پێنج هۆکار کە وا لە ئەشکەوتەکان دەکەن مەترسیداربن

له‌لایه‌ن: - سازگار عومەر - به‌روار: 2021-11-02-00:41:00 - کۆدی بابەت: 7063
پێنج هۆکار کە وا لە ئەشکەوتەکان دەکەن مەترسیداربن

ناوه‌ڕۆك

ئەو هۆکارانەی کە وا لە ئەشکەوتەکان دەکەن مەترسیداربن

  1. داڕووخانی ناوەکی

کاتێک کە ئەشکەوتەکان دروستکران بانەکانی جیاکراوە بوون، ئەم جیابوونەوە ڕووداوێک نییە کە یەکجار ڕوویدابێت، زۆر لەوە زیاتر ڕوویداوە کە حەزدەکەین ئەوەندە جار ڕوویدابێت، ئەشکەوتەکان وا ناسراون کە بنمیچەکانیان ڕووخاون یان دیوارەکانی درێژدەبنەوە بە پەرتبوون و بڵاوبوونەوەی بەردە گەورەکانی و دەکەوێت بەسەر گەیدەکاندا بەبێ ئەوەی گومانیان لێی هەبێت، ڕەنگە هەندێک بپرسن کە ئایا هیچ نیشانەیەک هەیە کە ئەم پەرتبوون و کەوتنی بەردانە ڕوویدابێت، بەڵێ، هەندێکجار دەتوانیت کەوتن و تێکشکانی دیوارەکان و ڕێگاکان یان بنمیچەکان ببینیت کە تازە ڕوویانداوە.

  1. لافاوی لەناکاو

بە پشت بەستن بە ئەشکەوتەکە گۆڕانکارییەکی کەم لە کەشوهەوادا دەشێت ببێتە هۆی توانەوەی سەهۆڵبەندەکان یان بارانبارینی وەرزی بەمەش دەکرێت ئاوێکی زۆر لەناکاو بڕژێتە ناو ئەشکەوتەکان و ببێتە هۆی دروستبوونی لافاو و هەڵهاتن و خۆڕزگارکرن ئەستەم بێت.

  1. سەرلێشێوان

کاتێک بەناو تۆڕەڕێیەکدا دەڕۆیت، لە سەرەتادا ڕەنگه بڕوات بە خۆت هەبێت بەوەی بەتەواوی دەزانیت کە لە چ لایەکەوە هاتوویت، بەڵام دواتر کەمێک پێچکردنەوە سەختە ڕێگاکەت لەبیرت بێت، چونکە هەموو شتێک لەیەک دەچێت و ڕێگای چوونەدەرەوه پێچەوانەی ئەو ڕەوتانەیە کە لە سەرەتادا گرتووتەتەبەر، گەڕان بەناو ئەشکەوتەکانیشدا وەک گەڕانە بەناو تۆڕەڕێدا و دەشێت گەڕیدە سەری لێ بشێوێت و شپرزە ببێت.

  1. ترس

تەنانەت پسپۆڕە زۆر بەئەزموونەکانیش پێت دەڵێن کە کاتێک لەناو ئەشکەوتدا گەڕاوه هەستی بە ترس کردووە، تەنانەت هەندێکیشیان پێیانوایە کە تەنیا کەسە گەمژەکان دان نانێن بە ترسدا، بەدڵنیاییەوە زانینخوازی هەستێکی بەهێزە بەڵام ترسی بە هەڵەدا ڕۆشتن گەڕیدە بەزیندوویی دەهێڵێتەوە.

ترسی پشکنین نەکراو دەشێت ببێتە هۆی تۆقین، ئەگەر ئامێری هەناسەدانی یارمەتیدەر بەکار دەهێنیت ئەوا بەهۆی تۆقینتەوە هەناسەدانت خێراتر دەبێت و گازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن هەڵدەمژیت لەجیاتی ئەو ئۆکسجینەی کە پێویستتە.

  1. ژینگە

هەندێک لە ئەشکەوتەکان بەشی پێویست شێیان هەیە بۆ گەشەکردنی گژوگیا خلیسکەکان یان ئەو ڕووەکانەی کە لەسەر چنگ دەڕۆن کە دەتوانن هەر شتێک یان مرۆڤێکی پیاهەڵگەڕیوو بخەنە تەڵەوە و لە توانایان بخەن، چەندین ئەشکەوت هەن کە زیندەوەری ژەهراویی تێدا دەژی و لەگەڵ ئەوەشدا ئەشکەوتی واش هەن کە هەوای پێویستی لێ نییە بۆ هەناسەدان.

بیرۆکە سەرەکی و گرنگەکە لێرەدا ئەوەیە کە هەرگیز بەتەواوی نازانیت ڕووبەڕووی چی دەبیتەوە کاتێک بەناو ئەشکەوتێکی نوێدا دەگەڕێیت، بۆیە دڵنیاببەوە لەوەی کە بەتەنیا گەڕیدەیی مەکە بەناو ئەشکەوتدا و لێکۆڵینەوەیەکی زۆر بکە لەسەر ئەو شوێنەی کە بەنیازیت بۆی بچیت.


سەرچاوەکان



475 بینین