ڕۆژو و شەو دەکەم ڕجایێ، لەو بینایی کردگار - شێخ ئەحمەدی کۆر 

له‌لایه‌ن: - - به‌روار: 2022-05-15-21:35:00 - کۆدی بابەت: 8657
ڕۆژو و شەو دەکەم ڕجایێ، لەو بینایی کردگار - شێخ ئەحمەدی کۆر 

ناوه‌ڕۆك

ڕۆژو و شەو دەکەم ڕجایێ، لەو بینایی کردگار

شاعیر: شێخ ئەحمەدی کۆر 

بەرهەم: دیوانی شێخ ئەحمەدی کۆر 

هۆنراوە: دڵبەران داییم دەناڵم، دەبەدەم شام و سەحەر

ڕۆژو و شەو دەکەم ڕجایێ، لەو بینایی کردگار
بە داییم دەکەم دۆعایێ، تا ببینم ڕوویی یار

ڕوویی یار با ببینم، شاد دەبێ قەلبی حەزینم
دڵبەری شۆخ و شیرینم، گوڵ ڕوخی سیمین عوزار

گوڵ ڕوخی سیمین جەبینە، شۆخ و شەنگ و نازەنینە
قیمەتی چاوانی نینە، موڵکی ئیسلام و کوفار

موڵکی ئیسلام و فەرەنگە، نین بەهای یاری چەلەنگە
هەر کە یار لێی دام خەدەنگە، لێم بڕا سەبر و قەرار

لێم بڕا سەبر و شەکیبە، ناڵینم چون عەندەلیبە
بێنە سەر من سەد تەبیبە، دەردی من ناکەن چ چار

دەردی من ناکەن دەوایە، بە کەسم نایە شفایە
ڕۆژ و شەو حاڵم وەهایە، پێم نەماوە ئیختیار

ئیختیارم پێ نەماوە، گۆشەیی جەرگم بڕاوە
وا لە عیشقی ئەو دوو چاوە، سووت بەدەن سەر تا بە خوار

سووت بەدەن، لە عیشقی یارێ، خوێن لە چاوانم دەبارێ
میسلی بارانی بەهارێ، داییمە لەیل و نەهار

داییمە من هەر دەناڵم، جان و دڵ وەک کۆی زوخاڵم
کوشتەی دوو برۆی هیلالم، ئەی گەلی ئەغیار و یار

ئەی گەلی یار و عەزیزان، دەردی عیشقی ڕوو تەمیزان
نایەتە کێشان و میزان، بێ بە میزان سەد هەزار

بێ میزان و بێ حیسابە، ئاگری ساحێب مەهابە
جەرگ و دڵ میسلی کەبابە، هەر سووتا لەیل و نەهار

خاریج (از) حەد و میزانە، تیر لە جەرگم وەک بارانە
بۆ تۆ دڵ وەحشی و نەزانە، یاری ساحێب ئیختیار

هەر کە ساحێب ئیختیار بێ، مەقسوودی وی دینی یار بێ
ئەو لە سەر قەول و قەرار بێ، زوو دەبێتن ڕەستگار

'ئەحمەدی کۆر' تۆش لەوانی، دات بە با عومری جەوانی
ئاخری دنیات نەزانی، چۆن دەبێتن ئاخری کار


سەرچاوەکان



251 بینین