یاریی دامە

له‌لایه‌ن: - ئیسڕا بورهان - به‌روار: 2022-02-12-14:05:00 - کۆدی بابەت: 7810
یاریی دامە

ناوه‌ڕۆك

یاری دامه چییە؟

داما یان دامە (بە ئینگلیزی: Checkers یان English draughts) یارییەکی هزرییە و هەندێک بە هاوشێوەی یاری شەتڕەنج وێنای دەکەن، لەسەر تەختەیەکی دار لەنێوان دوو کەس ئەنجام دەدرێت، شێوەی تەختەی یارییەکە لە هەشت یەکەی چوارگۆشەیی پانی و هەشت یەکەی چوارگۆشەیی درێژی پێکهاتووە، ژمارەی چوارگۆشەکان 64 دانەن و پارچەی پووڵی دامەکانیش بە شێوەی بازنەیین ڕەنگیان جیاوازە، زۆربەی کات ڕەنگیان یان ڕەشە یاخود سپییە و ژمارەیان 24 پووڵن، ئەم یارییە دووکەسییە و هەر تاکێک 12 پووڵی دامە بۆ یاریکردن بەکاردەهنێت.
لە ئێستادا لە هەریەک لە وڵاتانی فەڕەنسا و بەریتانیا و ئەمریکا ساڵانە چەندان پاڵەوانێتی جیهانی بۆ ئەم یارییە ئەنجام دەدرێت.
ئەم یارییە لە شوێنە میللییەکانی وەکوو چایخانەکان ئەنجام دەدرێت، لە ئێستادا بە شێوەی یارییە ئەلیکترۆنییەکان یاری دامە لە ئامێرە زیرەکەکان بەردەستە.
یاری دامە لەو یارییانەیە کە پێویستی بە سەرەنجدان هەیە، بۆیە یارییەکی باش و گرنگە کە هزر و هۆشی مرۆڤ بەهێز دەکات، لە کۆبوونەوەی خێزان و نێوان هاوڕێیاندا ئەم یارییە ئەنجام دەدرێت. 

مێژووی یاری دامە

ـ هەندێک بۆچوون پێیان وایە کە داما یارییەکی عەرەبییە، لە سەردەمی فەرمانڕەوایی ئەندەلووس یارییەکە گوێزرایەوە بۆ ئەورووپا لەوێش بڵاوبووەوە.
ـ هەندێکیش مێژووی بڵاوبوونەوەی ئەم یارییە دەگەڕێننەوە بۆ سەرەتای ساڵی 1100 لە باشووری فەڕەنسا، پاشان بە هەموو جیهاندا بڵاوبووەوە.
ـ له سەرەتای بڵاوبوونەوەی بە کەرەستەی سەرەتایی ئەم یارییە کراوە، لەسەر خۆڵ هێڵەکان کێشراون و بە بەرد یارییەکە کراوە.


سەرچاوەکان



2057 بینین