زیانەکانی ساردەمەنی بۆ منداڵ

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-09-19-21:06:00 - کۆدی بابەت: 6636
زیانەکانی ساردەمەنی بۆ منداڵ

ناوه‌ڕۆك

ساردەمەنی

ساردەمەنی یەکێکە لە خۆراکە زۆر بەتامەکان کە کەم کەس هەیە ئارەزوی لێ نەبێت و نەیخوات، چ منداڵ و چ گەورەکان، بە تایبەت منداڵەکان ئەگەر بە درێژایی ڕۆژەکە بەستەنی و ساردەمەنیان پێ بدەیت لێی تێر نابن.
ساردەمەنی بە هەموو تامە جیاوازەکانی میوەکان و چۆکلێت و شیر بەردەستە و هەر ئەمەشە وای کردووە چێژێکی تایبەتی هەبێت لای منداڵان.

زیانەکانی زۆر خواردنی ساردەمەنی بۆ منداڵ

نەخۆشییەکانی چەوری جگەر

هەندێک ماددەی خۆراکی لەنێو بەستەنی و ساردی و چپس و بیسکیتدا هەن کە زیانی زۆر دەگەیەنن بە جگەری منداڵەکە، وادیارە کە فرەکتۆز زیاتر لە گلوکۆز زیانی هەیە، بە گوێرەی توێژینەوەی شارەزایان زۆر خواردنی بەستەنی زیانی زۆر دەگەینێت بە منداڵ و هەرزەکاران وەک چۆن زۆر خواردنی ماددە کحولییەکان دەبێتە هۆی شێرپەنجە، جەڵتەی مێشک، نەخۆشییەکانی دڵ.
فرەکتۆز بە سروشتی خۆی لە میوەکاندا بوونی هەیە بەڵام بە بڕێکی زۆر دەکرێتە ناو ساردەمەنی و هەندێک ماددەی خۆراکی دیکە و شەکری زۆری تێدەکەن.
هەروەها بە پێی لێکۆڵینەوەیەک شارەزایان بۆیان دەرکەوتووە کە ئەنزیمێک بە ناوی (khk) کە بۆ یەکەمین جار زیندەچالاکییەکانی لە جگەری ئەو مشکانەدا دەرکەوتووە کە ئەو ماددە خۆراکیانەیان خواردووە کە فرەکتۆزی تێدا بووە، هەر بۆیە دواتر شارەزایان بەدواداچوونیان کرد بۆ نموونەی فرەکتۆز لە جگەری ئەو هەرزەکارە قەڵەوانەدا کە نەخۆشی جگەریان هەبوو بۆیان دەرکەوت کە بڕێکی زۆری ئەنزیمی (khk)ـی تێدا بووە.

نەخۆشی شەکرە

بە هۆی بوونی بڕێکی زۆری شەکر و نیشاستە لە نێو بەستەنیدا جگە لە قەڵەوی و نەخۆشییەکانی جگەر منداڵەکەش تووشی شەکرە دەکات، زۆر خواردنی بەستەنی زۆر زیانی هەیە و دەبێت منداڵان لە هەفتەیەکدا تەنها جارێک بەستەنی بخۆن، دەتوانیت ئەگەر منداڵەکەت زۆری حەز لێ بوو ڕۆژانە تەنها دوو کەوچک بەستەنی پێ بدەیت و ئەویش نابێت زۆر سارد بێت چونکە زیان دەگەیەنێت بە گەدەی منداڵەکە، دەتوانیت لە بەفرگرەکە دەریبهێنت و ماوەیەک دایبنێیت تاکوو شل دەبێتەوە و بەستوویەکەی نامێنێت.


سەرچاوەکان



854 بینین