سوپا

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-10-02-16:43:00 - کۆدی بابەت: 6773
سوپا

ناوه‌ڕۆك

جەیش

سوپا یان جەیش (بە ئینگلیزی: army)، زاراوەیەکە بۆ سەربازانی وڵاتێک بەکاردێت و زیاتر لە هێزی پیادە و زەمینی پێکدێت، سوپا سەر بە وەزارەتی بەرگری یان جەنگی وڵاتە و کاروباری دوورە لە وەزارەتی ناوخۆ، زاراوەی سوپاش بۆ هەمووان وەک یەک بەکارنایەت و لە هەندێک شوێن نازناو بۆ سوپاکان هەیە، وەک نازناوی پێشمەرگە بۆ سوپای کوردستان و نازناوی پاسداران بۆ سوپای کۆماری ئیسلامی ئێران.  

باڵەکانی سوپا

  • پیادە
  • زرێپۆش
  • تۆپهاوێژ
  • فڕۆکەوانی
  • ئەندازیاری سەربازی
  • پەیوەندی سەربازی
  • لەشکرگێڕی (پاڵپشتی)
  • بەرگری ئاسمانی

بەڵام هەموو ئەمانە لە زۆرینەی وڵاتان تەنیا بەسەر چەند بەشێکی سەرەکیدا جیادەکرێنەوە و دەبنە پۆلێنی ئەوان کە بریتین لە:

  • سوپا
  • هێزی ئاسمانی
  • هێزی دەریایی
  • هێزی پاسەوانی سنوور یان دەزگای هەواڵگری (یەکێکیان یان هەردووکیان یان هیچیان بەپێی سوپاکانی جیهان دەگۆڕێن).

ئەرکی سوپا

ئەرکی سوپا بریتییە لە بەرگری کردن لە دەوڵەت و نیشتمانی خۆی لە دەستی دەرەکی و دوژمن، بە هەموو سنوور و شوێن و کەس و هاووڵاتیانیەوە، هەروەها گەر دەزگا ئاسایشییەکانی ناوخۆ و پۆلیس نەیانتوانی ڕێگری لە ئاژاوەیەکی ناوخۆیی بگرن سوپا دەستی درێژ و ڕێگری لە زیاتربوونی ئاژاوەکە دەکات، یان لە حاڵەتی ڕووداوی سروشتی و کێشەی گەورەی دەوڵەت بۆ یارمەتیدانی خەڵکی بۆ ڕاکردن و فریاکەوتنیان.

مێژوو

لەو ساتەوەی مرۆڤ بوونی هەیە پێویستی بە بەرگریکردن لەخۆی بووە و لە کۆندا بە شێوەیەکی شپرزە بووە، دواتر بوونەتە کۆمەڵە و کەرەستەکانیان پێکەوەناوە و پێکەوە شەڕیان کردووە بەوەش کۆمەڵە بچووکەکانی ئەوکات وەک سوپای ئێستا وابوون.

هیندستان خاوەن کۆنترین سوپایە و بەپێی ئەفسانەکان کە دەگێڕنەوە کەسێک بە ناوی سوداس بە سوپاکەیەوە دژی ١٠ پادشا شەڕدەکات و دەیباتەوە. لە چاخی ئاسنیشدا هەریەک لە ئیمپڕاتۆریەتەکانی ماوریا و ناندا گەورەترین سوپای جیهانیان هەبووە، کە هێزی پیادەیان گەیشتووەتە ٦٠٠,٠٠٠ کەس و ٣٠,٠٠٠ ئەسپسوار و ٨,٠٠٠ گالیسکەی جەنگی و ٩,٠٠٠ فیل جگە لە چەندین هاوپەیمانی دیکە.

لە سەردەمی گوپتا کەواندارە درێژەکان و فیلسوارەکان و خاوەن ڕمە گەورەکان لە سوپاکاندا بوون، لە سەردەمی ڕاجپوتیش قەڵغانی خڕ و زرێی ئاسنین و شمشێری لار و ڕێک و خەنجەری ناودەست بەکارهێنراون.

لە وڵاتی چینیش هەریەک لە سوپاکانی (هان، وی، چو، یان، ژاوۆ، چی) لە پێش زایین خاوەنی سوپا بوون و چەندین شوێنیان داگیرکردووە، لە سەردەمی بنەماڵەی (چین) ئیمپڕاتۆر بڕیاری دا بە ڕێکخستنی سوپا و تەواوکردنی دیواری مەزنی چین بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی وڵات.

یەکەمین سوپای لێهاتوو سپارتانەکان بوون، کە لە تەمەنی ٧-٨ ساڵییەوە منداڵەکان ڕاهێنانیان پێدەکرا و لە تەمەنی ٣٠ ساڵیدا ڕاهێنانیان بەکۆتا دەهێنا و لە سەربازگە دەردەچوون و ڕێگایان پێدەدرا هاوسەرگیری بکەن، دوای ئەوە دەبوونە سەربازی سپارتا و بەرگرییان لە وڵات دەکرد و لە تەمەنی ٦٠ ساڵی خانەنشین دەبوون، 

سوپا بەهێزەکان

بە درێژایی مێژوو لە هەر سات و سەردەمێک دەسەڵاتداری ناوچەیەک بەهۆی سوپاکەیەوە ناسراوە و زۆرێک هێرشیان کردوەتە سەر شوێنانی دیکە و زۆرێکیش دواتر هەستاونەتەوە و بوونەتە بەهێزترین، بەڵام لە کۆتاییدا بەهێزی ڕێژەیەکی ناجێگیرە و پەیوەندی بە ژمارە و داتا هەیە، بەڵام لە مەیدانی جەنگدا لەوانەیە ژمارە و داتا و کەلوپەل نەتوانێت بەرامبەر سوپای لەخۆی بچووکتریش ببێتەوە.

بەهێزترین سوپاکانی ٢٠٢١


سەرچاوەکان



974 بینین