ترایپۆفۆبیا

له‌لایه‌ن: - شانیا محەمەد - به‌روار: 2021-10-24-00:22:00 - کۆدی بابەت: 6956
ترایپۆفۆبیا

ناوه‌ڕۆك

ترایپۆفۆبیا چییە؟

ترایپۆفۆبیا (trypophobia) نەخۆشییەكی دەروونیە بە ئەو ترسە بەردەوامە دەوترێت كە لە كاتی ئەنجامدانی چەند چالاكییەكی دیاریكراو یان لە كاتی بینینی ئەندامەكانی جەستە تەنانەت بە بیركردنەوە لێی تووشی دەبین، ناوی ئەم نەخۆشییە لە زمانی یۆنانییەوە وەرگیراوە ترایپۆ واتا بازنەی بچووك و فۆبیا واتا ترس، ئەم ترسە زۆر و بەردەوامە وا لە كەسەكە دەكات بێزار و بێتاقەت بێت، نەخۆش زۆرجار بە تەواوی هەست بە ناسروشتی بوونی ئەم ترسە دەكات بەڵام ناتوانێت لێی دەرباز بێت بە بێ وەرگرتنی چارەسەری دەروونی لە لای پزیشكی پسپۆڕ، هەندێك بە بینینی ئەو شتانە تووشی ئەو ترسە دەبن كە لە بازنەی بچووك پێكهاتووە وەك شانەی هەنگ و بازنەی ئیسفنج و درەختەكان یان ڕووەكەكان یان جەستە هەندێك بە فۆبیا ناوی دەبەن بەڵام ئەم بیركردنەوەیە هەڵەیە چونكە لە ڕاستیدا ئەمە نەخۆشی نییە و سەر بە هیچ جۆرێك لە جۆرەكانی فۆبیا نییە تەنها بابەتەكە پەیوەندی بە شتێكی قێزەونەوە هەیە كە دەبێتە هۆی دڵەڕاوكێ و بێزكردنەوە كە ئەمە بە هیچ شێوەیەك ترس نییە، ئەم جۆرە دڵەڕاوكێیە وا لە جەستە دەكات تەزووی پێدا بێت و هەست بە خوران بكات زۆرجار حاڵەتەكە وەك ئەوە وایە كەسی بەرامبەر ببینیت ئەسپێ لە سەریدا هەبێت و بە قێزەون ببینرێت، ئەم حاڵەتە بە تەواوی جیاوازە لە جۆرەكانی فۆبیای وەك فۆبیا لە ئاژەڵ و فۆبیا لە بەرزایی چونكە ترس بارودۆخێكە تیایدا دەژی نەك ئەوەی بیرۆكەیەك بێت بتوانێت بیگۆڕیت، هەر بۆیە كۆمەڵەی تەندروستی دەروونی لە جیهان وەك نەخۆشی یان ترس نەیناساندوە چونكە ڕزگاربوون لەم ترسە زۆر لە وازهێنان لە خووی قڕتاندنی نینۆكەكان ئاسانترە، ئەم حاڵەتە پێویستی بە چارەسەركردنی درێژخایەن و چارەسەری دەروونی نییە وەك چارەسەری جۆرەكانی فۆبیا، ئەو كەسەی زۆر پاكوخاوێنە تووشی ئەم حاڵەتە دەبێت زۆرجار ئەم هەستە دەگۆڕێت بە گۆڕینی بیرۆكەی ئەوەی ئەم بازنە بچووكانە لە هەویر یان مۆم درووستكراون و دەكرێت شێوەیان بگۆڕین بۆ شێوەیەكی سافتر و بیركردنەوە لەوەی ئەم شانە هەنگیە قێزەونانە دەكرێت شێوەیان بگۆڕێت بۆ مۆمێكی نەرم و ساف و بۆنخۆش، لێرەدا بێزكردنەوە نامێنێت و كەسەكە سروشتی دەبێتەوە لە دوای بیركردنەوە بە شێوەیەكی ئەرێنیانە دەگاتە ئەو باوڕەی كە دووبارە ئەگەر تەماشای ئەم بازنە بچووكانە بكات جارێكی دیكە بێز ناكاتەوە.


سەرچاوەکان



1028 بینین