هونەری چارەسەرکردنی کێشەکان

له‌لایه‌ن: - سایە موستەفا - به‌روار: 2021-09-19-14:30:00 - کۆدی بابەت: 6634
هونەری چارەسەرکردنی کێشەکان

ناوه‌ڕۆك

کێشەکان لە ژیاندا

سروشتی ژیان وایە پڕە لە کێشە و ناکۆکی کە پێویستە بەڕێیان بکەین تاکو بگەین بە سەرکەوتن و بەدیھێنانی ئامانجەکانمان، دەکرێت کێشەکان بچووک و ڕۆتینی بن یاخود چارەنووسی بن کە کاریگەری ڕیشەیی دەبێت لەسەر ژیانی تاک، بەڵام چەند کێشەکە بچووک بێت یاخود گەورە بێت ھەمیشە ئاڵۆزن لەگەڵ یەکدا، پێویستە مرۆڤ توانایی ھەبێت بۆ بیرکردنەوە لە کێشەکە بە شێوەیەکی لۆژیکی تاکو بتوانێت ھەڵسوکەوتی لەگەڵ بکات، کە توانایەکە ھەموو مرۆڤەکان نییانە، بەڵام ئەم توانایە بەدەستھێنراوە و  دەتوانرێت ھەڵسوکەوتی لەگەڵ بکرێت.

ھونەری چارەسەرکردنی کێشە

دەتوانرێت چارەسەرکردنی کێشە بناسرێت بەوەی کردارێکی بیرکردنەوەیە، کە مرۆڤ تێیدا زانیاری و تواناکانی بەکاردەھێنێت تاکو وڵامدانەوەی ھەبێت بۆ حاڵەتێکی نوێ و نەناسراو، چەندین ڕێگە ھەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ڕەفتارکردن لەگەڵ کێشەکەدا، ئەم ڕێگانە جیاوازن لەگەڵ گۆڕانی کێشەکەدا، ھەندێک کێشە بە چارەسەر کۆتایی دێت ئەمەش بە واتای کۆتایی ھاتنی کێشەکە دێت، ھەندێکی دیکەیان کۆتایی نایەن بەڵام دەتوانرێت لەگەڵیدا بژین و قایلبین پێی.

مرۆڤەکان ناتوانن بە تەواوی دەستبگرن بەسەر ژیانیاندا، ھەندێک بۆشایی ھەن ناتوانرێت گۆڕانکاری تێدا بکرێت وەک چارەنوس و لۆژیک و چەندانی دیکە، بۆ نموونە کاتێک مرۆڤ تووشی نەخۆشییەکی درێژخایەنی بێ چارەسەر دەبێت، لێرەدا دەبێت مرۆڤەکە لەگەڵ نەخۆشییەکە بژیت و چارەسەر بدۆزێتەوە تاکو ئەم نەخۆشییە چالاکییەکانی و ژیانی نەوەستێنێت، بەڵام ئەگەر کێشەکە تێپەڕێندرێت و بتوانرێت بگۆڕدرێت بە کردار یاخود بە گوتن، لێرەدا دەبێت مرۆڤ بە دوایی چارەسەری گونجاودا بگەڕێت و باشترینیان ھەڵبژێرێت بۆ کۆتایی ھێنان بە کێشەکە.

پێویستە ئاگادار بین لە وەرگرتنی ڕاوبۆچوونی کەسانی دیکە و پشت ببەستین بە خوود، چونکە ھەر خاوەن کێشەکە لە کۆتاییدا لەگەڵ ئەنجامی کێشەکەدا دەژیت، بۆیە پێویستە لەسەر تاک بەرپرسیارێتی کێشەکانی بگرێتە ئەستۆ بەبێ ئەوەی ھیچ خەتایەک بخاتە سەر کەسانی دەورووبەری و ئامۆژگارییەکانیان، ئەگەر مەبەستیان لە چاکە بێت ئەوە ناتوانن خۆیان بخەنە جێی خاوەن کێشەکە، بۆیە ھەرگیز ھەست بەوە ناکەن کە خاوەن کێشەکە ھەستی پێدەکات و ئەوە نابینن کە ئەو دەیبینێت.

ڕێگەی چارەسەرکردنی کێشە 

دەتوانرێت چارەسەر بۆ زۆربەی کێشەکان بدۆزرێنەوە لەڕێی پەیڕەوکردنی ئەم ھەنگاوانەوە:

١- جیاکردنەوەی کێشەکە لە کێشەی دیکە، کە دەکرێت دەستەواژەیەک بێت دەربارەی ئەنجام یان ھۆکاری دروستبوونی ئەم کێشەیە، پێویستە بە ڕوونی دیاریبکرێت و دوور لە ھەر ھەڵچوون و ھەستێک، پاشان دیاریکردنی ئەو ڕۆڵەی خوودی کەسەکە لە کێشەکەدا ھەیەتی، واتە کەسەکە دەکەوێتە کوێی کێشەکە، ھەروەھا کاریگەری چییە لەسەر خوودی کەسەکە.

٢- بیرکردنەوە لە چارەسەری پەسەند و ڕاستەوخۆ، ھەروەھا لە بەردەست کەسەکەدا بێت و پشت بە چانس نەبەستێت، ھەروەھا پشت بە ھیچ کەسێک و حاڵەتێکی دیاریکراو نەبەستێت.

٣- چاوەڕوانی ئەنجام بێت لە ھەموو چارەسەرەکان، ھەروەھا دیاریکردنی پێویستییەکان و جێبەجێکردنی ھەر یەکێک لەو پێویستییانە، لێرەدا دەبێت دەستکەوت و زیانەکانی ھەر چارەسەرێک دیاری بکرێت کە بەھۆی کێشەکەوە دروست دەبن، تاکو پێوانەکردن و لێکۆڵینەوە لە کێشەکە ئاسانتر بێت.

٤- ھەڵبژاردنی چارەسەری گونجاو لەژێر ڕووناکی پێوانەکردنەکەی پێشوو، دەتوانرێت زیانەکان قبوڵ بکرێن ئەگەر ڕوویاندا، و گرتنە ئەستۆی بەرپرسیارێتی ئەم ھەڵبژاردنە و پەشیمان نەبوونەوە لێی، ھەروەھا دەبێت بزانین زیان بەشێکە لە ژیان وەک سەرکەوتن.

٥- ئاگادار بین لەوەی ھەڵنەبژاردن و جێبەجێنەکردنی ھەڵبژاردنەکان خوودی خۆی ھەڵبژاردنە، ئەم ھەڵبژارنە کە سەرەنجام و زیان و دەستکەوتی ھەیە.


سەرچاوەکان



12360 بینین