مۆم - کامەران موکری

له‌لایه‌ن: - - به‌روار: 2022-04-16-22:34:00 - کۆدی بابەت: 8279
مۆم - کامەران موکری

ناوه‌ڕۆك

مۆم

شاعیر: کامەران موکری

بەرهەم: ئاوات و ڕەنج 

هۆنراوە: مۆم

خۆزگە ئەمتوانی شیعری وام
ئەوت پڕی بوایە لە تام

شیعرێ بێ لە عەزرەتا خۆم
بتوێمە هەر وەکوو مۆم

خۆزگە یەک هۆنراوەم ئەوت
وەکوو خۆم بوایە کت و مت

وەک دڵی خۆم وەک دەروونم
وەکوو هەستی پاک و ڕوونم

یان خۆزگە نەمئەزانی من
یەک تۆسقاڵ شیعر ڕێک خستن

تا بمچەشتایە تامی خۆش
لە هۆنراوەی گەرم و بەجۆش

ئاخ چەند لە دەمارم ئەخۆم
هۆنراوەی من سووتاوی تۆم

ناتوانم دەست هەڵگرم لێت
ناشتوانم بڕۆم پێ بە پێت


سەرچاوەکان



219 بینین