ئەمە بۆی نەسیمی بەهارە - بێخود

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2022-06-04-17:27:00 - کۆدی بابەت: 8896
ئەمە بۆی نەسیمی بەهارە - بێخود

ناوه‌ڕۆك

ئەمە بۆی نەسیمی بەهارە

شاعیر: بێخود

بەرهەم: دیوانی بێخود

ناوی شعر: ئەمە بۆی نەسیمی بەهارە

ئەمە بۆی نەسیمی بەهارە، یا خەبەری سرووشی هەوایییە

دەمی ڕۆحبەخشی نیگارە، یا نەفەسی مەسیحی سەمایییە
کە دڵی بە عوقدە کرایەوە گوڵی ناشکوفتە گەشایەوە
نە ئەوە و نە ئەم، نە ئەمە و نە ئەو، هەموو موعجیزاتی خودایییە
دەمی ئیبتیدایی مەسەڕڕەتە، نەفەسی نیهایەتی میحنەتە
لە هەموو محاڵەوە عوشرەتە، لە هەموو وڵاتەوە شایییە
خەبەری قودوومی کەسێکە وا کە ئەکا برینی دڵان دەوا
کە لەبۆ جیهادی کولەی هەوا لە تەرەف خوداوە غەزایییە
قەمەری سەمایی سەیادەتە، حەجەری بینایی ڕەشادەتە
گوهەری هومایی سەعادەتە، دوڕی تاج و ئەفسەری شایییە
ئەسەری حەبیبی ڕەسوولە ئەو، جگەری نەجیبی بەتوولە ئەو
سەمەری قَضیبی قەبووڵە ئەو، گوڵی باغی ئالی عەبایییە
ئەتەوێ ئەگەر گوڵی سەرمەدی، وەرە باخی نەعتی موحەممەدی
ببە بولبولێکی موئەببەدی، ئەمە شێوەیی ئودەبایییە
لە تەریقیا نییە خوسرەوێ، کە نەبێ بە خاکی قەدەم لەوێ
بە خەیاڵی خۆی کە دەسی کەوێ، بە تەمای مەقامی گەدایییە
مەلەکە و بە شاپەڕی سەوزەوە شەو و ڕۆژ خەریکە گەسک ئەدا
فەلەکە و بە کوندەیی هەورەوە هەموو ئیش و کاری سەقایییە
دڵ و جەرگی بێخود ئەگەر لەتە، بە خودا بە تێغی مەحەببەتە

بە ئومێدی شەهدی شەفاعەتە، سەر و ماڵ و ڕۆحی فیدایییە


سەرچاوەکان



189 بینین