ئایفۆن ١٣

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-12-27-20:05:00 - کۆدی بابەت: 7407
ئایفۆن ١٣

ناوه‌ڕۆك

ئایفۆن ١٣ و ١٣ـی مینی

ئایفۆن ١٣ و ئایفۆن ١٣ی مینی (بە ئینگلیزی: Iphone 13 & Iphone 13 mini) مۆبایلێکی زیرەکە لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە لە ساڵی ٢٠٢١ بەرهەمهێنرا و بڵاوکرایەوە، پازدەیەمین نەوەی زنجیرەمۆبایلی ئایفۆنە و لەدوای مۆبایلی ئایفۆن ١٢ و ئایفۆن ١٢ـی مینییەوە دێت، کۆمپانیای ئەپڵ لە ٢٠٢١/٩/١٤ لەگەڵ هەریەک لە مۆبایلەکانی iPhone 13 Pro و iPhone 13 Pro Max بە نرخێکی زۆر بەرز لە کوپەرتینۆی کالیفۆرنیا نمایشی کردن.

فرۆش و نرخ

لە ڕۆژی ١٧ـی مانگەوە دەست کرا بە فرۆشتنی پێشوەختە و لە ڕۆژی ٢٤ـی ئەیلوولی ٢٠٢١ـیشەوە مۆبایلەکە خرایە بازاڕەوە. ئایفۆن ١٣ پڕۆی ١٢٨ گێگابایت بە ٩٩٩$ و ئایفۆن ١٣ـی پڕۆ ماکس بە ١,٠٩٩$. هەروەها ئایفۆن ١٣ پڕۆی ٢٥٦ گێگابایت بە ١,٠٩٩$ و ئایفۆن ١٣ـی پڕۆ ماکس بە ١,١٩٩$.

تایبەتمەندییەکان

ئایفۆن ١٣ پشت و چوارچێوەیەکی تەختی هەیە وەک ئەوەی لە ئایفۆنە نوێیەکاندا هەیە، لەگەڵ چەند گۆڕانکارییەکی کەم لە کامێراکان کە گەورەترن و نزیکترن لە یەکتری و ڕێکن، هەروەها هەستەوەری ناسینەوەی ڕووخسارەکەی (Face ID TrueDepth) بە ڕێژەی %٢٠ بچووکترە لەوانەی پێش خۆی.

ڕەنگەکان

ئایفۆن ١٣ و ئایفۆن ١٣ـی مینی بە پێنج ڕەنگ بەردەستن:

ڕەنگ   ناو
  نیوەشەو
  ڕووناکی ئەستێرەکان
  شین
  پەمەیی
  پڕۆدەکت ڕێد

ڕەقەواڵە

هەریەک لە ئایفۆن ١٣ و ئایفۆن ١٣ـی مینی سیستمی A15 Bionicـی ئەپڵ بەکاردەهێنن لەسەر چیپەکەیان، هەروەها خاوەنی CPUـیەکی شەش کۆر و GPUـیەکی چوار کۆر و بزوێنەرێکی نیورالی ١٦ کۆرـن، بەڵام هەردوو ئایفۆن ١٣ پڕۆ و پڕۆ ماکس خاوەنی ٥ کۆر GPUـن.

شاشە

ئایفۆن ١٣ خاوەنی شاشەیەکی ٦,١ ئینچە (١٥ سانتیم) لەگەڵ تەکنەلۆجیای Super Retina XDR OLED بە ڕوونیی 2532×1170 پیکسڵ و چڕیی پیکسڵ بە ڕێژەی 460 PPI و ڕێژەیەکی نوێبوونەوەی ٦٠ هێرتز (refresh rate).

ئایفۆن ١٣ـی مینیش خاوەنی شاشەیەکی ٥,٤ (١٣,٧ سانتیم) ئینچە بە ڕوونیی 2340 × 1080 پێکسڵ و چڕیی ٤٧٦ پێکسڵ.

کامێرا

هەردوو مۆبایلی ئایفۆن ١٣ و مینی خاوەنی یەکجۆر کامێران و سێ کامێرایان هەیە، یەک کامێرای پێشەوە بە توانای (12MP f/2.2)، و کامێرایەکی پانی پشتەوە (12MP f/1.6) و کامێرایەکی زۆر پانی پشتەوە (12MP f/2.4). هەردوو کامێرای پشتەوە خاوەنی توانایەکی بەرزی ڕاکێشانی بڕی پێویستی ڕووناکین بۆ گرتنی باشترین وێنە لەگەڵ هەستەوەری نوێی جێگیرکردنی وێنەی بینایی (OIS). کامێراکان بە شێوەیەکی ئەندازەیی و ڕێکتر دانراون بۆ ئەوەی جێگای پێویست بۆ هەستەوەرەکان هەبێت.

کامێراکان دوایین تەکنەلۆجیای ئەپڵیان تێدایە بۆ ساڵی ٢٠٢١ کە بریتییە لە Smart HDR 4، هەروەها لەکاتی وێنەگرتن دەتوانرێت شێوازی وێنەکە بۆ چەندین شێوە بگۆڕدرێت وەک: سارد و گەرم و ڕووناک و تاریک، ئەپڵ دەڵێت ئەمە جیاوازە لە فلتەری دیکە، چونکە بەپێی ئەلگۆریسمێک دانراوە و زیرەکە و لەکاتی وێنەگرتنەکە خۆی بەپێی پێویستی ڕێکی دەخات، هەروەها لەگەڵ وێنەکە هەڵدەگیرێن و وەک فلتەر نین کە نەکرێت بسڕێنەوە.

هەروەها بەشێکی دیکەی نوێی تێدایە بە ناوی (Cinematic Mode) و کامێرای بە ١٠٨٠ پێکسڵ بە ڕێژەی ٣٠ چوارچێوە لە چرکەیەک وێنە دەگرێت.

نەرمەواڵە

هەردوو مۆبایلی ئایفۆنی ١٣ و ١٣ـی مینی لەگەڵ دەرچوونیان لە بازاڕ، ڤێرشنی IOSـی ١٥ـیان لەسەرە. 

زانیاری گشتی

بەرهەمهێنەر
  • Pegatron (on contract)
  • Foxconn (on contract)
دروشم زلهێزە نوێیەکەت
نەوە پازدەیەم
تۆڕی گونجاو GSM, CDMA, 3G, EVDO, HSPA+, 4G LTE, 5G
پێشوو iPhone 12
خێزان iPhone 13 Pro و iPhone 13 Pro Max
جۆر مۆبایلی زیرەک
ڕەهەندەکان

13:

H: 146.7 mm (5.78 in)
W: 71.5 mm (2.81 in)
D: 7.65 mm (0.301 in)

13 Mini:
H: 131.5 mm (5.18 in)
W: 64.2 mm (2.53 in)
D: 7.65 mm (0.301 in)

بارستایی

ئایفۆن ١٣: ١٧٣ - ١٧٤ گرام 

ئایفۆن ١٣ مینی: ١٤٠-١٤١ گرام

سیستەمی کارپێکردن ماک: iOS 15.0
سیستمی چیپ A15 Bionic
CPU Hexa-core (2x "high-performance" Avalanche + 4x "energy-saving" Blizzard)
GPU Apple-designed 4 core
Modem Qualcomm X60 5G
میمۆری 4 GB LPDDR4X
کۆگا 128, 256, 512 GB
سیم nanoSIM, eSIM
Single SIM or Dual SIM in dual stand-by
پاتری Qi wireless charging (7.5 W)
Lightning fast charging (20 W)
MagSafe wireless charging (15 W/12 W (Mini))
دەنگ Spatial Audio, Dolby Atmos
پەیوەندی Wi‑Fi 6 (802.11ax), Bluetooth 5.0, Ultra-wideband (UWB)
بەرگەگرتنی بۆ ئاو IP68 IEC standard 60529 (splash, water, and dust resistant)
ماڵپەڕ www.apple.com/iphone-13/


سەرچاوەکان

792 بینین