هەژاری

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-11-10-23:15:00 - کۆدی بابەت: 7153
هەژاری

ناوه‌ڕۆك

هەژاری چییە؟

هەژاری یان فەقیری (بە عەرەبی: الفقر - بە ئینگلیزی: Poverty) دۆخێکی کۆمەڵایەتییە کە ئەو تاکانەی کۆمەڵگە کە تووشی دەبنەوە توانای دابینکردنی کەمترین پێویستییەکانی بژێوییان نییە لەو شوێنەی کە تێیدا دەژین، ئەو پێوەرەی کە هەژاری پێ دەپێورێت بڕی داهاتی ئەو ناوچەیە کە کەسەکەی تێدا دەژی، زانایان پێیان وایە هەژاری بەهۆی دابەشکاری ناتەواوی سەرچاوە داراییەکان و سامانەکانە لە کۆمەڵگەدا دروست دەبێت، هەروەها هەژاری لە ناوچەیەک بۆ ناوچەیەکی دیکە دەگۆڕێت، چونکە دەکرێت هەژاری "نەبوونی پارە، ماڵ، جلوبەرگ، هەلی فێربوون و خوێندن، برسێتی" بێت.

جۆرەکانی هەژاری

هەژاریی تەواو

هەژاریی تەواو (بە ئینگلیزی: Absolute poverty) ئەو هەژارییەیە کە بەپێی بڕی ئەو پارە دەپێورێت کە پێویستە بۆ دابینکردنی بژێوییە سەرەکییەکانی وەک خواردن و جلوبەرگ و نشینگە، و پەیوەندی بە لایەنەکانی دیکەی ژیان و کەرەستە و وردەکارییەکانەوە نییە.

هەژاریی ڕێژەیی

هەژاریی ڕێژەیی (بە ئینگلیزی: Relative poverty) ئەو جۆرەیە کە بە بڕی دۆخی ئابووری کەسەکانی دیکەی کۆمەڵگە دەپێورێت، ئەوکات ئەوانەی کە وەک زۆرینە نین وەک هەژار دادەنرێن.

تێبینی: هەردوو جۆرەکە تووشی ڕەخنەبوونەتەوە چونکە تەنیا گرنگی بە لایەنی داهات و خەرجی دەدەن.

کاریگەرییەکانی هەژاری

کاریگەرییەکانی هەژاری زۆرجار لە نەوەیەک دەگوازرێتەوە بۆ نەوەیەکی دیکە، زۆرترین کاریگەرییەکانی هەژاریش بریتیین لە تووشبوون و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و خواردنەوەی کحول؛ و خراپیی نیشتەجێ بوون و بژێوی و نەبوونی هەلی باشی خوێندن و زۆربوونی نەخۆشی، زۆری ڕێژەی هەژاریش بەپێی کات دەبێتە هۆی زیادبوونی ڕێژەی تاوان و دزیکردن لەو کۆمەڵگەیانەی هەژاری تێیاندا زۆرە.


سەرچاوەکان



4491 بینین