ئەو خواردنانەی بەسەرناچن

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم - به‌روار: 2021-10-02-12:53:00 - کۆدی بابەت: 6767
ئەو خواردنانەی بەسەرناچن

ناوه‌ڕۆك

بەسەرچوونی خۆراک

هەموومان هەمان کار دەکەین کاتێک دەچینە مارکێتەکان، ڕێژەیەکی زۆر لەو خۆراکانە دەکڕین کە پێمان وایە دەیانخۆین، دواتر ناتوانین لە کاتی خۆیدا هەموویان بخۆین و خراپ دەبن، بە دڵنیاییەوە ئەوە هەڵەیەکی گەورەیە کە دەیکەین کەواتە، پێویستە بزانین چ خواردنێک دەتوانین ڕێژەیەکی زۆر بکڕین و لە خراپبوونیان نیگەران نەبین.

هەندێک لەو خواردنانەی بەسەرناچن

- برنجی سپی: کاتێک ئێمە دەڵێین لیستێک لەو خواردنانە دروست دەکەین کە بەسەرناچن، برنج باشترین نمونەیە بۆ ئەمە، برنجی سپی دەتوانێ لە ڕاستیدا تا ٣٠ ساڵ بخایەنێت کاتێک لە کۆگایەکی بێ ئۆکسجیندا کۆدەکرێتەوە کە لە 40 پلە نزمتر بێت.

- شیری وشک: تامەکەی زۆر خۆش نییە، بەڵام یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکان کە شیری وشک هەیە ئەوەیە کە زیاتر دەتوانێت بمێنێتەوە، هەروەها گواستنەوەی بو فرۆشگا ئاسانترە لە شیری تازە.

- خواردنەوە کحولییەکان: زۆربەی کات ئەو شەرابانەی بۆ ماوەیەکی زۆر دەمێننەوە تامیان خۆشتر دەبێت، هەنێک شەرابی بازرگانی هەیە کە تەنها بۆ ماوەی ١ بۆ ٣ ساڵ دەمێنێتەوە پاشان بەسەردەچێت، بەڵام باشترین جۆرەکانی شەراب بۆ ماوەی دەیان ساڵ دەمێننەوە.

- پاقلەمەنییە وشکەکان: پاقلەمەنییە وشکەکان بڕێکی زۆر لە فایبەر و ماددە خۆراکییە سوود بەخشەکانیان تێدایە، بۆ ماوەی چەندین ساڵ دەتوانرێت هەڵبگیرێن بێ ئەوەی بەسەربچن، بەڵام پێوەستە دڵنیا بیت کە لەشوێنێکی سارد و وشکدا هەڵتگرتووە و تیشکی خۆر ڕاستەوخۆ لێینادات.

- شەکر: بڕوا بکەیت یان نا شەکر هەرگیز بەسەرناچێت، تەنها پێویستە بە شێوەیەکی باش هەڵبگیرێت تا شێ کاریگەری لێنەکات و ڕەق نەبێتەوە.

- خوێ: هەموومان دەزانین کە خوێ بۆ پاراستنی گۆشت و خۆراکی دیکە بۆ چەند سەدەیەک بەکارهێنراوە چونکە پێکهاتەیەکی سروشتیە کە لە زەوییەوە بەرهەم دێت و هۆکاری نەمانی شێیە، بۆیە هیچ نامۆ نییە کە خوێ بۆ هەمیشە دەمێنێتەوە و بەسەر ناچێت.

- هەنگوین: بەڕاستی هەنگوین تاکە خواردنە کە لە ڕاستیدا بۆ هەتا هەتایە دەمێنێتەوە، هەنگوین بۆ هەمیشە بە تازەیی دەمێنێتەوە و بەسەرناچێت، کۆنترین گۆزەی هەنگوین کە تا ئێستا دۆزراوەتەوە تەمەنی 5500 ساڵ بووە.

- نیشاستەی گەنمەشامی: ئەگەر لە شوێنی وشک و سارددا هەڵبگیرێت و بەتەواوی توند بکرێت تا هەوا کاریگەری لەسەر دروست نەکات دەتوانێت بۆماوەی چەندین ساڵ بمێنێتەوە.

- دۆشاوی تەماتە: هەرچەندە هەموو ئەو دۆشاوە تەماتانەی بەکاردێن بەرواری بەسەرچونیان لەسەرە، بەڵام دەتوانن بۆ ماوەی دوو ساڵ هەڵبگیرێن ئەگەر نەکرێنەوە.

- میوەی وشککراو: دەتوانن بۆ ماوەی دوو ساڵ هەڵبگیرێن بە تایبەت ئەگەر لە فرێزەردا بن.


سەرچاوەکان



655 بینین