ئازاری مەمک پێش کەوتنە سوڕی مانگانە

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2022-01-02-12:32:00 - کۆدی بابەت: 7468
ئازاری مەمک پێش کەوتنە سوڕی مانگانە

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

سوڕی مانگانە گۆڕانکاری زۆر دروست دەکات لە خانماندا پێش کەوتنە سوڕەکە و ماوەی سوڕەکە، زۆرینەی خانمان چەند ڕۆژێک پێش دەستپێکی سوڕی مانگانە ئازاری مەمکیان دەبێت کە یەکێکە لە کۆنیشانەکانی پێش دەستپێکردنی سوڕی مانگانە و ٪٧٠ بۆ ٪٨٠ـی خانمان تووشی ئەم حاڵەتە دەبن.

هۆکار

گۆڕانکاری هۆڕمۆنەکان یەکەمین هۆکارە بۆ دروستبوونی ئازاری مەمک، دابەزینی ڕێژەی ئیسترۆجین و پڕۆجیسترۆن پێش دەستپێکردنی سوڕی مانگانە هۆکارن بۆ دروستبوونی ئەم ئازارە، ئەم جۆرە گۆڕانکارییانە دەکرێت ببێتە هۆی هەڵئاوسانی ڕژێنی لیمفاویی و ئەمەش دەبێتە هۆی ئازاری مەمک، هەروەها پەیوەندییەک هەیە لە نێوان هۆڕمۆنی پڕۆلاکتین و ئازاری مەمک، کە ئەم هۆڕمۆنە دەبێتە هۆی بەرهەمهێنانی شیر لە مەمکی خانماندا دوای منداڵبوون، بەگشتی ئەم هۆڕمۆنە لە جەستەی خانماندا هەیە واتە ئەگەر خانمێک منداڵی نەبووبێت پڕۆلاکتین دەتوانێت کاریگەری بخاتە سەر مەمکەکان.
هەندێک کات دەکرێت ئازاری مەمک لەماوەی هێلکەدانانیشدا هەستی پێ بکرێت، واتە کاتێکە  هێلکە لە هێلکەدانەوە بەڕەڵا دەبێت، کە ئەمە ١٢ بۆ ١٤ ڕۆژ پێش کەوتنە سەر خوێن ڕوودەدات.

ئازاری مەمک پێش دەستپێکردنی سوڕی مانگانە چۆنە؟

  • کەشەنگبوون و ڕەقبوونی مەمک.
  • ئازار لە مەمکێک یاخود هەردوو مەمکەکەدا.
  • تۆختربوونی گۆی مەمک.
  • ئازارەکە زیاتر دەکات و تاکوو ژێرباڵ دەچێت.
  • هەستکردن بە کشانی مەمک.
  • هەڵئاوسانی مەمک.

هەندێک کات خانمان چەند ڕۆژێک ئەم ئازارەیان دەبێت و هەندێکی دیکەیان بەخێرایی ئەم نیشانەیان نامێنێت، لەبەرکردنی ستیانی تەسک هۆکارە بۆ زیاتربوونی ئازارەکە.

چ کاتێک پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت؟

  • بوونی گرێیەک لە مەمکدا.
  • هاتنە دەرەوەی دەردراوی خوێنی یاخود بۆن ناخۆش لە گۆی مەمکەوە.
  • ئازاری مەمک کە چەند هەفتەیەک بخایەنێت.
  • ئازارێک کە کاروباری ڕۆژانەت بۆ قورس بکات.
  • هەستکردن بە نیشانەکانی تووشبوونی میکرۆبی مەمک وەک پلەی بەرزی مەمک یاخود سووربوونەوە.

چارەسەر

بەکارهێنانی دەرمان

دەتوانیت ئەم دەرمانانە بەکاربهێنیت بۆ کەمکردنەوەی ئازار:

  • ئەسیتامینۆفین (پاراسیتامۆڵ).
  • مێفینامیک ئەسید (پۆنستان).
  • ئیبۆپڕۆفین.
  • ناپڕۆکسین.

چارەسەر لە ماڵەوە


سەرچاوەکان



2122 بینین