هۆکارەکانی زۆر قسەکردن

له‌لایه‌ن: - ئیلهام ئەنوەر ئیلهام ئەنوەر - به‌روار: 2022-05-16-23:50:00 - کۆدی بابەت: 8679
هۆکارەکانی زۆر قسەکردن

ناوه‌ڕۆك

هۆکارەکانی زۆر قسەکردن چین؟

تێگەیشتن لە هۆکاری زۆر قسەکردن گرنگە بۆئەوەی بتوانیت بەسەریدا زاڵ بیت، بێگومان ناتوانیت هیچ جیاوازییەک دروست بکەیت تاکوو لە ڕەگی بابەتێک تێنەگەیت، هۆکاری زۆر هەن بۆ زۆر قسەکردن لێرەدا سەرەکیترینەکانی دەخەینە ڕوو.

نەبوونی کۆنتڕۆڵکردنی خود: زۆر کەس بە سادەیی قسە دەکەن و ناتوانن خۆیان کۆنترۆڵ بکەن، گرنگ نییە کەسی بەرانبەر چی دەڵێت، ئەوان تەنها ڕاهاتوون خۆیان بخەنە ناو قسەکانیان و بەبێ بیرکردنەوەش ئەو کارە دەکەن.

خۆش بویسترێیت: لەوانەیە لە دڵی خۆتدا بیر لەوە بکەیتەوە کە قسەکردن تۆ دەکات بە کەسێکی سەرنج ڕاکێش و ئەوەش وا دەکات بەردەوام بیت لە هەوڵدان بۆ قسەکردن لەگەڵ کەسانی تر لەوانەیە هەست بکەیت کە هەستی خۆشویستن بە قسەکردن زیاد دەکات، لە ئەنجامدا چونکە حەز دەکەیت ئەم هەست بەدەست بهێنیت زۆر قسە دەکەیت.

چێژوەرگرتن لە دەربڕینی بیرۆکەکان: هەموو کەسێک حەزی لە دەربڕینی بیرۆکەکانی خۆیەتی لەسەر بابەتی جیاواز، ئەمەش وات لێدەکات حەز بکەیت قسە لەسەر هەر شتێک بکەیت و چێژ لە دەربڕینی بیرۆکە و بۆچوونەکانت وەربگریت.

وتنی قسەی ڕاست: ئایا هەمیشە حەز دەکەیت قسەی ڕاست بکەیت؟ بۆیە زۆر قسە دەکەیت بۆ ئەوەی کەسانی تر لە قسەکانتدا چەند شتێکی ڕاست و دروست دەربهێنن و هانت بدەن.

حەز لە ململانێ و مشتومڕ: لەوانەیە تۆ کەسێک بیت کە حەزت لە ململانێ و مشتومڕ بێت و حەز بکەیت لەگەڵ کەسانی تردا ناکۆک بیت، ئەمەش وا دەکات کە تۆ مەیلی ئەوەت هەبێت کە گفتوگۆیەکی زۆرتر بکەیت.

بیرکردنەوە بە دەنگی بەرز: لەوانەیە ڕێکخستنی بیرکردنەوەکان ئاسان نەبێت، ڕەنگە کارە ئاسانەکە ئەوە بێت کە هەر بیرکردنەوەیەک دەرببڕیت کە بە مێشکتدا دێت، ئەوەش وا دەکات هەموو بیرکردنەوەکانت دەرببڕیت و ببیتە کەسێکی زۆر بڵە.

زۆر قسەکردن لەکاتی نیگەرانیدا: ئەگەر لە کاتی هەبوونی فشاردا زۆر قسە دەکەیت، بزانە کە ئەوە پەیوەندی بە نیگەرانیی ناختەوە هەیە.

نەبوونی ئارەزووی بێدەنگی: ئەگەر تۆ یەکێک لەو کەسانە بیت کە هەرگیز حەزت لە بێدەنگی نییە، هەمیشە مۆسیقا هەڵدەکەیت یان حەز دەکەیت گوێت لە دەنگی دەرەوە بێت، کەواتە یەکێکیت لەو کەسانەی کە زۆر قسە دەکەن، چونکە لە کاتی بێدەنگیدا ئاسوودە نیت و بەردەوا دەست بە قسەکردن دەکەیت.

نەخۆشییەکی دەروونی: زۆر قسەکردن دەتوانێت نیشانەی نەخۆشییەکی دەروونی بێت وەک تێکچوونی دوو جەمسەری و تێکچوونەکانی تر.

مەترسی و کێشەکانی پەیوەست بە زۆر قسەکردن

 • هۆکارە بۆ نەهێشتنی هاوڕێیەتی
 • هۆکارە بۆ تێکدانی ژیانی خێزان
 • هۆکارە بۆ کێشەکانی نێوان هاوکاران و بێمتمانەیی لە نێوانیاندا
 • هۆکارە بۆ ڕێگریکردن لە پێشکەوتن لە شوێنی کار
 • هۆکارە بۆ تووڕەکردنی ئەوانی تر


سەرچاوەکان



1029 بینین