ئەسپسواری

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-09-27-13:13:00 - کۆدی بابەت: 6728
ئەسپسواری

ناوه‌ڕۆك

ئەسپسواری 

ئەسپسواری (بە عەرەبی: فروسية) وەرزشێکە لە وەرزشە جیهانییەکان کە ئەنجام دەدرێت بە ئامادەبوونی ئەسپ و لە گرنگترین جۆرەکانیشی پێشبڕکێی بەرگەگرتن و پێشبڕکێی ئاستەنگەکانە، بە یەکێک لە کۆنترین ئەو وەرزشانە دادەنرێت کە مرۆڤ بە درێژایی مێژوو ئەنجامیداوە لە هەموو جیهاندا.

مێژووی ئەسپسواری

ڕاجیایی هەیە دەربارەی سەرەتای دەستکردن بە پەروەردەکردنی ئەسپ و ئەنجامدانی وەرزشی ئەسپسواری، بەڵام باشترین خەمڵاندن ئەوەیە کە ئەسپسواری ٣٥٠٠ ساڵ بەر لە زایین ئەنجام دراوە، بەڵگەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئەسپەکان ماوەیەکی زۆر بەر لەوەی بەکاربهێنرێن بۆ ئەسپسواری (واتا ببەسترێنەوە و لغاو بکرێن و ئاڕاستە بکرێن) خەڵکی لێیان خوڕیون و بەکاریان هێناون، هەندێک لە زانایان کۆمەڵێک بەڵگەیان دۆزیوەتەوە کە دەگەڕێتەوە بۆ ٣٠٠٠ ساڵ بەر لە زایین لە نزیک ڕووباری دنیبەر و دۆن، کە دەردەکەوێت کە خەڵکی دانیشتووی ئەو جێیانە لغاویان بەکارهێناوە بۆ لێخوڕینی ئەسپەکان، هەروەها لێکۆڵینەوە مێژووییەکان شوێنەواری بەکارهێنانی لغاویان لە ئێسکەکانی ئەسپێکدا بەدی کردووە.

دۆزینەوەی گۆڕی عەرەبانەکان (کە گۆرێکن ئەسپەکانیان تێکراوە پاش مردنیان لەگەڵ عەرەبانەکانیان) کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٢٥٠٠ ساڵ بەر لە زاین بەڵگەیەکی حاشا هەڵنەگر پیشاندەدات بۆ بەکارهێنانی ئەسپەکان وەکوو ئاژەڵی کارکەر، لە سەردەمانی کۆنیشدا ئەسپەکان لە جەنگەکاندا بەکارهێنراون لە ڕاکێشانی عەرەبانەکان (یان عەرەبانەی جەنگی) کە سەربازە چەکدارەکانی دەگواستەوە کە چەکی سووک و قورسیان پێبوو.

ئەسپەکان ڕۆڵی زۆر گرنگیان هەبووە لە مێژووی مرۆڤایەتی لە هەموو جیهاندا، جا لە جەنگدا بێت یان کایەکانی تری وەکوو گواستنەوە و بازرگانی و کشتووکاڵ، ئەسپەکان لە ئەمریکای باکوور ژیاون، بەڵام لە چاخی بەفریندا قڕ بوون، گەڕیدە ئەوروپییەکان ئەسپەکانیان گێڕایەوە بۆ ئەمریکای باشوور، لە سەرەتای گەشتی دووەمی کۆڵۆمبۆس ساڵی ١٤٩٣، لە ساڵی ١٩٩٠یشدا ئەسپسواری چووە ڕیزی یارییە ئۆڵۆمپییە هاوینەییەکانەوە و بووە یەکێک لە یارییە ئۆڵۆمپیەکان.

پاڵەوانێتییەکان 

یارییە ئۆڵۆمپی و پارائۆڵۆمپییەکان

بازدان و ڕاگیرکردن و پێشبڕکێی ئەسپ بەشێک بوو لە یارییە ئۆڵۆمپییەکان ١٩١٢، پەروەردەکردنی ئەسپ بەشێک بوو لە پارائۆڵۆمپیادی ١٩٩٦، بازدان بەشێک بوو یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی هاوینەی گەنجان ساڵی ٢٠١٠ لە سەنگافورە.

یارییە جیهانییەکانی ئەسپسواری

یەکێتی نێودەوڵەتی ئەسپسواری خولێکی یاری ئەسپسواری دەکاتەوە هەموو چوار ساڵ جارێک لە ساڵی ١٩٩٠ـەوە، بیرۆکەی یارییەکانی ئەسپسواری لە نیوەی ساڵی هەشتاکان دەرکەوت، کە پشتگیرییەکی گەورەی بەدەستهێنا لەلایەن سەرۆک فیلیپ دوق ئیدنبەرە، کە ئەوکات سەرۆکی یەکێتی نێودەوڵەتی ئەسپسواری بوو.

جامی جیهانی

پاڵەوانێتی جامی جیهانی یەکێتی نێودەوڵەتی ئەسپسواری زنجیرەیەکی داخراوە کە لە هەموو جیهاندا ئەنجامدەدرێت، لەگەڵ پاڵاوتنەکان کە بەرەو یاری کۆتایی دەڕۆن لە هەموو تایبەتمەندییەکاندا، زنجیرەی پاڵەوانێتی جامی جیهانی یەکێتی نێودەوڵەیی ئەسپسواری بە بازدان بەسەر بەربەستەکاندا دەستی پێکرد لە ساڵی ١٩٧٨، لەو کاتەشەوە درێژ بووەوە بۆ بەشەکانی پەروەردەکردن و ئەسپسواری و بازدان، ڕووداوە سەرەکییەکان بریتین لە:

  • جامی جیهانی بۆ پەروەردەکردن.
  • جامی جیهانی بازدان بەسەر بەربەستەکان.
  • جامی جیهانی فێرکردنی ئەسپسواری.
  • جامی جیهانی بازدان.

پاڵەوانێتییە جیهانی و کیشوەری و هەرێمییەکان

پاڵەوانێتییەکانی یەکێتی نێودەوڵەیی ئەسپسواری جیهانی و کیشوەری و هەرێمی لە هەموو تایبەتمەندی و قۆناغەکانی تەمەندا بوونی هەیە، لە گرنگترینیشیان:

  • پاڵەوانێتی جیهانی ئەسپی بچووک.
  • پاڵەوانێتی یەکێتی نێودەوڵەتی ئەسپسواری جیهانی بۆ ئەسپسواری چوار کەسی.
  • پاڵەوانێتی یەکێتی نێودەوڵەتی ئەسپسواری جیهانی بۆ ئەسپسواری تاک.
  • پاڵەوانێتی یەکێتی نێودەوڵەتی ئەسپسواری جیهانی بۆ بەرگەگرتنی گەورەکان.
  • پاڵەوانێتی یەکێتی نێودەوڵەتی ئەسپسواری جیهانی بازدانی گەورەکان.
  • پاڵەوانێتی یەکێتی نێودەوڵەتی ئەسپسواری جیهانی بۆ لێخوڕینی ئەسپ.


سەرچاوەکان



2166 بینین