حەسەن کوێستانی - شێرکۆ بێکەس

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم لەنیا کەریم - به‌روار: 2022-05-23-23:40:00 - کۆدی بابەت: 8764
حەسەن کوێستانی - شێرکۆ بێکەس

ناوه‌ڕۆك

حەسەن کوێستانی

شاعیر: شێرکۆ بێکەس

بەرهەم: مێرگی زام مێرگی ھەتاو

شیعر: حەسەن کوێستانی

لەم شیعرەدا بەفر ئەبارێ وسەرم شاخە
لەم شیعرەدا گوڵ ئەبارێ و
لەشم خاکە
لەم شیعرەدا کچێکی جوان
ئەجریوێنێ و
منیش شەوم. 
لەم شیعرەدا خەم باڵ ئەگرێ و
منیش ڕێگای کۆچ و ڕەوم. 
لەم شیعرەدا.. من درەختی
سپی پۆشی سەر ئەزمەڕی سلێمانیم..
لەم شیعرەدا.. ئێستە زستانێکی سوورە و
من نمە نمەی بارانی
سەر گۆڕی حەسەن کوێستانیم!


سەرچاوەکان



217 بینین