فەریاد شیری

له‌لایه‌ن: - سروشت ناجی - به‌روار: 2022-04-10-21:58:00 - کۆدی بابەت: 8204
فەریاد شیری

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

فەریاد شیری (بە ئینگلیزی: faryad shiri) ھۆنراوەنووس، چیرۆکنووس، لێکۆڵەر و وەرگێڕی خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە. لە شاری سەحنەی کرماشان لە ساڵی ١٩٧١ لەدایکبووە، چەندین پەرتووکی هۆنراوەی بە زمانی کوردی و فارسی بڵاو کردوەتەوە، وەرگێڕانی هۆنراوەی کوردی بۆ فارسی کردووە، لەسەر هۆنراوەی نوێی کوردی کتێبی نووسیوە و چەن خەڵاتی بەدەست ھێناوە.

پەرتووکی هۆنراوەکان

  • ئەم نێوە واژۆیەکی تازەی پێویستە (کۆمەڵە هۆنراوەی فارسی)
  • لە مانگ تەنیاترم (کۆمەڵە هۆنراوەی کوردی)
  • وە لەش فرۆشی نییە (کۆمەڵە هۆنراوەی فارسی)
  • شێتە گۆرانییەکانی باران (کوردی)
  • قشقەڕەکان لە چۆلەکەکان تێناگەن (فارسی)
  • مرۆڤە ڕەشەکان، مرۆڤە سپییەکان (فارسی)
  • مانگ میوانی چاوانی تۆ بوو (فارسی)

وەرگێڕان

  • سیاچەمانە
  • عاشقانەکانی مەڵبەندی بەڕوو

شیری ھەندێک لە ھۆنراوەکانی فەرھاد پیرباڵ و شێرکۆ بێکەسی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی فارسی.

خەڵاتەکان

فەریاد شیری کۆمەڵێک خەڵاتی هۆنراوەیی وەرگرتووە کە هەندێکیان بریتیین لە:

  • خەڵاتی هۆنراوەی ئەمڕۆی ئێران
  • پلەی یەکەمی فیستیڤاڵی سەرانسەریی ھۆنراوە و چیرۆک
  • پلەی یەکەمی فیستیڤاڵی چیرۆکنووسیی ڕۆژئاوای ئێران


سەرچاوەکان



189 بینین