بۆ مەدهۆشی شاعیر و بەڵێنەکەی - کاکەی فەلاح

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم - به‌روار: 2022-03-27-21:45:00 - کۆدی بابەت: 8057
بۆ مەدهۆشی شاعیر و بەڵێنەکەی - کاکەی فەلاح

ناوه‌ڕۆك

بۆ مەدهۆشی شاعیر و بەڵێنەکەی

شاعیر: کاکەی فەلاح

بەرهەم: دیوانی کاکەی فەلاح

شیعر: بۆ مەدهۆشی شاعیر و بەڵێنەکەی

نەفس بە هیوای ئەو بەڵێنە بوو
هێلکەی چی؟ ! هەمووی دوو زەردێنە بوو

وتیان بێ خوێیە، من کەتامم کرد
بەینی بەینەڵڵا هیچ بێ خوێ نەبوو

پیرییە، یان خەم زەینی کول کردوون
بیر تیژیی ئێوە خۆ کەم وێنە بوو

چوارشەممە و شەممە و سەفەر دوایی هات
دەنگی تەلەفۆن بۆ بەر گوێ نەبوو

سەرما خەریکە دوورکەوێتەوە
جڵقەی هێلکە بۆر لە هیچ کوێ نەبوو

قەرز کۆن ئەبێ، بڵێی نەفەوتێ؟ 
مەسەل کۆنە، هی ئەمڕۆ و دوێ نەبوو


سەرچاوەکان



216 بینین