چەند زانیاریەک دەرباری نینۆک

له‌لایه‌ن: - چاوان محەمەد - به‌روار: 2021-12-23-19:41:00 - کۆدی بابەت: 7361
چەند زانیاریەک دەرباری نینۆک

ناوه‌ڕۆك

نینۆک

نینۆک مادەیەکی ڕەقە کە کۆتایی پەنجەکانی دەست و پێی داپۆشیوە، بە شێوەیەکی سەرەکی لە مادەی کریاتین دروست دەبێت، مرۆڤی ئاسایی بە دەست و پێیەکانییەوە 20 نینۆکی هەیە، بە تێکڕایی نینۆک بەڕێژەی 3.43 ملیم (0.14) لە هەر مانگێکدا گەشە دەکەن، هەروەها نینۆکی پێکان بە نیوەی ئەو خێراییە گەشە دەکەن.

نیبۆکەکان لە سێ چینی کریاتینی دروست بوونە، ئەم سێ چینەش سەرەتا لە نەرمەوە دەستپێدەکات و بەرە بەرە ڕەق دەبێت، پێکەوە بەرگێکی پارێزەر دروست دەکەن، نینۆکەکانی مرۆڤ بوونە هۆی گەشەسەندنی پیشەسازی لە بەرهەمەکانی گرینگیدان بە نینۆک و خزمەتگوزاریەکانی، لە ساڵی 2020دا بازاڕی جیهانی - گرنگیدان بە نینۆک بە 2.7 ملیار دۆلار خەمڵێنراوە، بەڵام - گرنگیدان بە نینۆک هۆکارێک نییە بۆ ئەوەی کە ئێمە نینۆکمان هەیە.

شوێنەوارناسان لەو باوەڕەدان کە نزیکەی 2.5 ملیۆن ساڵ لەمەو پێش، باوباپیرانمان زیاتر - گرنگیدان بە نینۆکەکان داوە، بەنزیکەیی هەر ئەو کاتەش بووە کە دەستیان بە بەکارهێنانی کەرەستەی بەردین کردووە، بەڵام هێشتا دیار نییە کە ئەم دوو گەشەسەندنە گرینگانە پێکەوە پەیوەست بن، نینۆکەکان گرنگن بۆ ئەوەی بتوانن جوڵەی هەستیار و نەرم ئەنجام بدەن.
دەتوانیت بە دەستەکانت شتە گەورەکان بگریت و هەروەها شتە بچوکەکانیش هەڵبگریتەوە، ئەوە هاوسەنگیەکی تەواوە، وا دەردەکەوێت کە بەهۆی نینۆکەکانەوە زۆر هەست بە شتەکان نەکەین بەڵام لەژێر ئەو چینە ڕەقە تۆڕێکی ئاڵۆزی دەمار هەیە.

نەبوونی نینۆک چۆن کاریگەری دەکاتە سەر تەندروستی

یەکێک لە هۆکارەکانی بوونی نینۆکەکان ئەوەیە کە ڕێگر دەبێت لە چوونە ناوەوەی بەکتریا و ڤایرۆس بۆ ناو جەستەی مرۆڤ، بۆیە ئەگەر نینۆکت نەبێت ئەوا زوو زوو نەخۆش دەکەویت، واتە دەکرێت بە هەبوونی بەکتریا و پیسی کەم بچنە ژێر نینۆکەکان و توشی هەوکردنمان بکەن.

سەرسام دەبیت گەر بزانیت نینۆکەکان بەکارهێنانێکی تری پەیوەندیدار بە تەندروستیان هەیە، وەک نیشاندەرێک کار دەکەن بۆ چەند حاڵەتێکی تەندروستی، بەبێ ئەوان سەخت دەبێت کە هەندێک نەخۆشی بپشکێنرێن، بۆ نموونە، لەوانەیە توێخی نینۆک ئاماژە بەکەمی ئاسن بکات، یانیش هێڵە ئاسۆییەکانی سەر نینۆک ئاماژە بە نەخۆشی گورچیلە بکەن، دەتوانیت پشکنین ئەنجام بدەیت بۆ ئەوەی لە تەندروستیت دڵنیابیتەوە.

ئەگەر نینۆکمان نەبووایە ژیانی ڕۆژانەمان زۆر جیاواز دەبوو، بیهێنە پێش چاوت نەتوانیت تاکە شتێکی بچووک بە ئاسانی هەڵبگریتەوە، یانیش دەبێت زۆر وریابین نەوەک نەخۆشیەک هەڵبگرینەوە.


سەرچاوەکان



1054 بینین