ئەوینی سپی - شێرکۆ بێکەس

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم - به‌روار: 2022-05-10-23:50:00 - کۆدی بابەت: 8602
ئەوینی سپی - شێرکۆ بێکەس

ناوه‌ڕۆك

ئەوینی سپی

شاعیر: شێرکۆ بێکەس

بەرهەم: مێرگی زام مێرگی ھەتاو

شیعر: ئەوینی سپی

من وامزانی تەوقەیەکە ڕاگوزاری وئیتر دەستم دەستەکانت بەجێ دێڵێ. 
من وامزانی سەرنجێکە ڕێبوارانە و
ئیتر چاوت چاوەکانم بەجێ دیڵێ. 
من نەمزانی و بەختەوەر بووم کە نەمزانی. 
ئەوا ئێستەیش
دەستەکانت بوونە هێلانەی هۆنراوەم. 
من نەمزانی و بەختەوەر بووم کە نەمزانی. 
ئەوائێستەیش
چاوەکانت بوونە پرشنگی سەرچاوم
ئاه.. گیانەکەم! 
لە ڕێ و بانی ئەم ئەوینە سپییەدا
ئێمە ئێستە بووین بە دەستێک
ئێمە ئێستە بووین بە چاوێک
ئێمە ئێستە بووین بە دڵێک
ئاه.. گیانەکەم! 
دووکەس بووین و
لە جیهانی ئەم عەشقەدا
بووین بە کەسێک!


سەرچاوەکان



273 بینین