نامە - کامەران موکری

له‌لایه‌ن: - سروشت ناجی - به‌روار: 2022-04-24-23:06:00 - کۆدی بابەت: 8382
نامە - کامەران موکری

ناوه‌ڕۆك

نامە

شاعیر: کامەران موکری

بەرهەم: ئاوات و ڕەنج

هۆنراوە: نامە

کاتێ کە نامەکەت گەیشت
پەپوولە گوڵاڵەی ئەکوشت

دەشتی دڵم بەسام و مات
هیچ جریوەی لێ نەئەهات

بەڵام کە زانیم تۆش وەک من
بێ باکی لە سزای دوژمن

غونچەی شادمانیم پشکووت
گەش بوو وەکوو لێو و ڕووت

زیندانەکەم ڕووناک بۆوە
ئازاری سزام لە بیر چۆوە

ئەی فریشتەی دڵی گەرمم
وەرە لام ئەو کاتەی ئەمرم

بڵێ ئازا بوو یارەکەم
ئەیوت ئەبێ مل کەچ نەکەم

گیانم کە بوو بە پەپوولە
دێمە ناو ئەو قژە لوولە

لەگەڵ لەرزەی باڵا ورد ورد
هۆنراوە ئەچنم بۆ کورد

بە سیمی هۆنراوەی گیانی

ئەنەخشێنم بەم وشانە
ژینی دڵسۆز تێکۆشانە


سەرچاوەکان



249 بینین