زنجیرەی یاری تەختە پاشاییەکان (2011)

له‌لایه‌ن: - لاوێن سامان لاوێن سامان - به‌روار: 2022-05-30-17:40:00 - کۆدی بابەت: 8841
زنجیرەی یاری تەختە پاشاییەکان (2011)

ناوه‌ڕۆك

دەربارەی زنجیرەکە

زنجیرەی یاری تەختە پاشاییەکان (بە ئینگلیزی: game of thrones) زنجیرە تەلەڤزیۆنییەکی ئەمریکییە، لە چەشنی درامی و خەیاڵییە، کە لەلایەن دەیڤید بینیۆف و دی بی وایس بۆ کۆمپانیای HBO کاری بەرهەمهێنانی بۆ کراوە. 
زنجیرەکە لە ڕۆمانی “گۆرانییەکی سەهۆڵ و ئاگر”ـوەرگیراوە، کە زنجیرە ڕۆمانێکی خەیاڵییە، لە نووسینی جۆرج ئاڕ ئاڕ مارتنە. لە بەریتانیا، کەنەدا، کرواتیا، ئایسلەندا، ماڵتا، مەغریب و ئیسپانیا کاری وێنەگرتنی بۆ کراوە.
بۆ یەکەمجار لە کەناڵی HBO لە ئەمریکا لە ١٧ی نیسانی ٢٠١١ زنجیرەکە نمایشکرا، لە ١٩ی ئایاری ٢٠١٩ کۆتایی هات و ٧٣ ئەڵقە لە ماوەی هەشت وەرزدا پەخشکرا.

چیرۆکی زنجیرەکە

زنجیرەی یاری تەختە پاشاییەکان، لە کیشوەرە خەیاڵییەکانی وێستێرۆس و ئێسۆسدا ڕوودەدات، کاستێکی گەورەی هەیە و بە درێژایی نمایشەکە چەندین چیرۆک بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
چیرۆکە سەرەکییەکە پەیوەندی بە تەختی ئاسنینی حەوت شانشینی وێستێرۆسەوە هەیە، لە ڕێگەی تۆڕێکی ململانێی ڕامیاری لە نێوان بنەماڵە بەرزەکاندا کە کێبڕکێ دەکەن بۆ چوونە سەر تەخت یان خەبات دەکەن بۆ سەربەخۆیی لە هەرکەسێک کە لەسەری دادەنیشێت.

دووەمیان سەرنج دەخاتە سەر دوا نەوەی شانشینی فەرمانڕەوای لەکارلادراوی شانشینەکە، کە دوورخراوەتەوە بۆ ئێسۆس و پلانی گەڕانەوە و وەرگرتنەوەی تەختی پاشایەتی دادەڕێژێت.

سێیەمیان دوای سەربازی چاودێری شەو دێت، کە فەرمانێکی سەربازییە و بەرگری لە شانشینەکەیان دەکات لە بەرامبەر هەڕەشەکانی ئەودیوی سنووری باکووری وێستێرۆسەوە.

زانیاری دەربارەی زنجیرەکە

زنجیرەی یاری تەختە پاشاییەکان ژمارەیەکی زۆر  بینەری لە کەناڵی HBO بۆ خۆی ڕاکێشا، خاوەنی هەوادارێکی زۆرە. ڕەخنەگران ستایشی زنجیرەکەیان کردووە بەهۆی نواندن، کەسێتییە ئاڵۆزەکانی، چیرۆک و بەهاکانی بەرهەمهێنانی.
هەرچەندە بەهۆی بەکارهێنانی زۆری دیمەنی ڕووت و توندوتیژی (لەوانەش دەستدرێژی سێکسی) تووشی ڕەخنە بووەوە.
وەرزی کۆتایی زنجیرەکە کاردانەوەی بەرچاوی ڕەخنەیی لێکەوتەوە، بەهۆی کەمکردنەوەی درێژییەکەی و بڕیارە داهێنەرەکانییەوە، زۆرێک بە ئەنجامێکی نائومێدکەریان زانی.

زنجیرەکە لەلایەن هەردوو ڕەخنەگرانی تەلەڤزیۆن و مێژوونووسانەوە ستایش کراوە بەهۆی ئەوەی کە وەک جۆرێک لە ڕاستیگەری سەدەی ناوەڕاست هەستی پێدەکرێت.
جۆرج ئاڕ مارتن مەبەستی بوو کە چیرۆکەکە زیاتر خەیاڵی مێژوویی بێت نەک خەیاڵی هاوچەرخ، کەمتر جەخت لەسەر جادووگەری بکاتەوە، زیاتر جەخت لەسەر جەنگ، فێڵی ڕامیاری و نواندکارەکان بکاتەوە، پێیوابوو کە دەبێت جادوو بە شێوەیەکی مامناوەند لە ژانەری داستانی خەیاڵیدا بەکاربهێنرێت.
مارتن وتوویەتی کە "ترسناکییە ڕاستەقینەکانی مێژووی مرۆڤایەتی لە بوونەوەر و خاوەن دەسەڵاتەکانی تاریکییەوە سەرچاوە ناگرن، بەڵکو لە خۆمانەوە سەرچاوە دەگرن".
ئەکادیمییەکان زنجیرەکەیان بە سەدەی ناوەڕاستی نوێ پۆلێن کردووە، کە گرنگی بە تێکەڵکردنی مێژووی سەدەی ناوەڕاست و خەیاڵی باو دەدات.
بابەتێکی باو لە ژانەری خەیاڵیدا، لە شەڕی نێوان چاکە و خراپە، کە مارتن دەڵێت ئاوێنەیەکی جیهانی ڕاستەقینە نییە.
زنجیرەکە ڕێگە بە بینەر دەدات لە ڕوانگەی خۆیانەوە سەیری کارەکتەرە جیاوازەکان بکەن، بە پێچەوانەی زۆرێک لە خەیاڵەکانی تر زنجیرەکه ڕێگە بە بینەر دەدات لە ڕوانگەی خویانەوه وێنا بۆ کارەکتەرە جیاوازەکان بکەن.

خەڵاتەکان

زنجیرەکە براوەی ٥٩ خەڵاتی پرایم تایم ئێمییە. خەڵات و پاڵێوراوەکانی تری بریتین لە سێ خەڵاتی هوگۆ بۆ باشترین پێشکەشکردنی دراماتیک، خەڵاتێکی پیبۆدی و پێنج پاڵێوراو بۆ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب بۆ باشترین زنجیرە تەلەڤزیۆنی - دراما.
زۆرێک لە ڕەخنەگران و بڵاوکراوەکان ئەم زنجیرەیەیان بە یەکێک لە باشترین زنجیرە تەلەڤزیۆنییەکانی هەموو سەردەمەکان ناو بردووە.

بەشداربووان و ئەکتەرەکان

 • پیتەر دینکلەیج بە ڕۆڵی تیریۆن لانستەر 
 • لینا هیدەی بە ڕۆڵی سێرسی لانستەر
 • نیکۆلاج کۆستێر وەلداو بە ڕۆڵی جەیمی لانستەر
 • ئیمیلیا کلارک بە ڕۆڵی دێنێریس تارگێریان
 • کیت هارینگتن بە ڕۆڵی جۆن سنۆ
 • سۆفی تۆرنەر بە ڕۆڵی سانسا ستارک
 • مەیزی ویلیامز بە ڕۆڵی ئاریا ستارک
 • لەین گلێن بە ڕۆڵی جۆرا مۆرمنت 
 • ئالفی ئاڵن بە ڕۆڵی تیۆن گرەیجۆی 

زنجیرەی یاری تەختە پاشاییەکان خاوەن کاستێکی گەورەیە کە بە گەورەترین کاستی تەلەڤزیۆن مەزەندە کراوە.
لە ساڵی ٢٠١٤دا، چەندین گرێبەستی نواندکار دانوستانیان لەسەر کرا بۆ ئەوەی بژاردەی وەرزی حەوتەم لەخۆ بگرێت.
تا وەرزی کۆتایی، پێنج لە ئەندامانی کاستی سەرەکی لە هەر ئەڵقەیەکدا یەک ملیۆن دۆلاریان بەدەستهێنا، ئەمەش وایکرد لە ڕیزی زۆرترین مووچەی نمایشکارانی تەلەڤزیۆنیدا بن.


سەرچاوەکان



2858 بینین