پڵنگە بەڵەکی ئەمریکی

له‌لایه‌ن: - جوانە محەمەد - به‌روار: 2021-10-18-14:21:00 - کۆدی بابەت: 6921
پڵنگە بەڵەکی ئەمریکی

ناوه‌ڕۆك

پڵنگە بەڵەکی ئەمریکی

پڵنگە بەڵەکی ئەمریکی یاخود جاگوار (بە ئینگلیزی: jaguar)، ئاژەڵێکی دڕندەیە و لە کۆمەڵەی شیردەرەکاندا پۆلێندەکرێت، یەکێکە لە ئەندامەکانی خێزانی پشیلە گەورەکان کە نەوەی پڵنگەکانە، و سێیەم گەورەترین پشیلەی کێوییە لە دوای شێر و پڵنگەوە، نشینگەکەی بریتییە لە هەردوو کیشوەری ئەمریکای باشوور و باکوور، و ناوچەکەی بەگوێرەی نەوەکانی دەگۆڕێت، هەندێک جۆری هەیە لە شاخەکانی مەکسیک دەژی، جۆری دیکەشی هەیە کە لە دارستان و لەوەڕگاکانی باکووری ئەرجەنتین دەژی، هەروەها هەر دانەیەکی ناوچەی تایبەتی خۆی دیاریدەکات بە دەردانی پاشەڕۆکەی و چڕنوکدان لە دارەکانی.

مێژووەکەی

بە گوێرەی شیکردنەوەکانی بۆماوە ماددەکەی دەرکەوتووە کە ئەم گیانەوەرە لە نێوان ٢٧٠-٥٢٠ هەزار ساڵ پێش ئێستە لەسەر زەوی ژیاوە، بەڵام زانا زیندەییەکان باوەڕیان وایە کە لە نزیک ملیۆنێک ساڵ پێش ئێستەوە دەستی بە پەرەسەندن کردووە، هەروەها لە ڕابردوودا لە هیندستان لە قۆناغێک پێش شارستانییەتی ئەنکاکانوا دانیشتوانی وڵاتەکە ئەم ئاژەڵەیان پەرەستووە.

خۆراک

جگە لە ئەوەی زۆر دڕندە و بەهێزە ئەوا لەهەمان کاتدا پڵنگە بەڵەکی ئەمریکی فێڵبازیشە، بە درێژایی ڕۆژەکەی بە شوێن خۆراکدا دەگەڕێت یاخود لە نزیک سەرچاوە ئاوییەکان چآوەڕێ دەکات بۆ دۆزینەوەی ماسی قەبارە گەورە و دواتر ڕاوکردنیان، و بە سوود وەرگرتن لە شەویلگە بەهێزەکانی دەتوانێت تەنانەت کیسەڵەکانیش ڕاوبکات، هەروەها ئەم ئاژەڵە جوڵەیەکی کەمی هەیە و بەتەنها نێچیرەکانی ڕاودەکات، زۆرینەی جارەکان حەزی لە ڕاوکردنە لە ڕووبەری تەخت و لەسەر زەوی، بەڵام لە کاتی پێویستدا بەسەر داردا سەردەکەوێت و لە نێو ڕووبارەکانیشدا مەلە دەکات، وە دەکرێت ڕووبەڕوی هەر گیانەوەرێک ببێتەوە و هەوڵی ڕاوکردنی بدات بۆئەوەی تێرببێت، لە ئەو نشینگانەی کە تێیدا دەژی بە هیچ جۆرێک بە ئاسانی گیانەوەرەکانی دیکە توانای ڕاوکردنی پڵنگە بەڵەکی ئەمریکییان نییە، و هەموو جۆرەکانی ئاژەڵەکان گونجاوە بۆ ڕاوکردن و کردنیان بە ژەمی خۆراکی تەنانەت تیمساح و مارە ژەهراوییەکانیش، و هیچیان ناگەن بە هێز و توانای پڵنگە بەڵەک، و ئەگەر زۆر برسی بێت دەکرێت هێرش بکاتە سەر مرۆڤەکانیش.

یەکگرتن و زۆربوون

دوای یەکگرتنی نێرینە و مێینەکان و تێپەڕاندنی ماوەی سکپڕی کە زیاتر لە ٣ مانگ دەخایەنێت، دایکەکە ١-٤ بێچووی دەبێت، و گرنگییەکی زۆریان پێدەدات و دەیانپارێزێت لە هەر ئاژەڵێکی دڕندە کە لێیان نزیکببێتەوە تەنانەت باوکیشیان، سەرەتای لە دایکبوونیان بێچووەکان نابینا و بێچارەن، و هەتا تەمەنیان دەگات بە ٢ ساڵ لەگەڵ دایکیاندا دەمێننەوە، دواتر دەگەنە قۆناغی پشتبەخۆبەستن و بەتەنها ناوچەی تایبەتیان دەبێت.


سەرچاوەکان



623 بینین