورس

له‌لایه‌ن: - زیلان ئازاد - به‌روار: 2021-09-07-14:31:00 - کۆدی بابەت: 6529
پێنج کاری سوودبەخش و زیانبەخش پاش خواردنی ژەمێکی قورس

ناوه‌ڕۆك

پێنج لەو شتانەی کە نابێت پاش ژەمێکی قورس ئەنجامیان بدەیت

خەوتن

کاتێک تۆ کالۆری زیاتر وەردەگریت وەک لەوەی بیسووتێنیت ئەوا کێشی جەستەت زیاد دەکات، لەم حاڵەتەدا گرنگ نییە تۆ کەی نان دەخۆیت، خەوتنی ڕاستەوخۆ پاش نانخواردن مانای ئەوەیە کە جەستەت هەلی سووتانی ئەو کالۆریانەی نییە، زوو خواردنی نانی ئێوارە ڕێگە بە سووتانی ئەو کالۆریە نەخوازراوانەی جەستەت دەدات پێش ئەوەی بخەویت، خواردنی ژەمە سووکەکانی وەک ئایس کرێم و چپسی پەتاتە لە درەنگانی شەودا، دەبێتە هۆی دروست بوونی ڕێژەیەکی بەرزی کالۆری، بۆیە زۆر گرنگترە کە ئاگاداری جۆری ئەو خواردنانە بیت کە پێش خەوتن دەیانخۆیت وەک لەوەی کەی ئەو خواردنانە دەخۆیت، خواردنەکە بە هیچ شێوەیەک هەرس نابێت، هەروەها شکاندنی سەرخەوێکیش راستەوخۆ پاش ژەمەکان ئارامت ناکاتەوە. 

جگەرەکێشان

دەگوترێت جگەرە کێشان پاش هەر ژەمێک یەکسانە بە کێشانی ١٠ جگەرە، جگەرە کێشان بۆ جەستەت زیانبەخشە و نابێت بە هیچ شێوەیەک جگەرە بکێشیت.

گەرماوکردن

گەرماوکردن پاش ژەمەکان کرداری هەرس دوادەخات، خوێنی دەورووبەری گەدە لە کاتی گەرماوکردندا دەڕوات بۆ بەشەکانی تری جەستە لە جیاتی یارمەتیدان لە کرداری هەرسکردن.

میوە خواردن

خواردنە جیاوازەکان لە خێرایی جیاوازدا هەرس دەکرێن، سەرەتا میوە بخۆ ئەوان ئاسانترن بۆ هەرس کردن، میوە دەبێت کاتژمێرێک پێش نانخواردن یاخود دوو کاتژمێر دوای نانخواردن بخورێت، میوە بە باشی هەرس ناکرێت ئەگەر ڕاستەوخۆ پاش نانخواردن بخورێت.

چا خواردنەوە

گەڵای چا ترشە و کاریگەری دەبێت لەسەر کرداری هەرسکردن، ئەگەر لە ژەمەکەتدا پڕۆتین بخۆیت، ئەوا ترشی چاکە ناواخنی پڕۆتینەکە ڕەق دەکات و هەرسکردنی زەحمەت دەکات، خواردنەوەی چا ڕاستەوخۆ پاش ژەمەکان ڕێگردەبێت لە هەڵمژینی ئاسن لەلایەن جەستەوە، یەک کاتژمێر پێش خواردن و پاش خواردن لە چا دوور بکەوەرەوە.

پێنج لەو شتانەی کە دەبێت پاش ژەمێکی قورس ئەنجامیان بدەیت

١٠ خولەک بە پێ ڕۆشتن

سمس دەڵێت "پیاسەیەک لە دەرەوە دەتوانێت یارمەتی پاککردنەوەی مێشکت بدات هەروەها یارمەتی باشترکردنی ئاستی شەکری خوێن بدات"، ئەمە مانای ئەوە نییە ئەوەی کە دەیخۆیت لەدەستی دەدەیت یاخود هەرسی دەکەیت، تەنها یارمەتی ڕێکخستنی جەستە و کرداری هەرسکردن دەدات.

ئارامبوون و فشار دروستنەکردن

زۆر لەسەر خۆتی قورس مەکە، بەتایبەتی ئەگەر یەکجار شتەکە ڕوویدابێت، هەستکردن بە تاوانباری پاش زیادەڕەوی کردن لە ژەمێکی قورس لەوانەیە ببێتە هۆی زیادکردنی ڕەفتاری خواردن، هەندێک کەس پێیان وایە کە ئەگەر پێشتر زۆریان خواردبێت، ئەوا بەردەوام دەبن لەسەر ئەو خوە و لەوانەیە لەسەر ئەو زۆر خواردنە بمێننەوە، لەجیاتی فشار دروستکردن، تەنها ئارامبەرەوە هەروەها خۆت بە دوور بگرە لە دووبارەکردنەوەی ئەو ڕەفتارە٠

ئاو خواردنەوە

خواردنەوەی ئاو پێش نان خواردن، یاخود لەگەڵ نانخواردن، تەنانەت پاش نان خواردنیش نابێتە هۆی هەبوونی کێشە لە پڕۆسەی هەرسکردن، بەمشێوەیە، پێویست بە نیگەرانی ناکات کە ئەگەر خواردنەوەی ئاو باش بێت یاخود خراپ، خواردنەوەی ئاو پێش یاخود پاش ژەمەکان یارمەتی کرداری هەرسکردن دەدات.

وەرگرتنی بەکتریای سودبەخش

بەکتریای سودبەخش زیندەوەری میکرۆسکۆبین لەناو ماست و خواردنە کلتووریەکاندا هەیە کە دەتوانێت یارمەتی باشترکردنی کرداری هەرس و مژینی خواردنەکە بدات.

پلان دانان بۆ خواردنی داهاتوو

پلانێک دروست بکە بۆ ماوەی ڕۆژەکەت بۆ خۆلادان لە زیادەڕۆیی لە ژەمی داهاتوو، ئامانج دروستبکە بۆ ژەمێکی هاوسەنگتر کە لە ڕووی خۆراکییەوە پڕۆتینی بێ تین (لاواز) و میوە و سەوزەوات لەخۆ بگرێت.

هەوڵبدە هەر پاروویەک ٢٠ بۆ ٣٠ جار بجویت، هەروەها لە کاتێکدا کە لەبەردەم تەلەفیزیۆن دانیشتویت یاخود مۆبایلت بەدەستەوەیە خواردن مەخۆ، ئەوە بەڕاستی یارمەتیت دەدات کە چێژ لەو شتە وەربگریت کە دەیخۆیت و هەست بە ئاسوودەیی بکەیت. 


سەرچاوەکان



490 بینین