داهێنەری زانستی جەبر

له‌لایه‌ن: - ڕابەر محەمەد - به‌روار: 2021-09-17-02:48:00 - کۆدی بابەت: 6602
داهێنەری زانستی جەبر

ناوه‌ڕۆك

کێ بە داهێنەری زانستی جەبر دادەنرێت؟

لەڕووی زمانەوانییەوە وشەی (الجبر) لە عەرەبیدا بە واتای دووبارە یەکگرتنەوەی چەند پارچەیەکی شکاو دێت، یەکێکە لە زانستە سەرەکییەکانی جیهانی بیرکاری و هیچی کەمتر نیە لە زانست و بیردۆزەکانی دیکەی وەکو بیردۆزی ژمارەیی و شیکاریی لەگەڵ ئەوەشدا بنەڕەتی زانستی جەبر بریتییە لە لێکۆڵینەوە لە هێما و یاسا بیرکارییەکان و چەندین کارپێکردن و شیکارکردنی هاوکێشەی سادەی تر تەنانەت لێکۆڵینەوە لە واتاگەری پاشان دەبێت ئەوە بزانین بە بەشە بنەڕەتییەکانی زانستی جەبر دەوترێت جەبری سەرەتایی کە ئەمەش سادەترین کارپێکردنی جەبر و بنەڕەتەکانی جەبرە و لە کارپێکردنی زانستی ژمارەیی سادەدا بەکاردێت.

زانستی جەبر لە بیرکاریدا

بەکارهێنانی زانستی جەبر دیار و تێبینیکراوە لە بیرکاریدا و لە شیکارکردنی هاوکێشەکاندا بەکاردەهێنرێت وەکو هاوکێشەی دووجا و فرە ڕادەدار و دۆزینەوەی ژمارە لە کاتی شیکاردا بۆ هاوکێشەکە هەروەها پیتەکانیش بەکاردێن لەجێی ژمارە و نابێت پیتەکان یەکسان بن بە سفر، پاش تێپەڕبوونی کات مەودای بەکارهێنانی جەبر فراوانتر بوو و شتە ناژمارەییەکانیشی گرتەوە بۆ نموونە (گۆڕینەوەکان، ئاراستەبڕەکان، ڕیزکراوەکان) و گفتوگۆ و هتد، بەکارهێنانی زانستی جەبر بۆ یەکەم جار لە بیرکاریدا لەلایەن بیرکاریزان محمد ئیبن موسای خواریزمی لە دەوروبەری 780-850ـی زایینی دا بەکارهات و خواریزمی پوختەیەکی لەسەر زانستی ژمارەیی نووسی لە هاوسەنگی و تەواوکاریدا و کردی بە پەرتووکێک و ئەمەش جەبری کردە پەیڕەوێکی جیاواز و سەربەخۆ لە زانستی ئەندازە و زانستی ژمارەیی.

کێ داهێنەری زانستی جەبرە؟

داهێنەرەکەی محمد ئیبن موسای خواریزمییە کە بە خواریزمی بەناوبانگە و بەڕەگەز فارسە و لە شاری کات تاون لە دایکبووە لەنزیک دەریای ئاڕاڵ و بە توانا زانستییە سەرسوڕھێنەرەکەی ناسراوەتەوە، زۆرینەی ژیانی لە بەغداد بەسەربرد هەروەها لەکاتێکدا لە "ماڵی حیکمە" کاری دەکرد خەلیفە مەئمون ڕایسپارد بۆ کاری ئەستێرەناسی و لێکۆڵینەوە و وەرگێڕانی زانستیی و بیردۆزە فەلسەفییەکان، لە جیهانی ئیسلامییدا بەیەکێک لە ڕابەرانی سیستمی ژمارەیی دادەنرێت کە هێڵەکانی درێژی و پانی و بازنە دەگرێتە خۆ بۆ دیاریکردنی شوێن و لەگەڵ ئەوەشدا لە داڕشتنی جوگرافیای جیهانی عەرەبیدا دەستێکی باڵای هەبووە ئینجا هەوڵەکانی خواریزمی لە لای زانایانی بوارەکە لەبیرناکرێت دەربارەی دانانی ژمارە عەرەبیەکان بەبێ لەبیرچوونی هێما جوگرافیەکانیان .

داهێنانەکانی خواریزمی

پاش ئەوەی زانیمان کێ داهێنەری زانستی جەبرە دەبێ ئەوە بزانین کە داهێنانەکانی دیکەی داهێنەرەکە چین؟وەک لەپێشتر ئاماژەمان پێدا خواریزمی زۆرینەی ژیانی لە بەغداد بووە و بەیەکێک لە بەشدارانی شۆڕشی زانستی دادەنرێت لە سەردەمی خەلیفە مەئمون دا کە خواریزمی پەیامە زانستی و فەلسەفییەکانی وەردەگێڕا بەتایبەت لە یۆنانییەکانەوە، لەگەڵ ئەو پەیامانەدا خواریزمی چەندین توێژینەوەی بڵاوکردەوە کە پەیوەندییان هەبوو بە جەبری سەرەتایی هەروەها دەربارەی دوو پەرتووکی هەڵبژێردراو(موسعەبی جەبر و موقابەلە) نووسینی هەبووە ئەمەش بووە هۆی دانانی کۆمەڵێک بنەمای تایبەت بە جەبر و دۆزینەوەی ئەو شیکارانەی پەیوەستن بە هاوکێشە هێڵییەکان و هاوکێشە دووجاکان بە پشتبەستن بە بەڵگە ئەندازیارییەکان بەهەمان شێوە ڕێگاکانی هەژمارکردنی ڕووبەر و قەبارە لە شێوە ئەندازەییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانی میرات بە جۆرێک بگونجێت لەگەڵ شەریعەتی ئیسلامیدا پاشان خواریزمی ژمارە عەرەبیەکانی خستەڕوو لە چەمکێکدا کە پێی دەوترێ الخواريزمي هەروەها کتێبی (زەوی)ـی نووسیوە کە گۆڕانکارییە ناوخۆییەکانی ناوچە زانراوەکانی زەوی لە خۆ گرتبوو بەپشت بەستن بە زانیارییەکانی (بەتڵیمۆس) و ئەمەش یارمەتیدەربوو بۆی تا بەشداربێت لە پەرەپێدانی نەخشەی جیهانیی و دیاریکردنی زەریاکانی زەوی لەڕێگەی پێوانی هێڵەکانی درێژی کە لەسەر شاری (سنجار)ـی لە عێراق یەکتریان دەبڕی، کۆتا کاری خواریزمی بریتییبوو لە کۆکردنەوەی خشتە گەردوونییەکان بەپشتبەستن بە سەرچاوە یۆنانی و هیندۆسییەکان و ئەم بەرهەمەکانیشی وەرگێڕدرا بۆ سەر زمانی لاتینی بەهۆی ئەو زانستە زۆرەی کە لە کتێبەکانیدایە، زانای فارسی خواریزمی هەندێک کاری دیکەشی هەبووە کە یەکێک لەوانە سەرنجەکەیەتی لەسەر ڕۆژژمێری عیبری و قسەکردنی دەربارەی مێژووی یەهوودییەکان و ئەو یاسایانەی دەربارەی درێژی شەو و ڕۆژ دایناون هەروەها بیرمان نەچێت ئەم زانایە ئەم کتێبانەیشی نووسیوە:

- ئیبن نەدیم.
- فهرست: تێیدا پێڕستێکی بۆ کتێبە عەرەبی، مێژووییەکان، کتێبەکانی خۆی، دوو کتێبی ڕێنمایی بەکارهێنانی (ئەسترۆلاب) نووسیوە.


سەرچاوەکان



1332 بینین