کۆنگ فوو

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-09-27-13:23:00 - کۆدی بابەت: 6729
کۆنگ فوو

ناوه‌ڕۆك

کۆنگ فوو

کۆنگ فوو (wushu kung fu) وەرزشێکی شەڕکەرانەیە کە لە چین سەریهەڵدا، کۆنگ فوو لەلای مامۆستاکانی کۆمەڵێک پێناسەی زۆری بۆ کراوە کە پشت دەبەستێت بە ئەزموون و ئاگایی و دەرکپێکردنی هەر یەکەیەکیان بەڵام گەر بمانەوێت پێناسەی تەواوی بکەین ئەوە کۆنگ فوو بریتییە لە شێوازێکی بەناوبانگ کە بە واتای کات و هەوڵدان دێت، ئەم ڕاهێنانە وەڵامدانەوەی ئەرێنی هەیە لە پیاوان و ئافرەتانیشدا، هەروەها بۆ هەموو تەمەنەکان، کە هاوکارە لە بونیادنانی جەستەیەکی پتەو و مێشکێکی ئاگا و ڕوحێکی هاوسەنگ.

زانیاری گشتی

ناوەکانی تری wushu kung fu 
شوێنی سەرهەڵدان چین
دامەزرێنەری یارییەکە بودی دارما 
وەرگیران لە بنەڕەتەوە لە سروشتەوە وەرگیراوە بە جۆرێک کە هەندێک پاشاکانی چین و دەوڵەتەکانی تر لە گەشتی ڕاو و گەڕاندا بوون کە لەو کاتەدا دەرفەت بۆ کەسەکە هەڵدەکەوێت بۆ تێگەیشتن لە سەرجەم شێوازەکانی  بەرگری و هێرشی ئاژەڵانی وەکوو پڵنگ و هەڵۆ و کولە و هتد.
بەناوبانگەکانی یارییەکە سامۆ هۆمگ، بڕوسلی.
هەندێک لە ئەنجامدەران جاکی شان، بڕوسلی، جت لی، سامۆ هۆنگ، دونی ین.

شێوازەکانی یارییەکە

دوو بەشە، یەکەم شێواز بە چەکەوە، چەکەکان ڕەق و نەرمن، ڕەقەکان وەکوو شمشێر و زین، نەرمەکانیش وەکوو ننشاکو و پەت و زنجیر و ننشاکۆی سیانی، دووەم شێوازیش شێوازی  شەق و بۆکس وەشاندنە.

بەشەکانی هونەری وشو کۆنگ فوو

١- ئەلسان شۆ یان ئەلسەندا: ئەویش هونەری بەرگری لە خود و شەڕکردنە، کە ئەویش ئەو بنەمایە یان بڕبڕەی پشتەیە کە یاریزانانی کۆنگ فووی لەسەر پەروەردە دەکرێن.
٢- شێوازەکان: کە ئەم بەشە بە شێوە جوانەکەی کۆنگ فوو دەناسرێت، کە ئەویش کۆمەڵێ لێدان و حاڵەتە کە دەبێتە هۆی بەدەسهێنانی شێوەیەکی ڕێکخراو و بەردەوام و پتەو و بەهێز و بەتەرکیز، بۆ پێدانی شێوەیەکی جوان، سوودەکانی ئەم شێوازە بریتییە لە بەرزکردنەوەی ئاستی یاریزانەکە و بەردەوامی و پتەوی جەستە و بەهێزی، هەروەها پەرەدان بە ئاستی زیرەکی بۆ لەبەرکردنی لێدانەکان و حاڵەتەکان هەرچەند زۆر بن، لەم شێوازانەش بریتین لە شێوازەکانی شێوازی باشوری و باکوری و تاجی و ماری و هەڵۆیی و جگە لەوانیش لە شێوازەکانی تر کە جوانی دەبەخشێتە یارییەکە.
٣- تاقیکردنەوەی پشتێنەکان: ئەمەش کۆمەڵێک جوڵە و بەرگری و حاڵەتە بە شێوەیەکی ڕێکخراو و سیستمی دیاریکراو لە بەردەم لیژنەی تایبەتمەنددا پیشان دەدرێت کە پێی دەوترێت لیژنەی تاقیکردنەوەکان، ئەمەش تاقیکردنەوەی کەسەکەیە بۆ هەڵسەنگاندی ئەو شتانەی فێری بووە و ئەنجامیداوە بە حسێب بۆکردنی چالاکی ئەقڵی و پارێزگاری لەوەی فێری بووە لە لەبیرچوونەوە.

ئاستەکان

یاریزانەکان لە هەر قۆناغیکدا پشتێنێک وەردەگرن، کە هەر پشتێنێک ئاماژە دەکاتی بۆ تێپەڕاندنی قۆناغێک لەلایەن یاریزانەکەوە، بۆ دەرچوونیش پێویستە یاریزانەکە بەلایەنی کەمەوە سەدا ٦٥ بەدەست بهێنێت لە نمرەی کۆتایی، پلەبەندی پشتێنەکانیش بەم جۆرەیە:

- زەرد.
- پرتەقاڵی
- سەوز
- سوور 
- قاوەیی
- ڕەش لە ١ تا ٥ دان


سەرچاوەکان



1090 بینین