یو ئەی زێد -٤٦٩

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-09-20-23:59:00 - کۆدی بابەت: 6651
یو ئەی زێد -٤٦٩

ناوه‌ڕۆك

واز

واز یان یو ئەی زێد (بە ئینگلیزی: Uaz-469ئۆتۆمبێلێکی سەربازی یەکێتی سۆڤییەتە و بەتایبەت بۆ بواری سەربازی و جەنگ دروستکراوە، لەلایەن کۆمپانیای یوئەی زێدـی ڕووسیەوە دروستکراوە و لەلایەن سوپای سوری سۆڤیەتەوە بۆ یەکەمین جار بەکارهێنراوە بەتایبەت لە ماوەی جەنگی سارد، هەتاوەکوو بیستەکانی سەدەی ٢١ـیش بەکارهێنانی ئەم ئۆتۆمبێلە لە ڕووسیای فیدراڵ و وڵاتانی دەوروبەری بەکاردێت وەک لیبیا و عێراق و ئێران و سوریا.

ئۆتۆمبێلەکە جۆری بچووکی سووکی ڕێگای سەختە، جیا لە سوپای سووری یەکێتی سۆڤیەت لەلایەن دەوڵەتانی هاوپەیمانی وارسۆ و وڵاتانی بەرەی خۆرهەڵاتەوە بەکارهاتووە، لە زۆرێک لەو وڵاتانەی ناوچەی سەخت و شاخاوییان هەیە ئەم ئۆتۆمبێلە بەکاردێت، هەندێک جۆری هەیە کە جێگای حەوت کەس دەبێتەوە.

دروستکردنەوە

ئەم ئۆتۆمبێلە تازەکراوەی ئۆتۆمبێلەکانی GAZ-69 و UAZ-471 و UAZ-460ـە، ساڵی ١٩٧١ ئۆتۆمبێلی Uaz-469 دروستکرا بۆ شوێنگرتنەوەی ئۆتۆمبێلی GAZ-69 بە بزوێنەرێکی چوار بستۆنەوە و هێزی ٧٦ ئەسپ، ئەم ئۆتۆمبێلە باشترین تایبەتمەندی ئەوەیە چاککردنەوەی زۆر ئاسانە و بەرگەیەکی زۆر دەگرێت، هەروەها وەک ئۆتۆمبێلی مەدەنی نافرۆشرێتەوە بەڵام لە ساڵانی دوایی بە داواکردنی تایبەت بڵاوبوویەوە.

ئەم ئۆتۆمبێلە بۆ زیاتر لە ٨٠ دەوڵەت دروستکراوە و زیاتر لە ١,٦٥ بۆ ٢ ملیۆن دانەی لێدروستکراوە.

تایبەتمەندی

کێش بە خاڵی ١,٦٥٠ کیلۆگرام
کێش بە پڕی ٢,٤٥٠ کیلۆگرام
ناوەکانی دیکە
  • Baijah Taigah
  • MWM Spartan
  • UAZ-469
  • UAZ-469B
  • UAZ-3151
  • UAZ Hunter
  • UAZ Tigr 
  • UAZ Tundra 469
دەرگا چوار دانە
کڵێشە بزوێنەری لە پێشەوەیە و ٤*٤ـە

وڵاتانی بەکارهێن


سەرچاوەکان



557 بینین