قورتوبە - کامەران موکری

له‌لایه‌ن: - سروشت ناجی سروشت ناجی - به‌روار: 2022-06-12-18:04:00 - کۆدی بابەت: 8988
قورتوبە - کامەران موکری

ناوه‌ڕۆك

قورتوبە

شاعیر: کامەران موکری

بەرهەم: دیاری

هۆنراوە: قورتوبە

شاری (قورتوبە) تەنیایە
ئەڵێی لەو پەڕی دنیایە

ئەو شارە کۆمەڵە نوورە
تا بڵێی لە ئێمە دوورە

ئەسپێکی ڕەش، مانگێکی ڕوون
هەگبەکەم و، نەختێ زەیتوون

ئەگەرچی، شارەزای ڕێگەم
بەڵام، بێگومانە... ناگەم

ئەڕۆم، بە سەر سنگی دەشتا
بە ناو جەرگی، باکەی وەشتا

ئەسپێکی ڕەش، مانگێکی سوور
شاری نازدارم... وا لە دوور

***

لە کۆشکەکانی... شارەوە
لە بەرزی و لە تەلارەوە

مەرگە، لێم مۆڕ ئەبێتەوە
ڕێگەم.. هەر نابڕێتەوە

***

ئای ئەسپەکەم چەند ئازایە
چەند بێترسە، چەند خێرایە

بەڵام ئاخ قورتوبەی شیرین
مردن وا تاو ئەدا بەتین

پێش ئەوەی بگەمە ناوشار
ئەگاتە سەرم بە هاوار

(قورتوبە) دوورە تەنیایە
ئەڵێی لەو پەڕی دنیایە

ئەمە نموونەیەکە لە هۆنراوەکانی (لۆرکا)ی بوێژی شەهیدی ئیسپانیا...


سەرچاوەکان



181 بینین