مەریوان وریا قانیع

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-11-05-12:51:00 - کۆدی بابەت: 7096
مەریوان وریا قانیع

ناوه‌ڕۆك

مەریوان وریا

مەریوان وریا قانع ( بە ئینگلیزی: Mariwan Wrya Kanie) لەدایکبووی ساڵی ١٩٦١ـیە لە شاری سلێمانی، مەریوان نووسەر و ڕووناکبیر و ڕەخنەگری زانستە سیاسیەکانە، لە ساڵی ١٩٩٣ چووەتە ھۆڵەندا، ھەر لەوێش زانکۆی تەواو کردووە، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا وانەبێژی کۆلێجەکانی زانستە مرۆڤایەتییەکان و بەشی توێژینەوەی عیبری و عەرەبی و یەهودییەکانی ئەمستردامە. مەریوان بابەتەکانی لە ھەردوو ھەفتەنامەی کوردی ھاوڵاتی و ئاوێنەدا نووسیون.

لە نێوان ساڵانی ١٩٩٥ بۆ ١٩٩٧ زانستە سیاسییەکانی خوێندووە، ساڵی ٢٠١٠ بڕوانامەی دکتۆرای لە بواری زانستە مرۆڤایەتییەکان بەدەستهێناوە، ماستەرنامەکەیشی لەسەر نەتەوەی کورد بووە، بابەتی دکتۆرا و نووسینەکانی باس لە کورد و ئایین و عەلمانی بوونن.

ساڵی ٢٠٠٤ کتێبێکی بەناوی "ناسنامە ئاڵۆزەکان" دەبێتە خاوەنی باشترین فیلمی ناخەیاڵی، خەڵاتەکەش لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیرییەوە پێشکەشی کرا.

ساڵی ٢٠١١ کۆمەڵێک تۆمەتی دەخرێتە پاڵ بەهۆی نووسینێکی کە لە ئاوێنەدا بڵاوبووبوویەوە دەربارەی مەسعوود بارزانی سەرۆکی ئەوکاتی هەرێمی کوردستان.

کۆمەڵێک لە بەرهەمەکانی

  1. دەسەڵات و جیاوازی
  2. فەلسەفە، ئیسلام و ڕۆشەنگەری
  3. کۆمەڵگای خەونەکان
  4. ناسیۆنالیزم و کۆچکردن (کورد لە دیاسپۆرا)
  5. دڵخۆشی و بێدەنگی
  6. دین و دونیا
  7. کتێب و دونیا
  8. سیاسەت و دونیا
  9. فيكر و دونيا
  10. شوناس و ئاڵۆزی


سەرچاوەکان



513 بینین