وەرزشی ڕاکێشانی گوریس

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-09-20-16:28:00 - کۆدی بابەت: 6641
وەرزشی ڕاکێشانی گوریس

ناوه‌ڕۆك

ڕاکێشانی گوریس

ڕاکێشانی گوریس یارییەکی کلتوری کۆنە کە بە درێژایی مێژوو خەڵکی ئەنجامیان داوە، مێژووەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ وەرزش و پێشبڕکێ یۆنانییە کۆنەکان کە ئەوکات لانکەی یارییەکە شاری ئەسینا بوو.

مەرجەکانی یارییەکە

- گوریسێک کە نەپچڕێت.
- دانانی هێمایەک لە ناوەڕاستی گوریسەکە یان لە ناوەڕاستی دوو تیپەکە، ئەویش بۆ دیاریکردنی براوەی یارییەکە.
- هەبوونی ناوبژیوانێک.

ڕاکێشانی گوریس لە ئۆڵۆمپیاددا

یاری ڕاکێشانی گوریس بۆ یەکەمجار لە ئۆڵۆمپیاددا لە پاریس ساڵی ١٩٩٠ دەرکەوت، کە پێشبڕکێکە خۆی دەبینییەوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی دوو تیپ کە یەکەمیان ئەسکەندەنافی بوو کە لە سێ یاریزانی دانیمارکی و سێ یاریزانی سویدی پێک هاتبوو و لە یاری کۆتاییدا شکستیان بە یانەکەی تر هێنا کە نوێنەری یانەیەکی فەڕەنسی بوو، دواتر و لە ئۆڵۆمپیادی ساڵی ١٩٠٤دا لە شاری سانت لویسی ئەمریکی دووبارە دەرکەوتەوە و ٦ یانە بەشدار بوون کە ٤ یانەیان ئەمریکی بوون و دوو یانەکەی تریش یەکێکیان یۆنانی بوو و ئەوی تریش یانەیەکی باشوری ئەفریقا بوو.

دواتر و جارێکی تر لە ئۆڵۆمپیادی ١٩٠٨ دا لە لەندەن دەرکەوتەوە کە سێ یانە بوون کە مەدالیاکانی بەریتانیایان بەدەستهێنابوو، لە ئۆڵۆمپیادی ١٩١٢ی ستۆکهۆڵمیشدا بە بەشداری دوو یانە بەڕێوەچوو کە لە یەک یاریدا هەڵبژاردە سویدییەکە لە هەڵبژاردەی بەریتانیای میوانی بردەوە و بووە خاوەنی مەدالیای ئاڵتونی، کە ئەوەش پێش کۆتا دەرکەوتنی ڕاکێشانی پەت بوو لە ئۆڵۆمپیاد، کە کۆتا دەرکەوتن لە ئۆڵۆمپیادی ساڵی ١٩٢٠دا بوو لە ئەنتڤێرب کە تێیدا هەڵبژاردە بەریتانییەکە ببوە براوە و سەرکەوت بەسەر هەریەکە لە هۆڵەندا و بەلجیکادا کە ئەوانیش مەدالیای زیو و بڕۆنزییان بەدەستهێنا.

شێوازەکانی یارییەکە 

یاری تاک

ئەوەیە کە دوو کەس یاریدەکەن، هەر یەکەیان لە لایەکەوە گوریسەکە دەگرێت و دواتر دەست دەکات بە  ڕاکێشانی گوریسەکە تاوەکوو یەکێکیان  لەوەی تر دەباتەوە.

یاری سیانی

دوو یاریزان پەتەکە دەگرن و بەلای خۆیاندا ڕایدەکێشن و پاشان کەسی سێیەم دەچێتە سەر پەتەکە و بازدەدات و  دەیلەرێنێتەوە، یارییەکە لەناو منداڵانی میسڕدا زیاتر باوە.

یاری بەکۆمەڵ

بیرۆکەی یاری بەکۆمەڵ ئەوەیە لە هەر لایەک چەند یاریزانێک بەشدار دەبن (دووکەس یان زیاتر)، بەمەرجێک هەردوو لا یەکسان بن لە ژمارەی یاریزاناندا، دواتر هەردوو تیپەکە دەستدەکەن بە ڕاکێشانی گوریسەکە تاکوو لایەکیان لایەکەی تر دەبەزێنێت، یەکێتی گشتی سەنتەری گەنجانی دێیەکان لە کۆماری عەرەبی میسڕدا چەندین یاسای بۆ داناوە دوای ئەوەی ئەرکی پاراستنی یارییە نەتەوەییەکانی گرتە ئەستۆی خۆی و ژمارەی یاریزانەکانی دیاریکرد بە ١٠ یاریزان وەکوو زۆرترین ژمارە و ٦ یاریزان وەکوو کەمترین ژمارەی یاریزان.


سەرچاوەکان



992 بینین