خوێندن لە هەرێمی کوردستان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-06-10-15:30:00 - کۆدی بابەت: 8961
خوێندن لە هەرێمی کوردستان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

خوێندن لە هەرێمی کوردستان (بە ئینگلیزی: Education in Kurdistan Region) خوێندن لە کوردستان لە باخچەی ساوایان دەست پێدەکات تاوەکوو تەواوکردنی زانکۆ یان پەیمانگاکان.

باخچەی ساوایان

لە هەرێم لە تەمەنی چوار ساڵی منداڵ لە باخچەی ساوایان وەردەگیرێن بۆ پۆلی یەکەمی باخچەکە، باخچەی ساوایان ساڵێک یان دوو ساڵ دەخایەنێت و لە دوای تەواوکردنی ئەم دوو ساڵەش خوێندکار دەچێتە ئاستی بنەڕەتی. دەکرێت خوێندکار نەڕواتە باخچەی ساوایان و ڕاستەوخۆ لە تەمەنی گونجاو بڕواتە پۆلی یەکەمی بنەڕەتی.

بنەڕەتی

ئاستی بنەڕەتی ئەو ئاستەیە خوێندکار تیایدا نۆ وەرزی خوێندنی ساڵ دەخوێنێت، لە پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی ئەنجام دەدات. دواتر دەچێتە پەیمانگاکان یاخود ئامادەیی لە ئاستی وێژەیی یا زانستی، ئەمەش پەیوەستە بە ئارەزووی خۆی، تاوەکوو ئەم قۆناغە هەموو کاروبارەکانی ئاستی ئامادەیی سەر بە وەزارەتی پەروەردەیە.

ئامادەیی

قۆناغی ئامادەیی ئاستێکە لە سێ وەرزی خوێندنی ساڵ پێکدێت کە پۆلەکانی دە و یازدە و دوانزدە دەگرێتەوە، لە پۆلی دوازدەدا خوێندکاران تاقیکردنەوەی نیشتیمانی ئەنجام دەدەن بۆ دەستکەوتنی نمرە و چوونە کۆلێج و پەیمانگاکان، هەموو کاروبارەکانی ئامادەیی سەر بە وەزارەتی پەروەردەیە.

کۆلێج و پەیمانگا

دوای تاقیکردنەوەی نیشتمانیی پۆلی دوازدە، خوێندکار دەچێتە کۆلێج یان پەیمانگاکان. هەندێک لە پەیمانگاکان لە پۆلی نۆیەمی بنەڕەتییەوە دەست پێ دەکەن، ماوەی خوێندنی کۆلێج و پەیمانگاکان لە نێوان دوو ساڵ تا شەش ساڵ دەبێت، دوای تەواوکردنی ئەم قۆناغەش خوێندکاران لە دامودەزگاکانی حکوومەت یاخوود کەرتی تایبەت دادەمەزرێن، هەموو کاروبارەکانی کۆلێژ و پەیمانگاکان سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵایە.

بابەت: بڕوانامەکانی زانکۆ

کڵێشەی خوێندن

 

 

 


سەرچاوەکان



890 بینین