چۆنیەتی خوێندنەوەی ڕووخساری کەسانی دیکە

له‌لایه‌ن: - سایە موستەفا - به‌روار: 2021-10-25-16:41:00 - کۆدی بابەت: 6989
چۆنیەتی خوێندنەوەی ڕووخساری کەسانی دیکە

ناوه‌ڕۆك

ڕووخسار

ئەمە زۆر ڕوودەدات بەسەرماندا کە باوەڕ بە کەسێک دەکەین بەبێ ئەوەی بیناسین وە باوەڕ بە کەسێک ناکەین و نایشیناسین، ھەندێک کات لەگەڵ کەسانێکدا ئاسوودەین بەبێ ئەوەی لەگەڵیدا ژیابین و ھەروەھا لەگەڵ کەسانێکدا ئاسوودە نین بەبێ ئەوەی لەگەڵیدا ژیابین، ھەروەھا لەگەڵ کەسێکدا گفتوگۆ دەکەیت بەبێ ئەوەی بیناسیت و لەگەڵ ئەوی دیکەدا گفتوگۆ ناکەیت ھەرچەندە ھەردووکیان لە ھەمان شوێندان لەگەڵتدان،؟ ئەم هۆکارە دەگەڕێتەوە بۆ دیاردە مرۆڤایەتییەکان و شتی زۆرمان دەربارە دەڵێت، دەکرێت نەرێنی بێت یان ئەرێنی بێت وە دەکرێت سەرنج ڕاکێش بێت یاخود تاک بێت، زانستی ڕوخسارناسی ئەم زانستە بەدوایی دیاردەکانی مرۆڤدا دەگەڕێت و تاکو ناوەوەیمان بۆ دەربخات، خودای گەورە لە کتێبە پیرۆرەزەکەیدا دەفەرموێت (به‌ ڕه‌نگ و ڕوخسار و سیمایاندا ده‌یانناسیت).

خوێندنەوەی ڕووخساری کەسانی دیکە

ڕوخسار دەگۆڕێت لەگەڵ گۆڕانی ژینگە و ناوچەی نیشتەجێبوون، بۆ نموونە دانیشتوانی بیابانەکان ڕوخساریان جیاوزە لە ڕوخساری دانیشتوانی شارەکان، ھەروەھا ڕوخساری ئەوروپییەکان و ئاسیاییەکان جیاوازە لە ڕوخساری ڕۆژھڵاتییەکان، لێرەوە پەیوەندی نێوان زانستی دەرونناسی و ڕووخسارناسی ھاتووە، ئێستا تەنھا زانستێک نییە عەرەب و یۆنانییەکان تێیدا شارەزابن بەڵکو بووە بە زانستێکی سەربەخۆ، ھەروەھا تێکۆشانی زانایانی عەرەب و بییانی بۆ کێشانی یاسا و دەرئەنجام دەربارەی شێوەی ڕوخسار و ڕەنگدانەوەیان لەسەر خاوەنەکانیان، بەرھەمی ئەم تێکۆشانانە بەمشێوەیە بوون:

ڕوخساری سێگۆشەیی یان ڕوخساری شێوە کێوی

٢- زۆربەی کات کەسێکی ژیر و گەشبینن.

٣-لێپێچینەوە لە خۆییان دەکەن لەکاتی ئەنجامدانی ھەڵە.

٤-ھەمیشە بەپەرۆشن بۆ ئەنجامدانی کار.

٥- بیرەوەری بەھێزە و قسەکەرێکی باشە. 

ڕوخساری بڵند 

١- بە لاوازیی ڕوخساری تایبەتمەندن، ھەروەھا ڕومەتێکی چاڵ و چاوێکی شێوە تیژییان ھەیە.

٢- خاوەن ئەم ڕوخسارانە ھەستێکی ماندووکەرت پێدەبەخشن.

٣- زۆربەی زانایان ئەم ڕوخسارەیان ناوناوە (ڕوخساری پاشایی)، چونکە زۆربەی ئەوانەی خاوەن ئەم ڕوخسارەن لە پاشایان و بەپرسەکانن، کە ڕوخسارێکی سەرکردەییە لەگەڵ پابەندبوون و درێژەپێدان و ویست بۆ جێبەجێکردنی ھەموو کارێک.

٤- ھەست بەبێ ئومێدی دەکەن لەو کاتانەی کارەکان بە پێچەوانەی ئەوەوە ڕوودەدەن، بەڵام بەلایەوە گرنگە کەسێکی دیار بێت.

٥- چۆک بۆ شکست دانادرن ئەمەش بەھۆی باوەڕ بەخۆبوونیان.

ڕوخساری گۆیی یان ڕوخساری شێوە مانگی 

١- ڕوخساری گۆیی شێوەیی لە مانگ دەچێت بەھۆی جوانییەکەیەوە.

٢- کێشی جەستەیان زۆرە. 

٣- بەھۆی کێشەی زۆرەوە دەناڵێنن.

٤- توانای ھەیە بۆ گونجان بەخێرایی لەگەڵ بارودۆخی ژیان و ڕووداوە نوێیەکان.

٥- بە خێرایی ھەست بە بێزاری دەکەن.

٦- لۆژیکێکی ڕوونیان ھەیە.

٧- ھەندێک کات پەشیمان دەبنەوە لە ھەڵەکانییان.

ڕوخساری چوارگۆشەیی یان ڕوخساری شێوە پۆڵایی 

١- ڕوخساری چوارگۆشەیی ئەو ڕوخسارەیە کە پانی شەویلگەکان ھاوتایە لەگەڵ پانی ڕومەتدا. 

٢- کەسێکی سەرکردەن لە کارەکەیدا.

٣- کەسایەتییەکی بەھێزییان ھەیە.

٤- ویستی بەردەوامییان ھەیە بۆ گەیشتن بە ئارەزووەکانییان.

٥- توندی و نەرمونیانی لە ھەمان کاتدا کۆدەکەنەوە.

٦- کەسانی دیکە ڕازی دەکەن لەسەر بیرو بۆچوونەکانی چونکە ھێز و بەڵگەیان ھەیە.

٧- حەزییان بە پرۆگرام و ڕێکخستن ھەیە.

٨- کەسانێکی پۆڵایین و توندن لە بڕیارەکانیانیدا.

٩- کە زوو ھەڵدەچن.

١٠- کەسانێکی خۆشەویستن و ھاوڕێیان ھەیە.

ڕوخساری ھێلکەیی

١- ئەم کەسانە ڕوومەتیان فراوانییەکی ناوەندی ھەیە، ھەروەھا چەناگەیان تەسکە بەراورد بە نێوچاوانیان.

٢- بە جوانی تایبەتمەندن.

٣- کەسانێکی لێبووردەن.

٤- ژمارەی ھاوڕێکانییان کەمە.

٥- زۆربەی کات چارەنووسی پەیوەندییەکانییان بە شکست کۆتایی دێت بەھۆی باشی لە ڕادەبەدەرییان.

٦- کەسانێکی سەرنجڕاکێشن.

٧- جدی و توندن.

٨- ڕووبەڕووی شکست دەبنەوە.

٩- خاوەن ئەم ڕووخسارە کەسانێکی شاعیر و ھەستیارن و ئارەزووی ڕۆمانسییەت دەکەن.

١٠-  کەسانێکی دیار نین و ئارەزووی تەنھایی دەکەن لە جیھانی تایبەتیاندا.


سەرچاوەکان



1180 بینین