ئەی دڵ لە داخی ئەو مەهە - بێخود

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2022-05-28-14:56:00 - کۆدی بابەت: 8820
ئەی دڵ لە داخی ئەو مەهە - بێخود

ناوه‌ڕۆك

ئەی دڵ لە داخی ئەو مەهە

شاعیر: بێخود

بەرهەم: دیوانی بێخود

ناوی شعر: ئەی دڵ لە داخی ئەو مەهە

ئەی دڵ لە داخی ئەو مەهە بتلێ بە دەردەوە

بڕژێنە ئەشکی گەرم بە دەم ئاهی سەردەوە

دەرچوو بە داخی عەشقەوە ڕۆحی ڕەوانیان

فەرهاد بە بێستوونەوە، مەجنوون بە هەردەوە

گەر وەسفی گەنجی ڕوویی ببێ جارێ باخەوان

وێران ئەکا چەمەن بە هەموو دار و بەردەوە

شۆرێ بە یادی لێوی بڵێ ئەی حەمەی عەلۆ

ئەمما بە شێعری مونتەخەب و بەیتی فەردەوە

بێخود لەباتی سورمە لەسەر چاوی دائەنێ

ناڵی وڵاخی ئەو بە هەموو تۆز و گەردەوە


سەرچاوەکان



432 بینین