کڵێشەی ڕەگەزی

له‌لایه‌ن: - سەعید ئیبراهیم - به‌روار: 2022-02-10-09:24:00 - کۆدی بابەت: 7794
کڵێشەی ڕەگەزی

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

كڵێشەی ڕەگەزی بریتییە لەوەی هەر تاکێکی پیاو یان ئافرەت ڕەفتار و تایبەتمەندییەکی دیاریکراوی بخرێتە ئەستۆ تەنها بەهۆی ئەندامێتی لە گرووپی کۆمەلایەتی پیاو و ئافرەت، مەبەست لە کڵێشەی ڕەگەزی ئەو تێڕوانینیە گشتیانەن دەربارەی ئەوەی پیاو و ئافرەت ڕەفتاریان چۆن بێت، چ جۆرە تایبەتمەندییەک و رۆڵیان هەبێت، خاوەنی چی بن، یان چ شتێک ئەنجام بدەن، هەمووی پێشبینی کراوە بەپێی ڕەگەزەکەیان. 

کڵێشەی ڕەگەزی زیانبەخش

کڵێشەی ڕەگەزی لە کاتێکدا زیانی هەیە کە ڕێگری بکات لە پیاو و ئافرەت کە تواناکانییان پەرەی پێبدەن، کاری خۆیان بکەن، هەروەها بڕیارەکانی ژیانیان بدەن. ئەکرێت بیرکردنەوەکە نەیارانە بێت (بۆ نموونە ئافرەت کەسێکی  بێسوودە) یان بیرکردنەوەیەکی باش بێت بۆ نموونە ئافرەت میهرەبان و بەخێوکەرە.
 کڵێشەی هەڵە بەشێکن لە نایەکسانی، بۆ نموونە تێڕوانینی کۆن دەربارەی ئافرەت ئەوەیە کە بەخێوکەرە و هەموو بەرپرسیارێتییەکی منداڵ لە ئەستۆی دایە.
ئەگەر تێڕوانینێکی گشتی هەبێت و پێشبینی بکرێت هەموو ئافرەتان وەک یەک بن لەو کاتەدا کاریگەریەکی خراپی ئەبێت لەسەر گرووپێک لە ئافرەتان، بۆ نموونە ئەوانەی کەمینەن یان بیانین، یان ئەو ئافرەتانەی خاوەن پێداویستی تایبەتن و ئەوانەی باری ئابوورییان خراپە، ئەوانەی لە چینی خوارەوەن یان کۆچبەرن، هتد.

نموونە لەسەر کڵێشەی ڕەگەزی هەڵە

کڵێشەی ڕەگەزی لە کاتێکدا هەڵەیە کە پێشێلی مافی مرۆڤ بکات بۆ نموونە زۆر لێکردنی ئەنجامدانی کاری سێکسی لەگەڵ هاوسەرەکەت بە تاوان دانەنرێت. هەست کردن بەوەی ئافرەت تەنها کاڵایێکە بۆ تێرکردنی حەزی سێکسی پیاو، هەروەها وای دابنێیت کە ئافرەت ناتوانێت داوا تۆمار بکات لە پیاوەکەی لە توندوتیژی دژی ئافرەتان، لەو باوەڕەدان کە قوربانیانی توندوتیژی سێکسی خۆیان قایلن بەو کردارانەی بەرامبەریان ئەنجام دەدرێن، بەهۆی شێوازی ڕەفتاریان و پۆشینی جل وبەرگیان.

کاریگەرییەکانی کڵێشەی ڕەگەزی

کڵێشەی ڕەگەزی هەڵە هۆکارێکی سەرەکیە بۆ جیاوازی دژ بە ئافرەتان، و ئەمە هۆکاری پێشێلکردنی چەندەها مافی ترە، وەکوو مافی تەندروستی، هەبوونی مافە سەرەتاییەکان، خوێندن، هاوسەرگیری و پەیوەندی خێزانی، کار، ڕا دەربڕین، بیروڕا، ڕادەربڕینی سیاسی و نوێنەرایەتی کردن، چارەسەرکردنێکی کاریگەر و ئازادی لەو توندوتیژیانەی کە پەیوەستە بە ڕەگەز.

کڵێشەی ڕەگەزی لە پەیمانەکانی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ 

خاڵە قەدەغەکراوەکانی کڵێشەی ڕەگەزی دوو لە پەیمانەکانی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ باس لە قەدەغەکردنی کڵێشەی ڕەگەزی هەڵە دەکەن، کۆنگرەی نەهێشتنی هەموو جۆرە جیاوازیێک دژ بە ئافرەتان. لە پەیمانەکانی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ باس لە قەدەغەکردنی کڵێشەی ڕەگەزی هەڵە دەکەن، کۆنگرەی نەهێشتنی هەموو جۆرە جیاوازیێک دژ بە ئافرەتان.

بەندی پێنجەم

ئەندامانی کۆنگرەی نێودەوڵەتی پێویستە هەموو ڕێگایەک بگرنە بەر بۆ هەموارکردنی یاسای کولتووری و کۆمەلایەتی و ئەو بڕیارانەی کە پەیوەستن بە پیاو و ئافرەت. پێویستە هەوڵی لەناو بردنی هەموو جیاکاریەکی دژ بە ئافرەتان بدەن، هەروەها ڕێگری کردن لە هەموو هزرێک کە لەسەر بنەمای ئەوە بێت کە هەر یەک لە ڕەگەزەکان پڵەیان بەرزە یان نزمە لە کۆمەڵگادا.کۆنگرە دەربارەی مافەکانی خاوەن پێداویسته تایبەتەکان.

بەندی هەشتەم

ئەندامانی کۆنگرەی نێودەوڵەتی پێویستە هەموو ڕێکارێک بگرنە بەر بۆ شەڕکردن دژی کڵێشەکان، وەکوو کینە دەربارەی ڕەگەزێک و هەروەها هەر جۆرە ڕەفتارێکی نەگونجاو دژ بە کەسانی خاوەن پێداویسته تایبەتەکان، بە تایبەتی ئەو ڕەفتارانەی لەسەر بنەمای ڕەگەز و تەمەن ئەنجام دەدرێن لە هەر شوێنێکی جیهاندا. 
لە چەند پەیمانی تریشدا لە کۆنگرەی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ باسی یەکسانی کراوە، وەکوو ڕێکەوتنی ئابووری، مافەکانی کولتووری و کۆمەڵایەتی و کۆنگرەی پاراستنی مافی منداڵان بە جیاکاری لە قەڵەم دراون و یەکێک لە بنچینەکانیان کڵێشەی ڕەگەزییە.


سەرچاوەکان



872 بینین