لوکاس ڤازکێز

له‌لایه‌ن: - ئەلەند دانا ئەلەند دانا - به‌روار: 2022-05-25-13:59:00 - کۆدی بابەت: 8783
لوکاس ڤازکێز

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

لوکاس ڤازکێز (بە ئینگلیزی: Lucas Vazquez، بە عەرەبی، لوكاس فاسكيز). یاریزانێکی پیشەگەری باڵی ڕاستی بەرگری و هێرشبردنە لە یانەی ڕیاڵ مەدرید و هەڵبژاردەی ئیسپانیا. لە ١\٧\١٩٩١ لە شاری کورتسی ئیسپانیا لەدایکبووە.

زانیاری گشتی

ناوی تەواوەتی لوکاس ڤازکێز
ناوی کورتکراوە ڤازکێز
بەرواری لەدایکبوون ١\٧\١٩٩١
شوێنی لەدایکبوون کورتس، ئیسپانیا
باڵا ١٧٣ سانتیمەتر
 شوێنی یاریکردن باڵی ڕاستی بەرگریکردن و هێرشبردن

مێژووی یاریکردن لەگەڵ یانە

بەپێی ئەوەی ڤازکێز لە کورتس لەدایکبووە لە ساڵی ٢٠٠٧ و کاتێک تەمەنی ٦ ساڵان بوو پەیوەندی بە یانەی منداڵانی ڕیاڵ مەدرید کرد. لە وەرزی ٢٠١٠ - ٢٠١١ یەکەم یاری خۆی بۆ تیمی ڕیاڵ مەدریدی ژمارە ٣ ئەنجامدا.
لە ١٩\٨\٢٠١٤ بە گرێبەستێکی ١ ساڵی پەیوەندی بە یانەی ئیسپانیۆلی ئیسپانییەوە کرد و لە ٣٠\٨\٢٠١٤ یەکەم یاری لە خوولی ژمارەی یەکی ئیسپانی (لالیگا) ئەنجامدا. لە ٥\١٠\٢٠١٤ یەکەم گۆڵی خۆی لە وەرزی لالیگادا تۆمارکرد. لە ٣\٦\٢٠١٥ گرێبەستێکی ٤ ساڵی لەگەڵ یانەی ئیسپانیۆلدا بەست.
لە ٣٠\٦\٢٠١٥ گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ئیسپانیۆلدا هەڵوەشاندەوە و دووبارە گەڕایەوە مەدرید. لە ١٢\٩\٢٠١٥ یەکەم یاری خۆی لەگەڵ یانەکەدا ئەنجامدا. لە ٢٦\١٠\٢٠١٦ گرێبەستەکەی تا ساڵی ٢٠٢١ درێژکردەوە. لە وەرزی ٢٠١٦ - ٢٠١٧ بەژداری ٣٣ یاری کردووە و دوو گۆڵی تۆمارکردووە. لە وەرزی ٢٠١٧ - ٢٠١٨ لە خوولی یانە پاڵەوانەکان بەژداری ١٠ یاری کردووە و توانیویەتی گۆڵێک تۆماربکات. سەرەڕای ئەوەی لە وەرزی ٢٠١٩ - ٢٠٢٠ تووشی پێکان هات لەم وەرزەدا، بەژداری ١٨ یاری یانەکەی کرد. لە وەرزی ٢٠٢٠ - ٢٠٢١ وەکوو یاریزانێکی سەرەکی یاری کردووە و تووشی پێکان هاتووە. لە مانگی ٦ـی ٢٠٢١ گرێبەستەکەی تاوەکو ساڵی ٢٠٢٤ درێژ کردۆتەوە.

مێژووی یاریکردن لەگەڵ هەڵبژاردە

ڤازکێز بەژداری هیچ چالاکییەکی هەڵبژاردەکەی نەکردووە لە تەمەنی منداڵیدا. لە جامی یۆرۆی ٢٠١٦ و جامی جیهانی ٢٠١٨ وەکوو یەکێک لە ٢٣ یاریزانە سەرەکییەکەی هەڵبژاردەکەی دەستنیشان کراوە و لە هەندێک یاریدا وەکوو یاریزانێکی سەرەکی یاری کردووە.

ژیانی تایبەتی

لە ساڵی ٢٠١٧ ڤازکێز لەگەڵ هاوڕێ کچەکەی بە ناوی ماکەرێنا ڕۆدریگێز ژیانی هاوسەرییان پێکهێنا و خاوەنی کوڕێکن. شایەنی باسە ڤازکێز لە یەک خوولەکدا ٧ یۆرۆ پەیدا دەکات کە لە ساڵەکەدا دەکاتە نزیکەی ٣،٦٠٠،٠٠٠ یۆرۆ.


سەرچاوەکان



583 بینین