تۆپی بالەی کەنار دەریا

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-09-13-19:58:00 - کۆدی بابەت: 6571
تۆپی بالەی کەنار دەریا

ناوه‌ڕۆك

تۆپی بالەی کەنار دەریا چییە؟

تۆپی بالەی کەنار دەریا یارییەکی وەرزشی پێشکەوتووی تۆپی بالەیە، لە کەناری دەریاکان ئەنجامدەدرێت لە وڵاتانێکی زۆر، بە پێچەوانەی تۆپی بالەوە ئەم یارییە لە دەرەوەی هۆڵەکان ئەنجام دەدرێت، لەسەر یاریگای لم کە یان ئامادەکراوە یان وەکوو یاریگا دروستکراوە، لە جێی ئەوەی هەر تیپێک شەش یاریزان بێت، لە تۆپی بالەی کەنار دەریادا هەر تیپێک دوو یاریزانە، چەندین جیاوازی تر هەیە لە نێوان تۆپی بالەی ئاسایی و تۆپی بالەی کەنار دەریا کە گرنگترینیان درێژی یاریگایە، کە پێوانەی یاریگاکانی تۆپی بالەی کەنار دەریا ٨*٨م نەک ٩*٩ .

مێژووی یارییەکە 

وەرزشی تۆپی بالەی کەنار دەریا لە سانتا مۆنیکا و کالیفۆرنیا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بیستەکاندا دەستی پێکرد، لە دەیەی داهاتوودا لە کیشوەری ئەوروپا دەرکەوت، هەندێک کێبڕکێ بۆ پیاوان رێکخرا( کە هەر لایەک دوو یاریزان بوون) لە سانتا مۆنیکا ساڵی چلەکان، لە هەمان جێگەش هەوڵدرا خولێکی پیشەگەرانە بکرێتەوە ساڵی شەستەکان، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو، بەڵام وەرزشەکە بە شێوەیەکی پیشەگەرانە لە فەڕەنسا رێکخرا کە خەڵاتی ٣٠٠٠ فرنکی فەڕەنسی دانرا بۆ پاڵەوانێتییەکە، لە دەیەی داهاتووشدا هەندێک خولی سەرکەوتوو لە سانتا مۆنیکا بە پاڵپشتی کۆمپانیاکانی جگەرە و بیرە کرانەوە.
وێڕای ئەوەی لەمێژە ئەم یارییە بوونی هەیە، بەڵام بە شێوەیەکی جیهانی بەناوبانگ نەبوو تاکوو نەوەدەکانیش، بەڕازیل و ئەمریکا بەو دوو وڵاتە دادەنرێن کە بۆ چەندین دەیە دەستیان بەسەر یارییەکەدا گرتووە، هەروەها هەندێک هەلبژاردەی بەهێزی تری وەکوو ئوستورالیا دەرکەوتن، ئەم سێ هاڵبژاردەیە تاکە سێ هەڵبژاردەن کە توانیویانە لە پاڵەوانێتی ئۆڵۆمپیادی هاوینەدا مەدالیای زێڕ بەدەست بهێنن لەو ساڵەوەی کە یارییەکە تێکەڵی کرا لە ساڵی ١٩٩٦ لە ئەتڵانتا، هەروەها ئەو هەڵبژاردانەی ئافرەتانیش کە بەدەستیان هێناوە بریتین لە( بەڕازیل ساڵی ١٩٩٦، ئوستورالیا ساڵی ٢٠٠٠، ئەمریکا ساڵی ٢٠٠٤)، لەو هەڵبژاردە دیارانەش کە بەم دواییانە دەرکەوتوون بریتین لە یۆنان و ئەڵمانیا و چین.

هەندێک لە یاساکان 
ئەگەر چوار یاریزان بوون ئەوە یارییەکە لەسەر ٢٥ خاڵ دەبێت و دوو یانەکە هەموو ١٠ خاڵێک جێگاکانیان دەگۆڕنەوە، بەڵام گەر ٥ یاریزان بوون ئەوە لەسەر ٢١ خاڵ دەبێت و هەموو ٧ خاڵێک جێگاکانیان دەگۆڕنەوە، ئەگەریش ٦ یاریزان بوون ئەوە یارییەکە لەسەر ١٥ خاڵ دەبێت و هەموو ٥ خاڵێک جێگاکانیان دەگۆڕنەوە، گۆڕینەوەی لایەکانیش بەبێ وەرگرتنت پشوو دەبێت، پێویستە لەسەر یاریزانانی یانەکە پاش هەر هەڵدانێک جێگاکانیان بگۆڕنەوە، لەکاتی یارییەکەدا نابێت تۆپەکە لە یاریگاکە دەربچێت و یاریزانەکان نابێ بەر تۆڕەکە بکەون بە هیچ بەشێک لە جەستە یان جلوبەرگیان، ئەگەر تۆپەکە بەبێ مەبەست بەر تۆڕەکە بکەوێت بە هەڵە دانانرێت، دەکرێت تۆپەکە بەر هەر بەشێکی جەستە بکەوێت بەڵام لە ڕێگەی دەست یان قۆڵەوە دەکرێت تۆپەکە هەڵبدرێت، هەر یانەیەک دەتوانێت سێ جار لەسەریەک لە تۆپەکە بدات و بەزانینی ئەوەی گێڕانەوەی تۆپەکە یەکەم بەرکەوتنە و ئەو یاریزانەی تۆپەکەی گێڕاوەتەوە دەتوانێت دووبارە لە تۆپەکە بداتەوە، بەڵام لەم حاڵەتەدا تەنها یەک لێدانیان دەمێنێت بۆ ئەوەی بیکەنە یاریگای بەرامبەرەکانەوە ئەگەرنا دەبێتە خاڵ لەسەریان.


سەرچاوەکان



972 بینین