کەمبوونەوەی حەزی سێکسی ژنان دوای تەمەنی نائومێدی

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-12-31-22:48:00 - کۆدی بابەت: 7457
کەمبوونەوەی حەزی سێکسی ژنان دوای تەمەنی نائومێدی

ناوه‌ڕۆك

دەستپێکی تەمەنی نائومێدی

تەمەنی نائومێدی واتە وەستانی سوڕی مانگانە، لە دەستپێکی تەمەنی نائومێدیدا، هێلکەدانەکان دەگۆڕدرێن و ئیتر وەک پێشوو هۆڕمۆن دروست ناکەنەوە، ئیسترۆجین و پڕۆجیسترۆن کەم دەکەن و ئیتر هێلکەدانان وەک پێشتر نابێت و ئەگەری دووگیانبوونیش بەشێوەیەکی سروشتی نامێنێت.

کاریگەری تەمەنی نائومێدی لەسەر حەزی سێکسی ژنان

کەمبوونەوەی هۆڕمۆنی ئیسترۆجین

کەمبوونەوەی هۆڕمۆنی ئیسترۆجین و تەمەنی نائومێدی دەتوانن ببنە هۆکاری گۆڕانکاری لە جەستە و حەزەکانی ژنێکدا، ژنان دوای تەمەنی نائومێدی کەمتر هەستیارن بە دەست لێدان و بە زوویی ناگەنە لوتکەی چێژ لە ماوەی جووتبووندا، لە ئەنجامدا هەموو ئەمانە دەبنە هۆی کەمبوونەوەی حەزی سێکسی، هەروەها کەمبوونەوەی ئیسترۆجین دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی وروژمی خوێن بۆ زێ و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە زێ وشک ببێتەوە و تەڕایی نەمێنێت و بەمەش جووتبوون قورستر دەبێت و ژنەکە حەزی بۆی نامێنێت، تەنها کەمبوونەوەی ڕێژەی هۆڕمۆنی ئیسترۆجین نابێتە هۆی کەمبوونەوەی حەزی سێکسی بەڵکوو چەند هۆکارێکی دیکەش وادەکەن کە ژنەکە حەزی کەم ببێتەوە وەک:

زیاتر لە ٪٤٠ـی خانمان لە تەمەنی نائومێدیدا و دوای ئەوە دەناڵێنن بە دەست کۆمەڵێک کێشەی زێیانەوە وەک پیری زێ، کە دیوارەکانی زێ بە تێپەڕبوونی کات ناسکتر دەبنەوە و تایبەتمەندی  کشانی ئاسایی و خوێن گەیشتن بە زێ کەم دەبێتەوە، لە ئەنجامی وشکبوونەوە و تەنک بوونی پەردە لینجاوییەکەی کە پارێزگاری لە زێ دەکات، تایبەتمەندی خلیسکی زێ کەم دەکات و تەڕایی نامێنێت و هەروەها تێکچوونی ڕێژەی ترشێتی واتە (PH)ـی زێ زیاتر گۆڕانکاری دەهێنێت بەسەر زێدا.

ئایا تەمەنی نائومێدی دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی حەزی سێکسی لە هەموو ژنێکدا؟

مەرج نییە هەموو ژنێک دوای تەمەنی نائومێدی حەزی سێکسی کەم بکات، هەندێک ژن دوای تەمەنی نائومێدی حەزی سێکسییان زیاد دەکات ئەویش بە هۆی دوو هۆکارەوە:

  • هەندێک ژن ئیتر ترسی نییە لە دووگیان بوون و هیچ ڕێگایە بەکارناهێنێت بۆ ڕێگریکردن لە دووگیانی و بۆیە چێژێکی زیاتر دەبینێت و حەزی سێکسی زیاتر دەکات.
  • هەندێکی دیکە بەهۆی کەمبوونەوەی کار، بەرپرسیارێتی کەمتریان لەسەر شانە و بەمەش لە کەشێکی ئارامدا جووتبوون ئەنجام دەدەن.

ڕێنوێنی بۆ کەمبوونەوەی حەزی سێکسی ژنان و پەیوەندی ژن و مێرد دوای تەمەنی نائومێدی

هەوڵبدەن جووتبوونێکی گونجاوتان هەبێت

لەم تەمەنەدا بۆ ئەوەی کە حەزی سێکسی زیاد بکات هەوڵبدەن پێش جووتبوونەکە دەست لێدان و ماچ و باوەش هەبێت تاکوو ببێتە هۆکارێک بۆ زیادبوونی حەزی سێکسی هەردوولا بە تایبەت ژنەکە.

چەورکەری زێ بەکاربهێنە

یەکێک لە هۆکارەکان بۆ کەمبوونەوەی حەزی سێکسی ژنان بریتییە لە وشکبوونەوەی زێ، بۆیە خانمان دەتوانن پێش جووتبوونەکە چەورکەر بەکاربهێنن تاکوو جووتبوونێکی بە ئازاریان نەبێت.

کۆنتڕۆڵی فشاری دەروونی

فشاری دەروونی کار دەکاتە سەر جەستە و دەروونی مرۆڤ و بە هەمان شێوە حەزەکانیش، بوونی فشارێکی زۆر حەزی سێکسی ژنەکە کەم دەکاتەوە بۆیە واباشترە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی فشاری دەروونی ئەم ڕێگایانە بگیرێتە بەر:

  • پیادەڕەوی یاخود دانیشتن لە شوێنێکی کراوەدا.
  • وەرزشکردن ڕۆژانە ٣٠ خولەک.
  • بوونی ژەمە خۆراکی تەندروست.
  • خەوی پێویست.

شێوازی جووتبوونی نوێ

هەندێک شێوازی جووتبوونی کۆن کە ئەنجامتان داوە وازی لێ بهێنن و ڕێگای نوێ تاقیبکەنەوە، هەندێک لە ڕێگا کۆنەکان ئازاربخشە بۆ ژنەکە بەهۆی وشکبوونەوەی زێی خانمەکەوە.

وەرزشی خۆلێکشاندنی کوبرا 

ئەم جۆرە وەرزشە کە تێیدا ماسولکەکانی ناوچەی حەوزت بەرز دەکەیتەوە و دەیجووڵێنیت، هۆکارێکە تاکوو حەزی سێکسی زیاد بکات و یارمەتیدەرە بۆ حاڵەتی کۆنتڕۆڵ نەکردنی میز. 

لە هاوسەرەکەتەوە نزیکبە

ئەو هاوسەرانەی کە خۆشەویستی زیاتر لە نێوانیاندایەو زیاتر ڕێزی یەکتر دەگرن، جووتبوونێکی گونجاوتر و باشتریان هەیە و ئەو ڕێز و خۆشەویستییە دوای تەمەنی نائومێدی هۆکارە تاکوو یارمەتیدەربێت بۆ کەمبوونەوەی حەزی سێکسی ژنان.
هەروەها ڕۆژانە خۆشەویستی خۆتان بۆ یەکتری دەرببڕن و بەردەوام ئەمە بیری یەکتری بخەنەوە.

دەربارەی هەر کێشەیەکتان لە کاتی جووتبوون پێکەوە قسە بکەن پێشتر، هەر جۆرە حاڵەتێک ئازاردەرە بۆت وازی لێ بێهێنە و ڕێگای دیکە بەکاربهێنە، هەروەها جووتبوون لە ڕێگەی دەمەوە و سەیرکردنی فیلمی ڕۆمانسی و کەمکردنەوەی فشاری دەروونی لەسەر خۆتان زیاتر یارمەتیدەرە بۆ زیادبوونی حەزی سێکسی.


سەرچاوەکان



813 بینین