دووربینی - کاکەی فەلاح

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم - به‌روار: 2022-02-26-22:10:00 - کۆدی بابەت: 7896
دووربینی - کاکەی فەلاح

ناوه‌ڕۆك

دووربینی

شاعیر: کاکەی فەلاح

بەرهەم: دیوانی کاکەی فەلاح

شیعر: دووربینی

برا! زانیوتە سەرخۆش پاڵی ناوێ
ڕەهێڵ ئەیخاتە ناولیتە و قوڕاوێ

لە ڕۆیندا ئەوەی بەرپێ نەبینێ
شەقاوی هەر بەرەو کەوتن ئەهاوێ

سەرنجی وردی کامڵ دوور ئەبینێ
نزیک نابینێ چاوی ناتەواوێ

ئەوەی دووربین نەبێ خۆی دائەنێ زوو
لە گوێتی بگرە پەندی مل شکاوێ

چ لافێ لێ ئەدەی ئەی کاکی دانا؟ 
کە نابووتی بە مایەی سەلکە واوێ

نەنستوو گۆی هونەر کەوتۆتە دەستی
برا چۆن شیر و تیر بۆ یەک ئەساوێ

مەلێ قەدری فڕینی خۆی ئەزانێ
کە وا گیرۆدەیە و کەوتۆتە داوێ

قسە هەرچەند هەزارە دووی بەکارە
کەسێ گەر کوێر نەبێ گۆچانی ناوێ


سەرچاوەکان



213 بینین