ئاخ لە دەس دنیایی دوون و بێ وەفا - بێخود

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2022-05-12-21:31:00 - کۆدی بابەت: 8621
ئاخ لە دەس دنیایی دوون و بێ وەفا - بێخود

ناوه‌ڕۆك

ئاخ لە دەس دنیایی دوون و بێ وەفا

شاعیر: بێخود

بەرهەم: دیوانی بێخود

ناوی شعر: ئاخ لە دەس دنیایی دوون و بێ وەفا

ئاخ لە دەس دنیایی دوون و بێ وەفا

داد لەدەس گەردوون و چەرخی کەچڕەوی

ڕەببی ئەی دنیا دەوامت قەت نەبێ

ئەی فەڵەک تۆش تا قیامەت نەسرەوی

وەک گڕت بەردایە عالەم هەر وەکوو

قونبولەی زەڕڕی لەسەردا بۆ زەوی

 

 

خادیمێکی جانفیدا و میللەتپەرەست

داهییەکی گۆشەگیر و مونزەوی

 

 

فەیلەسووفێکی ئەدیبی قەومی کورد

عالمێکی بەرزی ماددی و مەعنەوی

 

 

خاوەنی ژین و قسەی پێشینیان

ساحەبی ئینشا و ڕۆحی مەولەوی

 

 

باخەوانی چارباخی پیری تووس

گەنجەوانی پەنج گەنجی گەنجەوی

 

 

بولبولی گوڵزاری «تەبریزی» لەقەب

قومریی سەروی ڕیازی مەسنەوی

 

 

موحییی مەعنایی مردووی نەزم و نەسر

هەر وەکوو ئەنفاسی پاکی عیسەوی

 

وەک حەمەد پاشا، بەڵام بێ شێرەوان

کردبووی شێری وەفا ڕام و کەوی

 

 

مەجلیس ئارایی ئەدیبانی زەمان

پیری دنیایی و جەوانی ئوخرەوی

 

 

حاجی تەوفێق دەستی «شێرۆیە»ی ئەجەل

ڕۆحی شیرینی دەرێنا خوسرەوی

 

 

سەد کە ئیمڕۆ پێ لەسەر شانۆی سەمای

تۆش سەری بەرزت ئەبێ سوبحەی نەوی

 

 

ڕۆژی ڕووناکت مەگەر ئاوا بووە

بۆیە بێخود تیرە دڵ چەشنی شەوی

 

 

تۆش ئەگەیتە ئەوجی مەحبووبی خودا

گەر بە میعراجی سەخادا سەرکەوی

 

کاکە اَلنّاسُ نِیامٌ پێت ئەڵێ

ئەو کە وا بیدارە، تۆ مەستی خەوی.


سەرچاوەکان



384 بینین