بابەکر زێباری

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-11-02-13:55:00 - کۆدی بابەت: 7067
بابەکر زێباری

ناوه‌ڕۆك

زێباری

بابەکر زێباری کەسایەتییەکی سەربازی و سیاسی کوردە، لە ماوەی ٢٠٠٣ بۆ ٢٠١٥ سوپالاساری سوپای عێراق بووە، و لە حەفتاکانەوە پێشمەرگە بووە.

ژیان

بابەکر بەدرخان شەوکەت زێباری کەسایەتی سەربازی و سوپاسالاری عێراق بووە لە ماوەی ٢٠٠٣ تاکوو ٢٠١٥. پورزای مەسعوود بارزانییە و ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستانە، لە ساڵی ١٩٧٠ زانکۆی سەربازی لە بەغدا تەواودەکات، سالی ١٩٧٠ چالاکی سەربازی دەستپێکردووە و لە تیپی تۆپهاوێژی عێراق بووە لە بەسڕە، دواتریش بۆ فەلوجە و بێجی، ماوەیەک لە هێزی بەرگری ئاسمانی دەبێت و دواتر دەڕواتە ئوردن لەوێ دەبێتە فەرماندەی بەشی تۆپهاوێژی سووکی بەرگری ئاسمانی سوپای عێراق.

ساڵی ١٩٧٣ دەگەڕێتەوە کوردستان و لەگەڵ مەلا مستەفا بارزانی دەبێتە چەکدار دژی حکومەتی عێراق، ساڵی ١٩٧٤ دەبێتە جێگری سەرۆکی هێزەکانی پێشمەرگە. ساڵی ١٩٧٥ لەگەڵ نسکۆی شۆڕشدا دەڕواتە کەرەج لە ئێران و ساڵی ١٩٧٩ دەگەڕێتەوە و دەبێتە ئەندامی مەکتەبی عەسکەری پارتی، ساڵی ١٩٩١ دەبێتە سەرۆکی تەواوی هێزە چەکدارەکانی دهۆک، ساڵی ٢٠٠٣ لەلایەن پۆل بریمەرەوە دەبێت بە سوپاسالاری عێراق هەتاوەکوو ساڵی ٢٠١٥، دوای ئەوەی حەیدەر عەبادی کۆمەڵێک چاکسازی کرد و کەسایەتییەکانی عێراقی ئاڵوگۆڕ کرد.

دەستگیرکردن

دەستەی دەستپاکی عێراق بەیاننامەیەکی بۆ دەستگیرکردنی زێباری بڵاوکردەوە بە تاوانی گەندەڵی بەپێی یاسای ٣٤٠ـی یاسای سزادانی عێراقی، ئەمەش لەدوای دەرکەوتنی بابەکر زێباری لەگەڵ کۆمەڵێک پێشمەرگە لە ١٥ـی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ دژی سوپای عێراق لە هەڵمەتی گەڕانەوەی سوپای عێراق بۆ ناوچە دابڕێنراوەکان.


سەرچاوەکان



558 بینین