تاهیر شۆشی

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم لەنیا کەریم - به‌روار: 2022-05-29-19:12:00 - کۆدی بابەت: 8834
تاهیر شۆشی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

تاهیر شۆشی (بە ئینگلیزی: Tahir Shoshy)، تاهیر کوڕی محەمەد کوڕی تاهیر کوڕی شێخولئیسلام کوڕی عبدولڕەحمان کوڕی عەبدوڵڵا کوڕی یونس کوڕی شێخ عەبدولڕەحمان شۆشی، نازناوی تاهیر شۆشی و تاهیری شۆشییە، بە شێخ تاهیری شۆشی ناسراوە لەناو خەڵکی دەڤەرەکە، لە ساڵی ١٩١٧ لە گوندی شۆشی سەر بە قەزای ئاکرێ لەدایکبووە، مەلا و شاعیرێکی کوردە، بە یەکەم شاعیری کرمانجی ژووروو دەژمێرێت کە تەواوی ژیانی پێغەمبەر محەمەد (د.خ) و هاوەڵانی تا ساڵی ٥٠ـی کۆچی بە هۆنراوە نووسیووەتەوە، هەروەها بێجگە لە زمانی دایکی بە عەرەبی و فارسیش هۆنراوەی نووسیوە، سەرەتا لەلای باوکی شێخ محەمەد شوشی و لەلای شێخ مەمدوح شوشی دەستی بە خوێندن کردووە، لەلایەن مامۆستا مەلا عەبدوڵڵای بێتواتەیی لە مزگەوتی حاجی عەبدولقادری دەباغ دەکەوێتە ناو بازاڕ بەرامبەر قەڵای هەولێر بڕوانامەی مەلای دوازدە عیلمی بەدەست هێناوە.

بەرهەمەکانی

شێخ خاوەنی چەندین کتێب و وتارە بەڵام تا ئێستا تەنیا دوو کتێبی بە چاپ گەیەندراوە، ئەوانیش: گوڵزار، پەند و شیرەت، ژمارەیەکی زۆر لە بەرهەمەکانی تا ئێستا بە چاپ نەگەیەندراون کە زیاتر لە دە کتێبن.

پەیوەندییەکانی لەگەڵ جیهانی ئیسلامی

پەیوەندییەکانی لەگەڵ زانای کورد شێخ سەعیدی نوورسی لە ڕێی نامەوە بووە و یەکێک بووە لە قوتابییەکانی ئەم زانا کوردە.

مردن

پاش هەشت ساڵ لە نەخۆشی (سیل)، لە ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٢ـی کانوونی یەکەمی ١٩٦٢ لە تەمەنی ٤٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و لە گۆڕستانی شێخ شەمسەدینی شۆشی لە گوندی شۆش بە خاک سپێردرا.


سەرچاوەکان



136 بینین