دوبەی

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم - به‌روار: 2021-10-14-20:01:00 - کۆدی بابەت: 6877
دوبەی

ناوه‌ڕۆك

شاری دوبەی

دوبەی شارێکە لە شارەکانی شانشینی عەرەبی یەکگرتوو لەگەڵ ئەوشدا پایتەختە، خاوەنی گەورەترین ژمارەی دانیشتوانە، دوبەی هەمیشە کێبڕکێ دەکات بۆ ڕاکێشانی سەرنجی زۆرترین گەشتیار بە دروستکردنی شوێنی جوان و ناوازە وەک هۆتێل و پارک و بینا و باڵەخانەکان، هەرچەندە دوبەی وڵاتێکی ئیسلامییە و ئایینی ئیسلام تیایدا زۆرینەیە بەڵام ئازادی داوەتە ئایینەکانی دیکەش، وەک ئایینی مەسیحی و هیندۆسەکان، وە ڕێگری ناکات لە دروستکردنی کڵێسا و پەرستگاکانیان.

مێژووی دوبەی

ساڵی١٨٣٠ لەئەنجامی نیشتەجێ بوونی چەند ماسیگرێکی هۆزی بەنی یاس و بازرگانی کردنیان بە مرواری و کردنی کاری ڕاوەماسی بوونە هۆی بنیادنانی وڵاتی دوبەی، لە ساڵی ١٩٣٠ لە ئەنجامی جەنگی جیهانیی یەکەم بازرگانی کردن بە مرواری کۆتایی هات، لە دەوروبەری ساڵانی ١٩٥٠ـەکان نەوت لە کێڵگەی نەوتیی فاتیح دۆزرایەوە، دۆزینەوەی نەوت لە دوبەی دیاردەیەکی زۆر تازەیە بەڵام دوبەی لە ماوەیەکی زۆر کورتدا سوودێکی زۆری لێ وەرگرتووە، دوای فەرمانڕەوایی کردنی شێخ محەممەد بن ڕەشید ئەلمکتومەوە کە لە سەرەتای سەدەی ٢١ دا دەسەڵاتی گرتەدەست گەشەی وڵاتی دوبەی دەستی پێکرد، ئەمەش بووە هۆی گەشەکردنێکی گەورە لە ڕووی ئابووری و کولتورییەوە، هەروەها گۆڕینی دوبەی بۆ پایتەختێکی مەزن کە ئێستا لە یەكێکە لە دەوڵەمەندترین و پڕبەهاترین زەوییەکانی عەرەب.

کەشوهەوای دوبەی

کەشوهەوای دوبەی بە کەشوهەوایەکی بیابانی گەرم و هەتاوی سوتێنەر ناسراوە، هاوینی زۆر گەرم و شێدار و وشکە و پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە بۆ نزیکەی ٤٠ پلەی سەدی و بەرزتر، وە بە دەگمەن نزم دەبێتەوە بۆ خوار ٣٠ پلەی سەدی، تەنانەت لە زستانیشدا کەشوهەوا گەرمە، لەگەڵ ئەوەشدا پلەکانی گەرما دادەبەزێت بۆ تەنها ٢٣ پلە و ١٤ پلە، لەگەڵ ئەوەشدا کەشوهەوای دوبەی زۆر باشە بەلای خەڵکییەوە، زۆربەی بارانبارینی ساڵانەی دوبەی دەکەوێتە مانگی کانوونی دووەم تا مانگی ئازار، سەرەڕای بەرزی پلەی گەرمی بەڵام بارانی چاوەڕوان نەکراو دەبارێت، ڕێژەی دابارین لە ماوەی چەند دەیەی ڕابردوودا بە هێواشی زیادی کردووە، کە لە ساڵانی ڕابردوودا ڕێژەی دابارین بە نزیکەیی١٥٠ میلیمەتر بووە.

ئابووری دوبەی

زۆربەی کەس پێیان وایە کە داهاتی دوبەی بە پلەی یەکەم پشتی بە نەوت بەستووە، بەڵام بواری گەشت و گوزار دەستێکی باڵای هەیە لە بەرزکردنەوەی ئاستی ئابووری دوبەی، بەهۆی ئەوەی دوبەی چوارەمین شاری پڕ سەردانی کردنە لە جیهاندا ڕێژەیەکی زۆر لە سەنتەر و بازاڕ و مۆڵ دروستکراون، کە لە ئەنجامی بازاڕی کردنی گەشتیاران ئابووری دوبەی ڕوو لە زیادبوون دەبێت و سوودێکی باشی دەبێت، لە بەناوبانگترین مۆڵەکانیش دوبەی مۆڵە، هەروەها دوبەی خاوەنی چەندین کەنار دەریا و باخچەی ناوازەیە کە ئەمانەش کاریگەری ئەرێنییان هەیە لەسەر بەرکردنەوەی ئاستی ئابووری ئەو وڵاتە.

بەناوبانگترین شوێنە گەشتیارییەکانی دوبەی

  • بورجی خەلیفە
  • دوبەی مۆڵ
  • ماڵی شێخ سە‌عید المکتوم
  • مزگەوتی جومەیرا
  • شەقامی شێخ زاید
  • بورجی عەرەب
  • کەنار دەریای جومەیرا
  • بیابانی دوبەی


سەرچاوەکان



5740 بینین