ڕێکخراوی ئافرەتانی خەباتی کوردستانی ئێران

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-03-18-21:01:00 - کۆدی بابەت: 7999
ڕێکخراوی ئافرەتانی خەباتی کوردستانی ئێران

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ڕێکخراوی ئافرەتانی خەباتی کوردستانی ئێران (بە فارسی: مرکز زنان کردستان ایران) قەوارەیەکی سیاسییە سەر بە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە لە ٢٠٠٢/٨/٢٩ لە شاری هەولێر دامەزراندنی خۆی ڕاگەیاند. لە سەرەتادا ناوی کۆمیتەی ئافرەتانی خەبات بوو بەڵام لە دوایین کۆنگرەی خۆیان ناوی ڕێکخراوەکە بە ڕێکخراوی ئافرەتان گۆڕا. پەیڕەو و پڕۆگرام و بەرنامە و لۆگۆی تایبەتیان هەیە و لەلایەن سازمانی خەباتەوە پشتیوانی دەکرێن کە کاروچالاکییەکانیان تایبەتە بە کچان و ژنان.

ئامانج

ئامانجی سەرەکیان بەدەست هێنانی مافەکانی ژنانە، دژی سیاسەت و بەرنامەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانن و لە ڕێگای نووسینی وتار و ڕێکخستنی سیمینار و کۆڕ و کۆبوونەوە کار لەسەر وشیارکردنەوەی کۆمەڵگا دەکەن بەڵام لە چوارچێوەیەیکی سنوورداردا. ئەندامی ناوەندی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن و چالاکییەکانیان بە هاوبەشی لەگەڵ ئەو ناوەندە ئەنجام دەدەن. زەینەب حوسێنی سەرۆکی ڕێکخراوەکەیە.


سەرچاوەکان



325 بینین