ئەدهەم بارزانی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-10-30-18:05:00 - کۆدی بابەت: 7047
ئەدهەم بارزانی

ناوه‌ڕۆك

ئەدهەم بارزانی کێیە؟

ئەدھەم شێخ عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی، لە ١٩٦٢/٤/١٦ لە گوندی بارزان لەدایکبووە، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی باشووری کوردستان و ئامۆزای مەسعوود بارزانی سەرۆکی پێشووی ھەرێمی کوردستانە.

ژیان

ئەدهەم دایکی ناوی خەیرییەیە و خەڵکی دیوانیەیە، باوکی (ئەحمەد بارزانی) برای موستەفا بارزانییە و لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە بێسەروشوێن کراوە، لە ژیانیدا دووجار هاوسەرگیری کردووە و یەکێک لە هاوسەرەکانی عەرەبە، ساڵی ١٩٨٣ شێخ محەمەد خالیدی ئامۆزای ئەدهەم بارزانی بە هاوکاری کۆماری ئیسلامیی ئێران پارتێکی سیاسی لە دژی پارتی دامەزراند بەناوی حیزبوڵڵای کورد، بەڵام ساڵی ١٩٨٨ ئەدهەم بارزانی لێی جیادەبێتەوە و دەبێتە ڕێبەری حیزبوڵڵای شۆڕشگێڕی کورد (KRH)، لە ساڵانی ١٩٩٠دا لەلایەن ئێران پاڵپشتی دەکرا، حیزبوڵڵا لە ساڵانی ٢٠٠٣ - ٢٠٠٤ هەڵوەشایەوە و ئەدھەم بارزانی چووە نێو پارتی دیموکراتی کوردستان و بوو بە ئەندامی سەرکردایەتی پارتی و ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بەڵام دواتر کشایەوە، ساڵی ٢٠٠٤ دووبارە لە پارتی دێتە دەرەوە و ساڵی ٢٠٠٦ دووبارە دەبێتە بە ئەندامی سەرکردایەتی پارتی، دواتریش دەکشێتەوە و لە ساڵی ٢٠١٦ دەڕواتەوە نێو پارتی و دەبێتە سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی هەڵەبجە و لە ٢٠١٨ لە پۆستەکەی دووردەخرێتەوە.

لە مانگی ئاداری ٢٠١٤ ھەواڵێک ڕاگەیاندرا کە ئەدھەم بارزانی دەیھەوێت حیزبوڵڵای کورد دیسان بە یارمەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران زیندوو بکاتەوە، بەڵام ناوبڕاو ئەم ھەواڵەی ڕەتکردەوە و گۆتی ھیچ ئامانجێکی بۆ ئەم کارە نییە و دەیھەوێ چالاکیی خۆی لە پارتی دیموکراتی کوردستاندا بەردەوام بکات، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢١ دەنگۆی دروستکردنەوەی حیزبوڵڵا دروست بوویەوە.


سەرچاوەکان



940 بینین